سوتاندنى پەیكەرى خۆشەویستى لە پایتەختى ڕۆشنبیرى مەسجى كێ یە ؟
Saturday, 19/10/2013, 12:00
مرۆڤە كان هەمیشە پێویستیان بەسەر قاڵ بونە لەم دەلا قەیە شەوە تێدە گەین لەوەى كەوێران كردن و سوتاندن جۆرێكە لەو یاریە ناشرینەى كە مرۆڤ بەخۆیەوە سەر قاڵ دەكات سوتاندنى پەیكەرى خۆشەویستى هێندەى دڵڕە قى ئەو خەڵكە نیشان دەدات كەلەو ویلا یەتە دا دەژین بەنیو هێندە ئەوە ناگە یەنێت كەدەستى لایە نێكى كۆنە پەرست بێت یاخود دەستى ئەو گروپ یا هەر گروپێكى ترى لە پشت بێت من پێم وا یە كۆمە ڵگەى كوردى زۆر لەوە دڵ ڕەق ترە چاوەڕێى ئەوەى لێبكە یت ئ لەسەرتۆنە كانى خۆشە ویستى مۆسیقا لێبدات چونكە لەم نیشتمانەى ئێمەدا چەندین وە چەندان جەریمەو مەرگە سات ڕویانداوە كەسوتاندنى ئەو پەیكەرە پریشكێكە لەو ئاگرە یان كورد گوتەنى مشتێكە لە خەر مانێك كۆمەڵگە یەك هەتا ئێستاو لەو سەردەمەدا نەریت سەر چاوەى بیر كردنەوەى بێت لەو چوار چێوە لاسای كەرەوە دەر نەچوبێت ژن بەسەر چاوەى لەزەت بزانێت تائێستا كوڕو كچى ئەم نیشتمانە نامۆبن بەیەكترى ناو بازاڕو شوێنە گشتیە كانى یاساغ بن لەژنان لەم نیشتمانەدا مێ یەك نەتوانێت خۆى بەتەنها ژیان بگوزەرێنێت كائنى مێ نەتوانێت خۆى سەر چاوەى بڕیارە كانى خۆى ببێت جەستەى مێ كورت كرابێتەوە لەنێوان دوو قاچیداجەستەى مێ بە ڕەبیەى شەرەف دابنرێت هەمیشە عەقڵى نێر گەراى تەفسیر بۆخودى مێ بكات وە ئەو یاساو ڕێسا كانى بۆدا بنێت من جگە لە سوتاندنى پەیكەرى خۆشە وێستى و نیشتمامى خۆشە ویستى هیچ شتێكى تر چاوەڕێ ناكەم چونكە من لە نیشتمانێكدا دەژیم ڕۆژانە هەمو بەهایەكى مرۆى بێحورمەت دەكرێت لە نیشتمانێكدا بێحورمەتى بە خودى مرۆڤ دەكرێت مرۆڤ كورت بكرێتەوە لە گیر فان و نێوان قاچە كانیدا تۆپێت وایە لەناو ئەو خەڵكە دڵ نەخۆشە دا چى دەبێت جگە لە ئەنجام دانى تاوان نەبێت هەڵ بەت تاوان بارى ڕا ستە قینەى دروست كەرى ئەو فەزایە جگە لە سیستمى حوكم ڕانى كەسی ترنیە جارى واش هەیە نەیارە كانى ئەو شە خسەى كە ئەو پەیكەرەى دروست كردوە دەستیان هەیە لە تێكدانى ئەو پەیكەرە دا .هەروەك خۆى ئاماژەى پێكرد بەڵام ئێمە لەو فەوزاو ژاوە ژاوەى كە سیاسیە كان لەم نیشتمانەدا دەستیان هەیە لە دروست بونیدا بەشى ئەوە تێدە گەین كە ئەم نیشتمانەى ئێمە پێش ئەوەى بازرگانە سیاسیە كان ڕەنگە كان و جوگرا فیا كان لە نێوان خۆیاندا بەش بكەن كۆمەڵێك ڕوداو هەبون ئەستەم بوو ڕو بدەن وەك دەست درێژى كردنە سەر هونەر ،دەست درێژى كردنە سەر ئەدەبیات وەنوسین دەست درێژى كردنە سەر ئاین بێحورمەت كردنى مرۆڤ ئەمانەو دە یان شتى تریش كاتێك ڕویان دەدا لە بەردەمیداو لە حرس دا چاوانمان ئەبڵە ق دە بون بەڵام بەڕزگار كردنى كوردستان شت گەلێك هاتنە نێو ئەو جڤاتەوەى كە هەموو بەرهەمى شەڕى نێوان ئەو دەوو هێزە بوون دیار ترینیان دزینى ڕەنگە كان لەلایەن ئەوانەوە دزینى جوگرافیاكان لەلایەن ئەوانەوە دزینى ڕۆشنبیران لەلایەن ئەوانەوە دزینى سەر جەم شتە جوانەكان وەك (هونەر ،ئەدەب ، قوتابی خویندكار ،ئافرەت و ژن ، قوتابخانەوخوێندنگە) دەیان شتى تریش كەمن ئێستا لە بیریاندا نیم ، بەهەر حاڵ من گومانم هەیە سوتاندنى ئەو پەیكەرە بەتەنها لەو مەسجە دا كۆبكەینەوە كە هێزێكى كۆنە پەرست لە پشتیەوە بێت ئەكرێت سوتاندنى ئەو پەیكەرە هێزى زۆر لیبراڵ و زۆرنوێ خوازیشى لە پشتەوە بێت بۆهاندانى جەماوەرى ئەم جڤاتە لەدژى لایەنێك كە دەنگە كانى لەچاو هێزە عیلمانیە كاندا بەرەو سەرەوە هەڵ كشاوە ئەكرێت مرۆڤێكى ئاسایشى لە پشتەوە بێت كەنەیارو حەسود بێت بەوەستاى ئەو پەیكەرە بەڵام دوا جار دەگەینە ئەو ڕاستیەى كە كۆمەڵگەى كوردى كۆمەڵگەیەكى نێرسالارى نێر سەنتەرە وەژنابەسەرچاوەى لەزەت دادەنێت تەنهاوەك ئامێرێك سەیرى دەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست