ئەوی یان دەڵێت لاى ئەمیانە ئەمیش دەڵێت لاى ئەو یانە كەسیش نازانێت لاى كامیانە
Friday, 06/08/2010, 12:00
نەوت مادەیەكى خاوە لەجیهاندا بەزێڕى ڕەش ناسراوە هەر دەوڵە توحزبو نەتەوەیەك خاوەن ئەم زێڕە بێت دەبێت دان بەسەر بە خۆى دا بنرێت مافى خۆیە تى سنورى سیاسی خۆى جیاوازبێت خاوەنى ئاڵاو سەر بەخۆى سیاسی خۆى بێت بەڵام ئەگەر نەتەوەو قەوم و خێڵێك خاوەنى ئەم زێڕە بەنرخە بێت وەداهاتە كەى بۆخۆى سەرف بكرێت بێ گومان ژیانو گوزەرانى مسۆگەردەبێت وە هەمو خزمەت گوزاریەكى پێشكەش دەكرێت گەنج ولاوە كانى ناچار نابن بۆپەیدا كردنى پاروە نانێك دەیان ئۆقیا نوسی پڕمەترسی ببڕن كەس نەزانێت گڵكۆى گەنجەكانى لەسنورى كام جوگرافیا دەنێژرێن هەر گەلێك خاوەنى ئەم زێڕە بەنرخە بێت وەك دەوڵەتە خلیجیە كان دەبێت ئەجنەبی و بیانیە كان بێن لەو جوگرافیا دەوڵە مەندە دا بەدواى كاردا بگەڕێن بەڵام بەدا خەوە ئەم جوگرافیایەى ئێمە كەناوى كوردستانە خاوەنى بێشومارتڕیلیۆنە تەن نەوتین بێجگە لە مادە خاوەكانى تر كە هەر یە كێكیان دەكرێت بەسە دان كارگەى لەسە ر بنیات بنرێت كەچى تەنهاخاوەن كارگەیەكیش نین گەنجولاوە بەش مەینەتە كانمان بەهەزاران ئۆقیانوس و دەریا یان بڕیوە بۆئەوەى سەرەتاى ترین مافی پەنا بەریان بدرێتێ كە هەمویان لە ژێرسێبەرى ئەم دەسەڵاتە دیموكراتیە عەیارە بیستو چوارە دا سەرى خۆیان هەڵگرتوە بەدواى پاروە نانێك دا! لەم وڵاتى لێوان لێو لە نەوتەدا قوتابخانەو خوێندن گەى وەهامان هەیە هێشتا لەژێر سەقفى كابینەو دەواجن دا وانە دەخوێنن لەولاشەوە دەسەڵات شەوان وڕۆژان بە سەدان تەنكەرى قاچاخ نەوت ئاودیو دە كەن كە قوتى ڕۆژانەى ئەم میلە تەیە خێزانى وەها هەیە نانى ژەمێكى خواردنى لەناو زبڵ وپیساى و خاشاك دا پەیدا دە كات پارەودا هاتى ئەم سەروەتە میلیەش كەس نازانێت دە چێتە گیرفانى كێ وە وەزیرو گزیرە كانیشمان بەئاشكراو بەبەر چاوى عالەمەوە بونەت سحافی كوردى و هەر خەریكى درۆكردنن ئەمیان دەڵێت لاى ئەویانە ئەویش دەڵێت لاى ئەمیانە كەسیش نازانێت لاى كامیانە تكایە ئەنجامى ئەم مەتەڵە هەڵبهێنن وەكو هێلكە بزانن داخوا لاى كامیانە؟ ئێمەى گەلى كوردستان وەك منداڵ وگەنجولاوى كوڕلێپرسراوەكان مافمان هەیە دامان بمەزرێنن وەكار بكەین بۆئەوەى بژێوى ژیانمان دابین بكەین بە شەرەف مەندانە كەرامەتمان پارێزراوبێت تاكەى ناچار بین بەدواى واستەدا بگەڕین بۆئەوەى دامان بمەزرێنن كوڕو كچە كانى خۆشتان لە نوێ میرانو كۆشك وتەلارە كاندا ژیان بگوزەرێنن ئێمەش كرێكارى مان دەست نەكەوێت تەنها گوناهمان ئەوەیە ئێمە لە خێڵى نوێ میران نین؟ تەنها تاوانمان ئەوە یە تەنازولتان بۆناكەین؟ ئافرەتى لەش فرۆشتان بۆناهێنین ؟ئێوە سەر بەكام مەملەكەتى جانەوەرن وانەلە سێكس و نەلەپارەو نەلە مەى خواردنەوە كۆڵ نادەن ئێوە حوتى كام ئۆقیانوسن وادەتانەوێت دونیا هەڵ لوشن ؟ ئێوە لەكام نەوەن سەر بە كام قۆناغى مێژوى مرۆڤن ؟وا خوداو دین و دەسەڵات تان دەوێت؟ئێوە سەر بە كام قەبیلەن لەكام ڕە گەزى جانەوەرن واتازە بە تازە دەردەكەون نەوتى ئەم وڵاتە خۆراك تانەونانى بەردەمى منداڵان دەڕفێنن ئێوە ناوتان لەكام قۆناغى مێژودا بنوسرێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست