کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەم شەمە كوێرەكانى دەسەڵات مدیر ناحیەى بیارە وەك نمونە

Thursday, 05/08/2010, 12:00



هەمو كەسێك ئەگەر خۆى هەڵە نەكات كەمێك شارەزاى مێژوبێت دە زانێت سەردەمێك بیارە ئەزهەرى كوردستان بوە هەرچى نوسەرو شاعرى زەمانى خۆى بوە كەهەریە كێكیان ئێستا بوە تە قوتابخانە یەك ڕۆشنبیران سود لە بەر هەمە كانى ئەوان وەردەگرن بەرهەمە كانیشیان بوتە چراى ڕوناكى زۆرێك لە ئەدیب ونوسەرى ئەم سەر دەمە دەرچوى ئەو ئەزهەرە بون بۆئەوەى ڕاستى ئەم قسانە بسەلمێت خوێنەر دەتوانێت چاوێك بەمیراتە بەجێماوەكەى ئەو سەردەمەدا بگێڕیت ئەو سا حوكم بدات ماوەیەك لەمەوپیش (د.محمدامین هەورامانى) بەخۆى و زیاتر لە(5000) كتێب و مەوسوعەى بەنرخەوە هاتەوە بیارەو بەمەبەستى زیندوكردنەوەى ئەو ئەزهەرەى كوردستان وەبنیات نانى (سەنتەرى لێكۆڵینەوەى دراسات) مەترەحى كردنەوەى ئەم سەنتەرەى دا بە دەسەڵاتى سیاسی ئەوانیش ڕەزامەند بون زەوىشیان بۆدابین كرد ئەوەبودەستى كرد بە بنیات نانى ئەم سەنتەرەوبەردى بناغەى دانا بەڵام بەداخەوە شەمشەمەكوێرە كانى دوژمن بەخوێند نو خوێندەوارى ئالودەى تاریكى بەخۆیانو لەشكرێكى بێشومارى چەك بەدەست هاتنە سەر مەشرو عەكەو دەستیان كرد بە تێك دانو كوێر كردنەوەى بێخەبەر لەوەى تیشكى ڕوناكى زانست و زانیارى ڕۆژێك دێت دڕبەم تاریكیە دەدات تەختو تاراجى بەرژەوەندى پەرستان وردو خاش دەكات ئەوى جێگەى سەرنجە ئەم جۆرە تاریك پەرستانەلە كەمترین تیشكى ڕوناكى و گۆڕان زراویان دەچێت بۆیە هەرزو هەوڵى خاموش كردنى دە دەن هەموڕێگاو تولەڕێگەكان كوێر دەكەنەوە بۆكوێر كردنەوەى كانیە ك تەنها مەبەستیانە خەڵك وە گەنج ڕۆشنبیر نەكرێت هەمیشە ئەوان لەسەر كورسی دەسەڵات بن قبوڵ ناكەن نایانەوێت هەمیشە ئاستەنگن لەپیش نوێ بونەوەو گۆڕان دا حەزیان لە چەق بەستنو كوێربونەوەى كانیە كانى زانستو مەعریفە یە ئەمەیان لا هیوایە تەئەركى دەسەڵاتى كوردیە بە تایبەت چینى ڕۆشن بیرو ڕۆژنامە نوسان لەم كوشتنى ئازادیە دا بێنە سەر جادەو مەرگى ئەو شەم شەمە كوێرانەڕا بگە یەنن ئیدانەو سەرە كۆنەى ئەم لەخاچ دانى ئازادیە بكەن لەم سەردەمى عەولەمەو جیهان گیریە دا كوشتنى ئەو هەوڵە لە ئەزهەرى كوردستان دیسانەوە ئەنفال كردنى ڕۆشنبیرانى كوردە بەتایبەت هەورامیە كان ڕۆشنبیروڕۆشن فكرو ڕۆژنامە نوسان دەبێت پرسە بگێڕن بۆكوشتنى ئازادى بەناوى دیموكراتیە وە ئێمە وەك دڵسۆزانوخەم خۆرانى زانستو مەعریفە پێویستە هەمو تاكێكى خوێندەوار ئەو پێشێلكاریە ئیدانە بكەین وە لەنزیك ترین ماوەدا كەمپینێك ڕادە گەیە نین بۆئیدانەكردنى ئەو تاوانە كەدژى هەمو یاساو ڕێساكانى ئازادى ڕادەر بڕینە هیوادارین دڵسۆزانى قەڵەم بێن بە هانامانەوە بۆئەوەى ئەو كانیەى تازە تەڕاى تێدە گەڕێتەوە نەهێڵین وشك بكات وەتروسكاى خوێندن خوێندەوارى ببەینەوە ئەزهەرى هەورامان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە