کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئافرەتى شەرمن شارێك دێنێ

Saturday, 19/06/2010, 12:00



خە تەنە كردنى ژنان یاخود مێینە ڕیشە یەكى دورو درێژى هەیە لە مێژووى مرۆڤایە تى دا بەتایبە ت لە ناوچە گەرمە كان بڕین وەلابردنى بەشێك لە ئەندامى زاوزێى مێینە جۆرێكە لە پرۆسەى كەم ئەندام كردن بەشێوەیە كى گشتى زۆرێك لەوانەى ئەم كردارە ئەنجام دەدەن بەڵگەى زۆر لاوازى دینى دەكەنە یاسا بۆبرەو پێدان وئەنجام دانى ئەم كردارە قێزەونە لەكاتێك دا هیچ دەق وەیان یاسایە كى شەرعى نیە كەڕێگە بدات بە ئەنجام دانى پرۆسەیە كى لەم شێوەو فۆرمە،ئەنجام دانى پرۆسە یە كى لەم شێوەیە لەناوجەزیرەى عەرەبیدا نەریتێكە پەیوەندى بەجوگرافیاو ئاوهەواى ناوچە كەوە هەیە تێكەڵ بونى ئەم جۆرە نەریتە بەبنەماكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام هۆكارى ئەوە یە كە ئیسلام لەناو جەزیرەى پەیدابوە نەك ئەوەى ئەم نەریتە لەناو ڕوكنێك لە ڕوكنە كانى ئاینى ئیسلام دا هەبێت بەجۆرێك بوبێتە واجب لە سەر موسڵمانا ،ئەم نەریتە ئەگەر پەیرەوى بكرێت لەسەر هەر كەسێك ئەوا دەچێتە ڕیزى قوربانیە وە ئەم نەریتە ئەگەر پیادە بكرێت لەسەر قوربانیە ك كاریگەرى نێگەتیڤی دەبێت لەسەرى لەڕوى جەستەى ودەرونیە وە واى لێدەكات مرۆڤێكى لاواز وخەمۆك و تێك شكاو لەڕوى دەرونیەوە گەر پرۆسەى هاوسەر گیریش ئەنجام بدات بەدڵنیایە وە سەر كەوتوو نابێت چونكە توناى جنسى لاواز دەبێت ناتوانێت لەئاستى پڕكردنەوەى پێویستیە كانى بەرامبەرە كەیدا بێت ئەمەش زۆر جار كێشە دروست دەكات لەناو خێزاندا خواى گەورە مرۆڤى بە تەواوى دروست كردوە (حسن الخلق) ئیتر تۆكە مرۆڤیت چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەیت دەست كارى سروشتى مرۆڤ بكەیت زۆرجار كاریگەرى ئەم تاوانە كەدەر حەق بە مێینە دەكرێت خێزان بەرەو كەنارە كانى هەڵوە شانیان ڕاپێچ دەكات یان بەتەواوى هەڵێ دەوەشێنێتەوە ئەم تاوانەش بەرهەمى نەخوێندەوارى وتەسك بیرى جەهلە بەرامبەر بەدونیاى ئافرەت لەكاتى ئەنجام دانى ئەم تاوانە دا هیچ نرخ وبە هایەك بۆئافرەت دانانرێت وەك ئادەمى ئافرەت بەئاشكرا دەبێتە قوربانى ئەم بیرو نەریتە ڕزیوە هیچ دەق وەیان یاسایەكى ئادەمى نیە كە بەرگرى لێبكات قوتارى بكات لەودۆخە تەنگژاوییەى كەڕوبەڕوى دەبێتەوە لەنەریتى خێڵەكى دا شەرمنى كەم قسەى خەمۆكى ئەم بونەوەرەى كەناوى ئافرەتە نیشانەیە كە بۆحورمەت وەیا ڕێزگرتنى ئەم بونەوەرە ئەفسا نەیە ى كەناوى ئافرە تە وەك ئەوەى كەدەڵێن
[ئافرەتى شەرمن شارێك دەهێنێت ] ئەم دۆخەشەرم هێنەرەى كە ئافرەت وەك قوربانیەك هەڵگریە تى هەمو پەیوەندى بەو ئەتك كردنەوە هەیە كەبەردەوام ڕوبەڕوى كچانى وڵاتى ئێمە بوە تەوە پەیرەو كردنى نەریتێكى قێزەونى لەم شێوە یە لوتكەى جاهلى و دواكەوتوى هەر نەتەوەو قەبیلەیەك دەگەیەنێت كەتیاى دا پەیڕەو دەكرێت هەر ئەم نەریتەیە كەئافرەتى لەوڵاتى ئێمەدا كردوە تە ناسك ترین مەخلوق كەگیانى ڕوبەڕوبونەوە وبەرگرى كردنى تیادا كوشتوە وەكردویەتیە كۆیلەو بۆئەنجام دانى هەر كارێك دەبێت پیاوێكى لە پشتەوە بێت

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە