پێویستە بوەستن ئیتر نابۆئێوە
Sunday, 23/05/2010, 12:00
هەموسامانى دونیا پێشكە شى تۆبێت وەجاخ كوێریت
منیش شابەیتى ئاودارو هەزاران ئافەرینم هەس
پیشەى ڕۆژنامە نوسی وەك هەمووپیشەكانى ترى كایەى كۆمە ڵایەتى گرنگى تایبە تى هەیە و بەباشترین پێوەرى بونى ئازادى دادەنرێت لە هەرجوگرافیایەك،كۆمەڵگەى كوردیش وەك هەمووكۆمەڵگەبەشەریەكان پێویستى بەوبونەوەرە هەیە كەناوى ڕۆژنامە نوسە لەئەجێنداى ئیش كردنى دا بۆئەوەى وەك كۆمەڵگە یەكى زیندوتەندروست مامەڵەى لە گەڵدابكرێت هەركۆمەڵگەیەكى بەشەرى خاوەن بونەوەرێكى لەم شێوەوفۆڕمووچەشنە نەبێت كەناوى ڕۆژنامەنوسە ئەوائەو كۆمەڵگەیەبەرەو ئیفلیج بوون وەیان چەق بەستن هەنگاو دەنێت بونى دیار دەى ڕۆژنامەى ئازادوسەربەخۆمەترسی بۆسەرچەند شتێك هەیەلەوانە (پیرۆز كردنى شەخس،بەموقەدەس زانینى دە سەڵات،خەوتن لەسەرسەر كەوتنە كان،بەسیمبول كردنى ناشرینیە كان،وبەپیرۆز هێشتنەوى نەریتى بنە ماڵەوچەق بەستن هتد...........) هەر هەوڵدانێك بۆ لەناو بردنى ئەم بونەوەرە ى كەناوى ڕۆژنامە نوسەهەوڵە بۆبەر تەسك كردنەوەى سنورى ئازادى ڕا دەر بڕین هەوڵە بۆكوشتنى ئازادى هەوڵە بۆدروست كردنى بت پەرستى گەڕانەوەیە بۆسەر دەمى تاریكى ونەفامى وكۆیلەى هەر كەس ولایە نێك دەستى هەبوبێت لە كوشتنى ئەو ڕۆژنامە نوسانە هیزێكە لەباگراوندوپاشخانى دا ڕەمەكى خێڵە كی وجەهالەت زیندوە جەهل سەرتاپاى داگیر كردوە بونى دیار دەى جەهل ونەفامى لەبیرى هەر گروپ وتاقم خێڵێك دامیكرۆبیكە دەبێت بەزوى نەشتەر گەرى بۆبكرێت دەنا مەترسیە بۆسەرجەم كادرە كانى ئەو گروپ و دەستەو تاقمە بێگومان ئەم دیاردە یەش واتە جەهل لەناو بیرى سیمبولە كانى عەشیرەت و خێڵ وحزب دا لەم سەر دەمى مۆدیر نە یە دا بونى هەیە بەڵًگەش بۆبونى ئەم دیاردەیە كوشتن وفیشەك نان بە ناودەمى ڕۆژنامە نوسە ئازادە كانەوە وەفڕێ دانیان دورلە مەنزڵگەى خۆیان ، تەفسیر كردنەوەى دیار دەى جە هل وە مانفێست كردنەوەجەهل لەپەیرەو پرۆگرامى دەسە ڵاتى كوردى دا خاڵێكە دەبێت كار بۆنەهیشتنى بكرێت نەفەسی جەهل لە ناو دەسەڵاتى كوردى دا میژویە كى دورو درێژى هەیە بەر ئەنجامى ئەو مێژوەش بونى نەفەسی شەڕى ناوخۆیە كەتا ئێستەش هەرماوەولەهەر كاتێك داپێویست بكات ئەم ماشێنەى شەڕى ناوخۆدەكەوێتەوە كاردیسانەوە برینە كان خوێنیان لێدە چۆڕێت ئەوەى ئەم دۆخەى ڕاگر توە تەنها بەرژەوەندى مادى دوبنەماڵە یە وەڕێك كەوتنى نێوان دووكۆمپانیا وەیان دوباندى قاچاخ چیە نەك بەرژەوەندى میلە تێك كەخۆیانى پێوە هەڵدە كێشن هەمو كەسێك ئەوڕاستیە باش دە زانێت سەروە تووسامانى كوردستان دەچێتە گیر فانى كێوە كوڕی كێ لە باڕو دیسكۆكانى ئەوروپادا سەرفى دە كات خەڵكى كور دستان لەهەڵبژار دنى (25/7) و(7/3) دا لەڕێگەى سندوقە كانى دەنگ دانەوە ئەو مسجە یان دایە دە سە ڵات كە ئیتر بەسە تاڵانى و ڕاو ڕوت ئیتر ئێمەش وەك خەڵكى ئەم وڵاتە پێویستمانە سەرە تاى ترین ماف مان بۆدا بین كەن ئەو هەموو ناڕەزایە یەى دژى كوشتنى (سەر دەشت عوسمان) جوانە مەرگ لە هەمو ناوچە كانى كور دستان دا دیسان ئەو مسجەى دایەوە بە دە سە ڵات كە ئیتر پێویستە بوەستن ئیتر نابۆئێوە كەپارێز گارى منداڵە كانمان وجگەر گۆشە كانمانتان پێنا كرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست