کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشیلان لەماڵ نەبوون مشكان تلی تلیان بوو

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


پرۆسەى دیموكراسی لەعێراق پرۆسەیەكى نوێ یەڕە هەندە كانى زۆرو جۆراوجۆرن ئامادەكردنى زەمینەبۆ هەڵبژاردن یەك لەفاكتەرە بە هێزە كانى هاتنە كایەى ئەم مۆدێلەى دە سەڵاتە.بۆئەوەى ئەم مۆدێلەى دە سەڵات باڵادەست بێت لە عێراقدا دە بێت هەمو قەوارە سیاسیە كان ڕێز لە ئە نجامى هەڵبژاردن بگرن وە ئامادە بن دە سە ڵات لە نێوانیان دا بە شێوە یە كى ئاساى دە ساو دە ست بكات بە بێ ئەوەى ئەم جۆرە ئاڵ و وێر كردنەى دەسەڵات بە هیچ جۆرێك ببێتە هۆى گرژى ئاڵۆزى لە نێوان سەر جەمى قە وارە سیاسیە كاندا ئیتر مۆدێلى دە سەڵاتى پشتاو پشت وعە قڵى خێڵ گەراى واز لێبهێنرێت سنوروپشتێنەوحەرەم سەراى سكرتێرە كانى حزب وگروپە علمانى و ئیسلامیە كان تێك بشكێنرێت سەرچاوەى دا هاتو چونیەتى پەیدا كردنى و سەرف كردنى ئاشكرا بكرێت ،هەڵبژاردنى (25/7) و (7/3) نەخشەى سیاسی دە سەڵاتى لە كوردستان وبغداد گۆڕى لەڕوى چەندێتى و چۆنیە تیەوە لە كوردستان دوهێزى سیاسی دە سەڵاتیان بۆخۆیان قۆرخ كردبووبە ئارەزولە ژورە تاریكە كاندا داهاتى ئەم وڵاتەیان وەك برابەش دە كرد جەماوەریان لە سەر ئەو جۆرە مۆدێلەڕاهێنا بوو كە ئەمان فریاد ڕەسن و بە بێ ئەم دوهێزە خەڵكى كوردستان بێ كە سن ئەم دوهێزە نمایشى ڕۆڵى هەمو كوردیان دە كرد! وە بە ناوى كوردو خەڵكى كور دستانەوە بڕیاریان دە داوو كەس نەبوو پێیان بڵێ بەرى چاوتان برۆى پێوە یە دە ست بەجێ بە خیانەت كارو دژى میلەت تاوان باریان دە كرد وەلەژورە تاریكە كاندابەچەپوڕاست داداهاتى ئەم وڵاتە یان تەخشان پەخشان دەكرد بەڵام ئێستاو لەم دۆخە دا بە پشتیوانى هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لەپێشیاندا گۆڕان . هەرڕوداوێك بگوزەرێت دەبێت شەفافانە لە میدیاو tv یەكاندابەتایبەت ئەوانەى ئۆپۆزیسیۆن باس دەكرێت وەلایەنى چاكى و خراپی دە خرێتەبەرچاوى ڕاى جەماوەر وە ئەگەر پێویست بكات ئەوا دەنگ لە ئاست ئەو كردارە بەرز دە بێتەوە و شە قامى كوزردى لێئاگادار دەكرێت ئە مەش هەنگاوێكى باشە بە نیسبەت ڕاى گشتیەوە وە هەمو هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانەوە تاوەكو ئەم جۆرە لە پەردە لادان لەسەر كەمو كوڕیە كان زیاتر بێت میسداقی توڕاست گۆى ئۆپۆزیسیۆن زیاتر دەر دە كەوێت پێگەى جەماوەریان بە هێز تر دە بێت چونەبەغدادى كوتلەى كوردى و ئەندام پەرلەمانە كان و نوێ نەرانى كورد تاقی كردنەوەیەكى ترى دە سەڵاتى كوردیە كەدە بێت زۆر وریا یانە كار بۆبەرەو پێشچونى خواستە كانى خەڵكى كوردستان بكەن وە واز لە ئیمتیازاتى شەخسى بهێنرێت ئیتر هەوڵبدرێت بەرژەوەندى كورد پێش بەرژەوەندى شەخسی بكەوێت ئەوانەى دەچنەبغداد بەرپرسن بەرامبەر بەژیا نوگوزەرانى خەڵك ئەو دەنگانە كە هیزى ئۆپۆزیسیۆن هێناویەتى دەنگى ئەومنداڵانەیە كە لە لادێدورە دەستە كاندا ژیان دە گوزە رێنن دەنگى ئەو گەنجانەیە چاوەڕێى دامەزراندنن دەنگى ئەو لادێ یانەیە كە لەژێر تۆپ بارانى ئێراندا دە ناڵێنن دەنگى ئەوگەنجانەیە كەلە ئاست نا عەدالە تى دا زێدو هەوارگەى خۆیان جێ هێشتوە لە بازاڕوسوپەر ماركێتە كانى هەندە راندا گەنجیە تیان هەرزان فرۆش دە كەن دەنگى ئەو پیرو ئەختیارانەیە كە هێشتا چاوەڕێى گەڕانەوەى ڕۆڵە كانیانن لە بیا بانە كانى عەر عەردا تكایە بائەو هەمو مەینەتیە كە هێشتا ئاسەوارە كانى دیارە وماوە بیر نەچێتەوە ئەى ئەوانەى دەچنە پایتەخت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە