کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوڵانیش بوبە بەلاش!!!

Wednesday, 28/07/2010, 12:00


گوڵان گۆڤارێكى مانگانەى زمان حاڵى (پ د ك) بێگومان زۆرن ئەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەى زمان حاڵى حیزبە دەسەڵات دارە كانن بەهەر شێوەو فۆڕمێك بێت ئەم جۆرە میدیایە تعبیر لە بیرو بۆچونى تاقمێك یان حیزبێكى موعەیەن دەكات هەمو سەر چاوەویەكى مادى و مەعنەوى وداراى یان لەجۆگەلەى ئایدیایە كى تایبەت دا ئاو دەخواتەوە ئەم كردارەش دژە لە گەڵ هەموو فۆڕمو شێوەو شكڵێكى(ڕۆژنامە گەرى ئازادو سەر بە خۆدا) كە بەپێى فەر هەنگى ڕۆژنامە نوسی ئەمڕۆبێت ئەو جۆرە میدیا یانەى نوسەرو ئینشانوسە كانیان دیلى تا قمێكى دیارى كراون ئاو لەسەر چاوەى ئەو تاقمەوە دەخۆنەوە بەمیدیاى حزبی ناسراون ئەم جۆرە لەمیدیاش هێند دیلن قەت ناتوانن ڕستەیەك بڵێن پێچە وانەى بیركردنەوەى حیزب بێت !لەسنورى بیرى تەسكى حیزب دەرچن كاتێكیش میدیا بەم شێوەوشكڵ وفۆڕمە ئیشى كرد جگەلە گەوجاندن و تەریك كردنى خوێنەر هیچ ئامانجێكى ترناكەلەپچەى حیزب لەدەستیان دایەو ئازادى لەلاى ئەوان هیچ مانایەكى نیە بۆیە ڕقیان لەئازادى دەبێتەوە نوسەرە ئازادەكانیش لەژێر لەڕحمەتى تیرۆرى ئەم تاقمەدادەر ناچن بۆیە زۆر بە ئاسانى خوێنیان حەڵاڵ دەكرێت دەبنە دوژمن ودەبێت هەواى ئازادیان لێ بسەنرێتەوە چونكە بەو تەپڵ ودەفە حاڵیان لێنایەت كەلە مەر قەدو خانەقاى حیزب دا لێدە درێت هەر بۆیە ئەم تاقم و گروپانە دەتوانن گۆڤار یان ڕۆژنامە بخەنە بازاڕەوە بە بەلاش و حەلاش چاوە ڕێى هیچ دا هاتو فرۆش ودەس كەوتێك نەكەن كەلەو ڕۆژنامە یان گۆڤارانەوە دەستیان دەكەوێت وە بە هەزاران تیراژیشیان لێدەر بكەن گرنگیش نیە ئەگەر ڕۆژنامەو گۆڤارە كانیان ببنە پەڕۆى پرتەقاڵ سڕین یان شوشە پاك كردنەوە گرنگ ئەوە یە درێژە بە نەریتى چەواشەكردنى خوێنەر بدەن بێئاگالەوەى خوێنەرو خوێندەوارە كانى ئەم وڵاتە ئەوانەى دڵسۆزى ڕاى ئازادو سەر بە خۆن كاتیان نیە وەختى خۆیان بە هەدەر بدەن ئەو دێڕە سواوانەبخوێننەوە كە بەو ئامانجە نوسراون خوێنەر چەواشە بكەن ڕاستیەكان ئاوەژوبكەنەوە چونكە ئەمڕۆلەژێر سایەى عەولەمەو مۆدێر نەدا چینى ڕۆشنبیر وە هایان لێهاتوە لەڕێگەى كەناڵو میدیا ئازادە كانەوە بەدور لەمیدیا كانى سێبەریش ئەگەر بیە وێت دەتوانێت لەماوەى كەمتر لە كاتژمێرێك دا گەشتێك بكات بەدونیادا ئاگاى لە هەواڵ وجمو جوڵە كانى سەرتاپاى زەوى بێت وەڕاستى ودروستى هەواڵێكى دەست بكەوێت ئەگەر گەرەكى بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە