کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان خۆنیشاندان

Sunday, 04/12/2011, 12:00


كادرماف

مێژووى خۆنیشاندا تەمەنێكى دورو درێژى هەیە لەكوردستاندا هەرلە سەردەمى ڕژێمى بەعسەوە تائێستا چەند وێستگەیەك هەیە ئەگەرقسەلەسەرخۆنیشاندان بكرێت دەبێت لەسەریان بوەستین بەتایبەت مێژووى (17ی شوبات) دواترپەلاماردانى سەنتەرە كانى مەساج ومەیخانەكان لەزاخۆ بە شێكن لەو مێژوەناشرینەكە ماوەى پتر لە (20)ساڵە بیرو كەلتورى كۆمەڵگەى ئێمەى داگیر كردوە كەلتورى وێران كردنوەتاڵان كردنى ئەو شوێنانە وێستگەیەكە لەڕوى سایكۆلۆجیەوە نیشانى دەدات كە دەسەڵاتى سیاسی لەم هەرێمەدانەیتوانیوەسیاسەتێكى تەندروست پیادەبكات بۆئەوەى تاكێكى تەندروست بەرهەم بهێنێت زەمینە سازى بكات بۆبڵاوبونەوەى كەلتورى دیموكراتى بۆیە دەبینین دەم نادەمێك كردەوەیەك یان گوتارێك یان نەبونى خزمەت گوزاریەك دۆخەكە بەرەو نائارامى پاڵ پێوە دەنێت كردەوەى تاڵانى و سوتاندن دێتەوەمەیدان سەرلەنوێ خۆى مانیفێست دەكات بیرى تێكدانوسوتاندى بارە گاو یەكتر سڕینەوە لەناو فەزاى سیاسیدا دنەى دەدرێت سەرهەڵدە دات پانتاى شە قامەكان خەڵكى ناڕازى لەدەسەڵات وحزبەسیاسیە كان داگیرى دەكەن نیشتمان دەبێتە نیشتمانى فەوزاچونكە
دە سەڵاتى سیاسی دەسەڵاتێكى درۆزن دەرچوە لە بەڵنەكانى خۆى كە داویە تیە هاو نیشتمانیان لە چارە سەرى كێشە كاندا
دە سەڵاتى سیاسی دە یهەوێت لەڕێگەى هێزەوە شە قامەكان لەخەڵكى ناڕازى وەر گرێتەوەو وڵات بكاتە سەربازخانەیەك
چینێك لەخەڵك هەیەلەحاڵێكى كولە مەرگى مەمرەو مەژیدا ژیان دە گوزەرێنێت
دەستو پێوەندى دە سەڵاتى سیاسیش وەك پادشاو لویسو ئەمیرە كان ڕاى دە بوێرن ئاگایان لەو چینەى خوارەوە نیە
دە سەڵاتى سیاسی وڵاتى دۆشیوە هەمووبەرهەمە سرو شتیە كانى لەبەر ژەوەندى خۆى بەكاردە بات
ئەم خاڵانەودە یان ناعەدالەتى ونایە كسانى تر نیشانەى هەبونى دۆخێكى مەیون كە ئامادە یەبۆخۆنیشاندان دروست كردنى مۆدێلێكى نوێ ترلەدە سەڵاتى سیاسی بونى مۆدێلێكى داگیركەرو تۆتالیتێرلەم نیشتمانەدا خەڵكى بێزاردەكات ئێمە خاوەنى مۆدێلێك لە دە سەڵاتین كە كۆمەڵێك یاخود باندێكى قاچاخ چى بەڕێوەى دە بەن هیچ كام لەوانى ئەم دە سەڵاتە بەڕێوە دە بەن خاوەنى بڕوانامە یەكى نێودەوڵەتى یان ئە كادیمى نین كەسى واى تیادایە ئەندام پەرلە مانە بڕوانامە شەشى سەرە تاى هەیە وەزیرمان هە یە تا ئێستاش ئەلیف وەك تێڵا سەیر دە كات وەنازانێ دووجوملەى موفید بڵێت ئەوەى دەیڵێت یان لە دیوە خان فێر بوە یان لە بەر سینەماو ناو باڕو مرۆڤێكى بەم شێوە نەخوێندەوار چۆن دە توانێت وڵات بەڕێوە بەرێت ببێتە سەر مە شقی لێبوردەى وەك ماندێلاو غاندى شە قاوەو چە قۆكێشى لەم شێوە یە هەر هونەرى ئازار دەزانێت وەدەزانێت وێرا بكات وە ئە شكەنجە بدات چى تر دەزانێت؟ كۆمەڵگەى كوردى كوشتەى دەستى ئەو شە قاوانەیە كەسەرواوێك لەسكیاندا نیە تادوێنى لە پاتركە كانى كەرەجوتاراندا خەریكى كارى ئیتلا عاتى بون كەچى بونەتە دەم ڕاستو دەم چەرموى ئەم میلەتە بە ئارەزوى خۆیان داهاتى ئەم وڵاتە تەخشان پە خشان دەكەن هەموو شتێكیان بێحورمەت كردوە بێحورمەتیان ئیستراد كرد شەرەفو كەرامەتیان نەهێشتین لە هەر جێگەیەك لە هەردە ڤەرێك باسی كوردى باشور دەكەیت وێنەى شە قاوەو دڕندە بە سیماتدا هەڵدەواسرێت ئەمە كەلتورى شاخ بوو لە گەڵ خۆیاندا هێنایان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە