نامەیەك بۆ(سەردەشتى) جوانە مەرگ
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
سود لە شعرى سالم بینراوە
جانم فیداى سروەكەت ئەى بادە كەى سە حەر
ئەى پەیكى شارەزا بە هەموو ڕاهى پڕخەتەر
ئەى میروەحەى جە ماڵى مە هساى دولبەران
وەى شانەزەن بە كاكۆڵى جاهیلانى پارتى لەر
جاڕوكەشى مەنازیلى جانان لە خەڵوەتا
ئازادى خوازى بە هاران لە دەشت و دەر
كەى دێیتە خەندە خونچە دەمى خوێن سورى قە مەر
گەر تۆنەبویتایە كێ دەى توانى بكات وەسفى دیكتاتۆر
ئابی حەیات وئاتەشى ئەفسوردەیە دەمت
گەرتۆنەبی درەختى ئازادى ناگرێت سەمەر
بەهێزى خوێنەكەتە گرلەتەنوردا دێتەدەر
هێزى تۆیە زیندانو زۆلمى خستە ناو خەسەر
مژدەى ئاوابونى دایە جاهلانى تەختى سەر
تۆبەخوێنت نەخشاندت ئاڵاى ئازادى
پەردەت لە ڕوهەڵماڵین جاهلانى تاج وەر
بەوتارو نوسینت ئاشكرات كرد تاوانیان
تیشكت خستە سەرزیانى بنەماڵەو نۆكەران
لێت حەرام كردن خەوخۆراكیان
تا ئەبڵە ق بون خوێن چاوى گرتن جاهلان
كۆتاییان بە تۆ هێنا خوێن مژان
لەگۆڕەكەش وازت لێناهێنن جاهلو دەروێشانى بنەماڵە
تۆمەت بارت دەكەن بە هەرچى بیانەوێت وەحشیە كان
لێنا گەڕێن ڕۆحت ئارام بێت ،ترسنۆكان و جاهلان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست