کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگیریەك بۆ شێخ عەبدولرەحمان نەقشبەندى

Wednesday, 25/08/2010, 12:00


لەژمارە (45) لاپەڕە(13) گۆڤارى دەستوردا چاو پێ كەوتنێك بڵاو كراوەتەوە لەژێر ناو نیشانى (ئێمەكراینە ئامرازێكى هەڵبژاردن لەلا یەن لیستى گۆڕانەوە) كەلە گەڵ كەسایەتى ناسراوى ناوچەى هەوراماندا ساز دراوە من هەم وەك هەورامیەك هەم وەك گۆڕان خوازێكى ناوچەى هەورامان بە تەواوى پشتگیرى ڕاكەى شێخ عەبدولرحمان دەكەم چونكە لیستى گۆڕان پێش (25/7) ئیشى زۆرى بۆ كرا لەناوچە كەدا بۆیە توانى ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت ئێمەبەو پێیەى لایەنگرى بزوتنەوەى گَۆڕانین ئەو ئیشەى كەبۆ گۆڕان كراوە لە ناوچە كەدا ئەودەنگانەش كەلە ناوچە كەى ئێمەدا بەدەستى هێناوە حەقی ئەوە مان هەیە بەرنامەیە كى كلتورى فەر هەنگى مان بۆدانرێت لە كەناڵى (knn) دا نەك دژایەتى بكرێت لە لایەن هوشیار ناوێكەوە كە كەس نازانێت بۆڕێگرى لەو بەرنامەدەكات ؟دەى هەوێت بمان تۆرێنێت یان؟ نە هوشیار عەبدوڵاونە ئەو كەسانەى كە ڕێگرن لە بەردەم ئەو كەلتورە دەوڵە مەندەى هەوراماندا بۆئەوەى دەر نەكەوێت و نەناسرێت ئێمەى گۆڕان خوازانى ئەو ناوچە یە نەپێویستمان بە كەناڵە كەى ئەوە نە منەتمان بە هیچ كەناڵێكى ترە بۆئەوەى ئەو كلتورە دەوڵمەندە مان بناسێنێت چونكە بەرى خۆر بە بێژنگ ناگیرێت ئیتر ئەو چۆن دەتوانێت ببێتە ڕێگر لە دەرهێنانى بەرنامەو پرۆگرامێكى ئاوهادا بەڵام بەداخەوە كەناڵى (knn) چۆن بێدەنگ دەبێت لەم جۆرە بیركردنەوەیە كە سترا تیژى بەجۆرێك بێت كەسێك بەمێشكێكى تەسكى ناوچە گەرى بیر بكاتەوە بەجۆرێك حوكم بكات بیەوێت كلتورو فەرهەنگى ناوچەیەك نەهێڵێت دیارە ئەو بێخەبەرە لەوەى هەورامیەكان بەسەدان ساڵ پێش ئیسلام نەریتیان هەیە لەبیریان نەكردوە ئێستەش پەیرەوى لێدەكەن وە شانازیشى پێوە دەكەن بۆیە دەبێ ئەو كەناڵە بەڕێزەش بەسەدان دەنگیان لا گرنگ بێت نەك بیر كردنەوەى كەسێك هیوادارین وەك گۆڕان خوازانى هەورامان كە كەناڵى (knn) مینبەرى ئێمەى هەورامیش بێت چونكە بەڕاى ئێمە ئەوە زەرورەتێكە بۆناوچە كەمان پێویستە زمان حاڵى هەورامیە كانیش بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە