بۆبەر گرى لە خاكى كوردستان
Saturday, 03/07/2010, 12:00
لەدورى مەسكەنى خۆم وئەجدادم پێم نایە دوونیا
بەئاواتم كەڕۆژێك خزمەتى (خاكى كوردستان) بكەم
قانع
بەو پێیەى ژیان بوەتە گوندێكى بچوك لەژێر سێبەرى جیهانگیرى ومۆدێرنەوەهەموو نەتەوەكان خەریكن لەڕێگەى سیمبولە كانیانەوە خۆیان بە جیهان دەناسێنن هەر نەتەوەیەك یان گەلێك هەوڵدەدات ئەو سیمبولانەى كە هەیە تى بیان كاتە كەناڵێك سنورى پەیوە ندیە كانى خۆى پێ بە هێزبكات لەگەڵ نەتەوەو گەلانى ترى جیهاندا .گەلى كوردیش وەك هەموو گەلانى ترى جیهان خاوەن كلتورو سیمبولێكى تایبەتە كەزۆربەى ئەو سیمبولانە هەڵقوڵاوى ناو تراژیدیا كانى كوردستانن كەئەكرێت وەك ناسنامە بەكار بهێنرێن بۆناساندنى شوناسی كوردى، ناساندنى شوناسی خود بەم شێوەو فۆڕمە بەگەلانى جیهان لەناو ڕەوەندى كوردیدابوەتە نەریتێك كە لەبۆنەو یادەكاندا بەباشى دەخرێتە ڕوو بەوێنەى ئەوچالاكیە زۆروجۆراو جۆرانەى كەپانتاى ئەوروپایان داگیركردوە بۆمەبەستى(ناساندنى جەلادەكان وبكوژانى خوێندكار (سەردەشت عوسمان) و بۆنەو یادە كانى كیمیابارانى هەڵەبجەو كارە ساتى ئەنفال وتۆپ بارانى ناوچە سنوریە كان لەلایەن جمهورى ئیسلامى و توركیاى كەمالیست وە) چاندنى نەمامى هەڵەبجە لە(كوینس پارك) لەسكۆت لەندا لەو چالاكیانەن كەدەتوانین لەخاڵە گەشەكانى ڕەوەندى كوردى حسابیان بكەین بۆناساندنى شوناسی كورد وەك گەلێكى قوربانى دەستى ستەم كارى هەروە ها ڕەوەندى كوردى دەیهەوێت بەجدى بە (جمهورى ئیسلامى و توركیاى كەمالیست) بڵێت كەكورد هەرگیز سەر بۆداگیر كەران شۆڕناكات بەنۆكەرى و خزمەت كارى ژیان ناباتە سەر نابێتە دەسكەلاى دەستى هیچ دەوڵە تێك گەلى كوردستان پشت ئەستورە بە چالاكى و خۆپیشان دانى ڕەوەندى كوردى لە دەرەوەى كوردستان ئەركى گەورەى سیاسیە كانى كوردیشە ڕێز لەكارو چالاكیە كانی ئەم بەشەى خەڵكى كوردستان بگرێت چونكە بە دڵنیا یەوە ئەوان ئاوێنەى كوردن لە دەرەوەى كوردستان وە چەندین نوسەرو ڕۆشن بیریشیان تێدایە كەڕۆژانێك سنگى خۆیان كردوەتە قەڵغانى دوژمنان بۆبەر گرى لە خاكى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست