هەمووخاوەن بڕوانامە كان قەرزارى مامۆستان
Thursday, 01/12/2011, 12:00
مامۆستا ئەو كادرە پەروەردیارە یەكەهەمووخاوەن بڕوانامە كان قەرزارى ئەون ئەویەكەم پەروەردە كەرو دەست گرو فریادڕە سیان بوە بۆًڕوناك كردنەوەى ڕێگەى ژیانیان یەكەم وانەى خوێندن لەبەردەم تیشكى چراى زانست وزانیارى ئەودا فێربوین هەر بۆیە زۆرلەزاناوپەیام بەرونوخبەڕۆشنبیریەكان نازناوى ئەوییان وەرگرتوە كاتێك كەسێك هێندە دڵسۆزو وەفادار بێت لەگەڵمان وەك جگەر گۆشەى خۆى سەیرى گشت خوێندكارێك بكات ئاگادارى هەموو ئەودۆخانە بێت كەخوێندكار یان شاگردە كەى پیایدا تێدەپەڕێت وەڕێنمای بكات بۆئەوەى توشی هەڵە نەبێت بەچەشنى مۆم بسوتێت بۆئەوەى چواردەورى خۆى ڕوناك بكاتەوە نەهێڵێت تاریكى ونەزانى وجە هل سەرلە بەرى كۆمەڵگا داگیربكات، كۆمەڵگاو تاكەكانى غەرقى جەهل ونەزانى ببن ،دە بێت كۆمەڵگا چۆن ڕێز لەم چین و توێژە گرنگە بگرێت كۆمەڵگەى بێ مامۆستا كۆمەڵگە یەكى ئیفلیج و ناتەواوە كۆمەڵگە یەكە بریتیەلە تاریكستانێكى تەواو بونى ئەم كادرە پەروەردیارە هەرلەدێرزەمانەوە زەرورەتێكى مێژووى بوە بۆئەوەى مرۆڤایەتىلەنەزانى و جەهل ڕزگار بكات ئیسپارتیەكان نازناوى مامۆستایان بەمەرج دەدایە كەسَك كەدەبو توانایەكى لەڕادە بەدەرى هەبێت خاوەن تەحەمول و سەبرێكى زۆر بێت بۆئەوەى بەئاسانى وە بەحەكیمانە كێشەو گرفتە كان چارە سەر بكات .بۆیە ئەركى ئێمە یە وەك كۆمەڵگەى كوردى قەدرى مامۆستاكانمان بگرین چونكە ئەوان سەردەمێگ جیاواز لە چین و توێژە كانى تر سەرى بەرزیان بۆموچە نەوى نەكردلەكاتێًكدا كۆمەڵگەى كوردى بەهەستیار ترین دۆخدا گوزەرى دەكرد مامۆستا یان قوتابخانە كانیان چۆڵ نەكردبژێوى ژیانى ماڵ و منداڵیان واز لێ هێنا بۆبەرژەوەندى گشتى بونە سوتەمەنى ئەو دۆخە نایەكسانەى كە بەدەستى دوژمنان بەرۆكى كۆمەڵگەى كوردى گرت .مامۆستایان وەك چینێكى خاوەن هەڵویست وەك بەر پرسیاریەتیە كى مێژووى و ئەخلاقى هەستیان بەگرنگى ئەو دۆخەكرد قوتابخانە كانیان چۆڵ نەكرد سیستمى پەرەوەردە سیستمێكى ئەگەر باشیش بێت ئەوا بەپێیى ئەودۆخەى كەلەناو قوتابخانەكاندا هەیە لە گەڵ ئەو سیستمە دا ئاسمان ڕێسمانە هەرلە شێوەى دیزاینى قوتابخانەكانەوە تاوەكو پرۆگرامى خوێندن وشێوازى دەوامى خوێندن گە كان كە خوێندن گەى وامان هەیە سێ دەوامى تیادایە خوێندنگەى وامان هەیە لە ماڵدا كرێ نشینە ئایا ئەمە لە گەڵ سیبستمێكى سویدى دا دەگونجێت كە كۆپی كراوە دەیانەوێت لە پۆلێكى (50) قوتابیدا جێ بە جێى بكەن ئەم گرفتە لە نوكتە یەكى بێمانادە چێت ئەگەر ئامادەسازى بۆنەكرێت و زەمینەىبۆئامادە نەكرێت كە ساڵانێكە لەناو قوتابخانە كاندا باویەتى سەربارى بونى ئەم كێشانەش كێشەى دەست درێژى كردنە سەرمامۆستایانو بێحورمەتى كردن بەوپیشە یەش ناوە ناوە ناوەندەمیدیایەكان دە هەژێنێت دەبێتەسەر دێڕی هەواڵە كان یان مانشێتى سەر ڕۆژنامەكان وەزارەتى پەروەردەش كە مەعنی وپەیوەندى دارەبەو كارە ئیفلیج و لاڵ زەق زەق سەیرى قوربانیە كان دەكات كەمامۆستان وەناتوانێت تەكانێك وەبەر خۆى بداتوەكێشەكانى نێوان خوێندكارو مامۆستا چارە سەربكات ئەوە باسی ڕێخراوە پیشەیەى كەى مامۆستایانیش هەرمەكە نەك بەدوادا چون بەڵكو ناتوانێت ووشە یان جوملەیەك لەسەر ئەو جۆرە ڕوداوانەش بڵێت بۆیە لێرەوە ئەركى هەموو ماموۆستیەكى خاوەن هەڵوێستە بۆگەڕانەوە حورمەت بۆمامۆستاو قوتابی و خوێندن بە گشتى قسەیەك یان هەڵویستێك وەر بگرێت بائیتر چیدى بێحورمەتى بە مامۆستاو پرۆسەى خوێندن نەكرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست