کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەوێڵە وپرسی كەمى خزمەت گوزارى

Tuesday, 13/07/2010, 12:00


شارۆچكەى تەوێڵە ناوچە یەكى هەورامانى لهۆنە وكەوتوەتە كوردستانى باشورەوە لەسەر سنورى كوردستانى ڕۆژهەڵات لەڕۆژهەڵاتى باكورى كوردستانى عێراقە ئەم ناوچە یەلەڕوى ئیداریەوە سەر بە ناحیەى(بیارە) یە سەر بە قەزاى (هەڵەبجە) یەسەر بە پارێزگاى سلێمانى مەوداى دورى ئەم ناوچە یە بۆپارێزگاى سلێمانى (105)كم مێژوى دروست بونى ئەم ناوچە یە نەزانراوە بە هۆى دێرینى ناوچەكەوە جوانى سروشتە كەى زۆرى باخو باخات وە كانیاوى شێوە یەكى جوانى دڵڕفێنى بەخشیوە تە ناوچەكە. كاریگەرى زۆرى هەبوەلەسەر نوسەرو شاعیروئەدیب ومێژوونوس وپیاوانى ئاینى بۆیە زۆر بە یان لە تێكست وە نوسینە كانیان دا ئاماژە یان پێداوە .وەك مامۆستا (عەبدولڕەقیب یوسف.معبدولغەفور.شاكرخەێبان . مامۆستا عەبدولرەزاق.شاكرفتاح.مامۆستاگۆران)زۆرى تریش لەمێژووى ڕێبازى تەسەوفدا ئەم ناوچە یەپێگەیەكى دیارى هەبوەبەئەزهەرى كوردستان ناوى براوە.دانیشتوانى ئەم ناوچەیە بەزۆرى میوان دۆستن بەڵگەش بۆئەمەنەبونى هیچ ئوتێل ومیوانخانە یەكە لەناوچە كەدا وەخاوەن نەریتى جۆر بە جۆرن لە وانە نەبونى هیچ دوژمنایەتیەك لەناوچەكەدا بۆماوەى زیاترلە(50پەنجاساڵ)دانیشتوانى ئەم ناوچەیە بەدورن لەگەلێك نەریتى دوا كەوتوانەى وەك (ژنبەژن گەورە بە بچوك كچدان لەبرى خوێن شیر باى و زۆر شتى تر) پەیوەندیە كۆمەڵایە تیەكان زۆر بە هێزن لەم ناوچەیەدا هەموتاكێكى تەوێڵەى دەبێت پیشە یەكى دەستى بزانێت بۆئەوەى پشت بەخۆى ببەستێت لە ژیانى دا لەڕوى دینداریەوە گەورەترین خانە قاى ئەوناوچە یەلە تەوێڵە دایە بۆتە مەملە كەتى عیشقى سەدان عەلامەى دینى وەك (مەولەوى وشێخ سراجدین شێخ بهادین شێخ عوسمان) ئەم كەسایە تیانەش ڕۆژانێك ئە ستێرەى گەشى دین بون لە سەرانسەرى كوردستاندا موریدو تەكیەوخانە قایان هەبوە ڕێنوێنى خەڵكیان كردوە بۆدین دارى خانە قاى تەوێڵە ش ئێستاخاوەنى مویەكى پێغەمبەرى ئیسلام (محمد) (دخ)لەسەر بێت كەدیارى دەوڵەتى عوسمانى بوە بۆئەو ناوچەیەوە تەوێڵەیەكانیش زۆر ڕێزى ئەوموە دەگرن دەی پارێزن چونكەبەموڵكى خۆیانى دەزانن لە خانە قاى تەوێڵە دا شتێكى ئەنتیكەى ترى لێیە كە بە كەشكۆڵ ناودەبرێت لەشێوەى فانۆسێكى سیحرى دایەڕەنگى قاوەیەكى تێرە لەناو ڕۆنى ورچدا كوڵێنراوە تائێستاماوە .ئەم شارە دێیە ئەگەر بەوردى تێیدا بگەڕێیت بە سەدان شوێنەوارت بەرچاو دەكە وێت كە هەریە كێكیان پێناسەى سەردەمە كەى خۆیە تى وڕازێكى لە پشتەوەیە هەمویان پێكەوە دەلالەت لە دێرینى ئەم ناوچە یە دەكەن لەڕوى مێژوویەوە لەساڵى(1928)قوتابخانەبراوەتە ئەم ناوچە یە لە[(26/9/1956) وەێى عبدوللاْ ] چەندیاوەرێك سەردانى ئەم ناوچە یەى كردوە لەلایەن خەڵكى تەوێڵەوە ولەماڵى لێپرسراوى ئەوكاتە (رئیس محمد سان ئەحمەد) پێشوازى كراوە هەموو دێیە كەش بە فەرش وموج ڕازێنراوە تەوە بۆیە دواى ئەوسەردانەكارەباوئاوى بۆهاتوە ئەوەى جێگەى باس كردنە لەسەردەمى شۆڕش داتەوێڵە وەك هەمو ناوچە كانى ترى كوردستان پشكى شێرى لەخزمەت كردن بەر كەوتوە بەڵام تا ئێستا ئاوڕێكى وەك پێویست لێنەدراوەتەوە ئەمانەش هەندێك لەو كەمو كوڕیانەن كە خەڵكى ناوچە كە بە گشتى بە دەستیانەوە دەناڵێنن
1:نەبونى جادە یەك قیرتاو كە سەیرانگاى ئاوێسەر ببەستێتەوە بەناو دێكەوە ئەمە گرفتێكەزۆرجار خاوەن باخەكانى توشى كێشەكردوە هەرچى باخیان هەیە هەموو تۆزخوار دویەتىئەمەش كارى كردوەتەسەركەمى بەروبومى باخەكان وباخەكانیان وێران بون
2:لێنەپرسینەوەى ئەو كابینە حكومیانەى كە لە ئاوێسەردا كراون هەردانە یە كیان بڕى (3500$) كەوتوە لە سەر حوكمەت ئێستاش بونەتە جێگەى قاچاخ چیە كان هەمویان وێران بون لەكاتێكدا ئەمانە موڵكى شارە وانین دەبێت دا هاتیان بۆدەوڵەت بێت
3: نەبونى جێگەیەك بۆپارك كردنى ئەوئۆتۆمبێلانەى دەچنەناوسەیرانگا كەوە وەستانیان بە شێوە یەكى زۆر ناڕێكوپێك بەجۆرێك گرفت بۆگەشتیاران دروست دە كەن
4: بونى ئەو هەموزبڵ وپیسیەى كە قەراخ جادە كانى تەنیوە سەر ئەنجام دەبێتە هۆى بڵاو بونەوەى نەخۆشى وەبڵاو بونەوەى ئەو دەبە نەوتانەى سەیرانگاى ئاوێسەركەلەداهاتودا هەمویان هەڕەشەن لەسەر وشك بونى باخەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە