ڕۆشنبیران دە یانەوێت لەڕێگەى قاپ لەسەر نانەوە چی بە سیاسیە كانمان بڵێن؟
Sunday, 25/09/2011, 12:00
ئەو تیرۆروڕەشەكوژیەى كەلەلایەن هێزە نادیارە كانەوە بەرانبەر بەنوسەرانوڕۆشنبیران دەكرێت ئاماژە یەكى ترسناكەهەڕەشەلە هەموو قەڵەم و نوسەروڕوشنبیران دەكات دە یانەوێت بەم نوخبە یە بڵێن هەركە سێك بە تەپڵ و زوڕناودە هۆڵى ئێمەى خودایانى سەرزەوى ئەم نیشتمانە هەڵنەپەڕێت سەمانەكات كڕنوش نەبات لەوتارو نوسینە كانى دا جێگە یەك بۆپیا هەڵدانو وەسف و مەدح و سەناى ئێمەى نوخبەوخودایانى هەڵبژاردەى ئەم نیشتیمانە نەبێت ئەگەر بیل بیلەى چاوى نەتەوەش بێت لەژێرڕِە حمەتى شە ق و شاپانى ئێمەداڕزگارى نابێت دەستى ئێمەى نەناسراوى دەگاتێ ئەگەر لە ماڵە كەى خۆیشیدا بێت. ئەم كەلتورە ناشرینە مێژوو یەكى دورو درێژى لەناو قاموس و ئەدە بیاتى سیاسیە كانى ئەم نیشتیمانەدا هەیە سەردەمانێك كە بەعسی شۆڤێنى حوكمى ئەم قەڵەم ڕەوەى كوردوستانى دەكرد پەندێكى كوردى باو بوو كە دە یان گوت (قسەمەكەو بێدەنەگ بەدارو دیوار گوێى هەیە) ئەم كەلتورى ترسە بەرهەمى ئەو ماشێنە زە بەلاحە بوو كە بێحورمەتى بە هەموو مو قەدەس و سیمبولە كانى ئێمە وەك نەتەوەى كورد دەكرد هەمو شتەپیرۆزە كانى ژێرپێ دە خست حەزو ئارەزوى لە هەرچى ببوایە ئەگەر وەحشی ترین كرداریش بوایە ئەنجامى دە دابەبێ سڵەمینەوە . هیچ شتێك نەبوو لەو زەمەنو عەیامەدا بتوانێت بەر بەم بەر بەریەتەبگرێت ڕێ گرى لێ بكات یان ببێتە بەربەست لە بەردەم ئەم ڕەمەكەوەحشیانەیەى دەسەڵاتى سیاسی ئەو كاتەدا وا ئێستاش مۆدێلێكى ترى سیاسەت كردن خەریكە دە سەڵات پەیدا دەكات گوتارێكە كە كەسی پێ قبوڵ ناكرێت جگەلە خۆى ئەم مۆراڵى نەرجسیەتە لەناو سیاسەت دا جۆرێك لە دیكتاتۆر دروست دەكات كە پێویستى بەگڵادیتۆر هەیە بۆئەوەى تێكى بشكێنێت نە هێڵێت سەر هەڵبدات لێرەوە ئەوەى مە بەستمە و ناوەرۆكى نوسینە كەمە ئەو دێڕەى سەرەوەیە كە ڕۆشنبیران دە یانەوێت بەدەفر لە سەر كردن چی بە سیاسیە كانى ئەم نیشتیمانە بڵێن ؟ وەڵامى ئەم پرسیارە دە بێت لاى سیاسیە لیبراڵە دیموكراتى خوازە كانى ئەم نیشتیمانە بێت كەلەژێر سوڵتەو قەڵەم ڕەوى ئەواندا شە قامەكان بە خوێنى نوسەران سوردەكرێن. من پێم وایە ئەگەر بە وردى بمانەوێت تەفسیرو لێكدانەوەیەك بۆئەم ڕەفتارە ناوازە یەى ڕۆشنبیران بكە ین ئەوا ئەوان دەیان ویست بڵێن ئەگەر سیاسیە كانى ئەم هەرێمە خودەى ئاسنیش بكەنە سەرمان ناتوانن ڕێگە لە بیركردنەوەى ئێمە وەك نوخبەى ڕۆشنبیر بگرن .ئەمە دیوێكى دیوە كەى ترى ئەوە یە ئەوان ویستیان بڵێن هەىرچەندە دەفرە كان نیشانەى قوتى ئێمەن وە ئێمە وەك مرۆڤ نان وخواردنیان تیادە خۆین ،بەڵام ئامادەین نان نەخۆین لە پێناو نوسینى جوملە یەكى ڕاستى دا بەڵكو ئێمەى ڕۆشسنبیران واز لە قوتو نانى ڕۆژانە مان دە هێنین تەنها لە پێناو نوسینى دێڕێك. یان جوملە یەكدا بەدیوێكى تردا ڕۆشنبیرا ئەو دە فرا نە یان بۆیە لە سەر نا تاوەكو پیشانى بدەن كە عەقڵى تەسكى (ژێر كڵاو جامانە) ئیفلاسەو ناتوانێت ئەم نوخبە یە كەچاو گوێى كۆمەڵگەن لەڕەشەكوژى و تیرۆر بپارێزێت هەر بۆیە پێویستە ئەو كەللانەى ژێر سێبەرى(كڵاو جامانە) هەڵبەت بە واتا مەجازیە كەى ، واز لە سیاسەتى چەو ساندنەوەو ڕە شە كوژى نوسەران و ڕۆژنانەنوسان بهێنن با عەقڵمان ئازاد بكەین لە ژێر بیرى تەسكى ئیفلاسی یەك ڕەنگى و نێر سالارى تاكڕەویدا باچیتر سەركۆڵانو شە قامەكان بە خوێنى نوسەرانو ڕۆشنبیران ڕەنگ نەكەین ئێمەى خەڵكى كوردستان كوشتەو فەوتاوى دە ستى نەزانین جە هل ئێمەو سیاسیە كانى ئێمەى خواردوە(ئێمە نەهینى كەسین نەكەسیش موڵكى ئێمە یە) ڕە هەندێكى ترى ئەو دەفر لە سەر كردنەى ڕۆشنبیران پێموایە پێك هاتبێت لەوەى بیانەوێت بڵێن چیتر سەرمان دە پارێزین لە هێرشى كلكە دەمانچەو چە قۆكانى دە ستى چە قۆ كێشو شەلاتیە نادیارە كان. ئیتر بەدەفرلە سەر نان بێت یان قسە كردن یان دەست گرتنیان هەرچەندە ئەوە تۆزێك قورسەو مالندوو بونى گەرەكە چونكەى ئەوەى ئەنجام دەرى ئەم تاوانانە یە هەر لە ئەزەلەوە كەڕو كوێرو جا هیلە وەتۆ وەك مرۆڤ لەلاى ئەو ناخوێنرێیتەوە نرخت نیە! ئەو وەك ئەو جانەوەرەیە كە نەدەبیستێت نەدەبینێت نە بۆن دەكات تەنها كردار ئەنجام دەدات ئەو پڕۆفیسۆرى ئەشكەنجەو كوشتنە ئەو جەستەیەكى میكانیكیەو بە قسەو بەرنامەى ئاغاكەى دە جوڵێت بیردەكاتەوە ئەمەش مۆدێلێكى نوێ یە لەوڕۆبۆتانەىكە دروست كەرى دەستى حزبە ئێستاو لەم دۆخەدا كاتى نیە وەسەر قاڵە بۆیە پێم وانیە ئەو ڕۆبۆتە لە هیچ مەسیجێكى نوخبەى ڕۆشنبیر بگات بێتەوە سەرخۆى ببێتەوە بە مرۆڤ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست