مەزنى لەبڕیارەكانى جەنابی عالى مەقام سەرۆك
Thursday, 05/09/2013, 12:00
ئەى چەند گەورەى ؟ عالى مەقام ئاى چەند پاكیت ئەلف بێى لام چەند حەكیمیت سەروەرى گەل چەند عالم بەفكرى ماكیا ڤیلیت چەندە وەك گەورە پان و پۆڕە كان بیر دەكەیتەوە سەروەرى گەل ئێمە هی تۆین یاتۆ هى ئێمەیت كاممان هى كام مانین نازانین سەروەرى گەل من ئێستاش تێنا گەم كە چۆن چۆناى بەڕێز تان كەسێك دادەنێن بۆ پۆستێك سەروەرى باڵا جەنابی عالى مە قام بەڵام گرنگ نیە چونكە تۆى مەزن هەرگیز بێزت نایەت گوێ لە شوێن كەوتو یە كى خۆت بگریت سەروەرى گەل جەنابی مەعالى تان زۆر زۆر لە ئێمەى نە خوێندەوارو ساویلكە بەتواناترن هەر جەنابیشتانن خاوەن دەست كەوتى(31) ئاب هەر جەنابتانن داهاتى گومرگى برایمە خەلیل مەسروف دەكەن بۆگەوجە كانى دەروێشى ڕێگاى باو باپیرانتان ئێوە بنە ماڵەى مەزن لەكوێ و بیر كردنەوەى ئێمەى كۆلكە خوێندەوارى نەخوێندەوار لەكۆرا برا ئێوەى دەر چوى كۆلێژە كانى سیاسەت ئێوەى دەرمان دراو بە خواردنە كانى میتى توركى چۆن دێنە ڕیزى ئێمەى مسكێنەوە خۆجەنابی مە عالی تان چاك چاك دەزانن كاندیدى ڕەقەم 24 تان كێ یە؟ كچە بە عسیە بۆچى كەس نە ما بو لەڕیزە كانى پارتى ماندا لەو دڵسۆز تر؟تاوەكو بیكەنە گوڵێكى نێوئینجانەكەى 31ئاب یان بیكەنە ئە ندام پارلە مان بەڵام چى بڵێم لە حزورى جەنابی مە عالیتاندا چونكە جەنابی مە عالیتان ئەوەندە چاكەو پیاوەتى و نەجابە تتان نواندوە هەموو میلەت قەرزار تانە ئەگەر ئێوە نەبونایە ئێمەى چینى هەژار ئێستا تۆزە كەشمان نەدەما ئێمە لە ژێر چەترى چاكەو پیاوەتى و نەجا بەتى جەنابتاندا نەبێ هەر لەبرسان دەمرین ئەگەر ئەو بڕیارە حەكیمانە ئێوەى بنەماڵەنەبوایە ئێمەى نەخوێندەوارو ڕشو ڕوت هەر بابیشمان لە برسان دەتۆپی جەنابی عالى مەقام تیادەچوین بەجارێك ئەگە لەژێر چەترى جەنابناندا نە بێت كێ دەتوانێت شوان یا ساحێبی ئەم نەتەوە قوڕبە سەرە بێت ؟بۆیە دەبێت هەردەم ئەم نەتەوەیە شانازیتان پێوە بكات چونكە ئەگەر ئێوەى مەزن وە دڵۆڤان نەبن ئێمەى وەحشى چۆن چۆنى دەتوانین ژیانمان بگوزەرێنین مەزنى بەڕێز بۆیە هەر بڕیارێك لەلاى پایە بەرزى وەك ئێوە وە دەر بكرێت ئێمەى حەشامات دەبێت زۆزۆڕێزى لێبگرین وە پێزانینمان هە بێت بۆى دەنا خوا دەمانگرێت وەسەلب و بێڕێزمان دەكات بەڵام توخوا یەك پە یامبَكم هەیە بیگە یەنن بەجانابی مەعالی ئەویش ئەوە یە منداڵى بكوژە كانى خەڵكى مەكەنە بڕیار بە دەست لەوهەرێمە وە مەهێڵن بچنە مۆنۆ مێنتە كانى هەڵە بجەو ئەنفال وە بیناى پارلەمانە خەوتوە كەمان كە هیچى لە پارلە مان ناچێت تەنها دیوە خانو چاخانەى خەو توو وێنە كێشە كانە ئیتر بژى جەنابی مەعالیتان سەروەرو ژێركەوتوو شكۆدار بێبێت ڕێبازى نەخوێندەوارى و دژ بە عیلم وەماریفەت بۆپێشەوە بەرەو ژێر كەوتنى هەتا هەتاى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست