کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەهزەلەو مەع مەعەى كوشتنى سەردەشت جگەلە دەروێشە كانى تەكیە زەردەكەى بارزانى كەس باوەڕیان پێناكات

Thursday, 16/09/2010, 12:00




دروست كردنى سیناریۆیەك لەلایەن سیناریستێكەوە پێویستى بە ئەكتەرو دەقێكى بەهێز هەیە تاوەكوسەرنجى بینەر بۆلاى بەر هەمەكەى ڕابكێشێت ئەو سیناریۆیەى پارتى دیموكراتى كوردستان دروستیان كرد لە شە هید كردنى سەردەشت عوسمانداگرتنى باندە تیرۆریستیەكان وەبانگەشەى لەڕێگەى سەرجەم كەناڵە كانى ڕا گەیاندنەوە وەك سەركەوتنێك مەهزە لەو مەع مەعەیە كە كەتەنها دەروێشە كانى خۆیان باوەڕى پێدەكەن وەشایەتومانى پێدە هێنن دەناڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسان و هاوپیشە كانى شەهید ئەوەندەى بەسیناریۆیەكى دەزانن وەڕا هاتون لە گەڵ ئەم جۆرە لە مەهزەلەو مەع مەعەیەدا چونكەئەم جۆرە بانگەشە یە ڕیشەیەكى درێژى هەیە لەناو كلتورى ئەو هێزانەدا لەڕابردودا سیناریۆى لەم چەشنە زۆر كراوە بۆیە جێگەى گومانە وەبە گومانیشەوە دەڕوانینە ئەو ئەنجامەى كەپارتى بڵاوى كردەوەو بانگەشەى بۆدەكرد وەدۆسێی شەهید سۆرانیش بەو شێوە یە ماوەتەوە چونكە ئەو لەكەركوك بو بۆیە هیچ كامێك لە و دوو هێزە ئامادە نەبون دێڕێكى لەسەر بڵێن وە یان بە شایە نى فلوتێكیشیان نەزانى لەكەناڵە كانیانەوە وەك ئەوەى هەر خەڵكى ئەم هەرێمەش نەبێت ئاشكراكردنى بكوژانى سەردەشت وەبانگەشە بۆكردنى بەو شێوەیەى كە گوایە قاعدە لە پشتیەتى دەسەڵات دەخاتە بەر جۆرێك لە بەر پرسیاریەتى كەدۆخى هەرێم لەمەترسیدایە وەئەو ڕێخراوە تیرۆریستە لەكوردستاندا بونى هەیە بەڵام ئەم بۆچونە لەگەڵ حەقیقەت دا ئاسمان ڕێسمانە تەنها مە بەستى دەستە ڵات لە میكیاج كردنى ئەم تاوانەدا بۆئەوەیە ئەم پەڵەڕەشە بەئاسمانى زەردەوە لابەرێت وەدابەشى بكات بەوێنەى خوێنە ئاڵە كەى سۆرانو هاوڕێكانى كەس بەرپرس نەبێت لە كوشتنى دەنا ڕفاندنى شەهید سەردەشت لە پایتەخت پاشان كوشتنى وە فڕێدانى لە موسڵ لەقودرەتى ئاژانسی پاراستن دایە نەك قا عدە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە