کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزاڵم نۆرەمەخۆت ڕاگرە بۆم بچێژە شەربەتى گورزو گۆپاڵم

Saturday, 27/03/2010, 12:00


نەریتى كوشتن وخوێن ڕشتن مێژوویەكى دورودرێژى هەیە لە ناو گرۆى بەشەریەت دا لەژێر چەندین ناو پاساودا مرۆڤ هەڵدە ستێت بە ئە نجام دانو پیادە كردنى ئەم دیاردە قێزە ونە سەیر ئەوە یە مرۆڤ كاتێك كردارێكى لەم چە شنە ئەنجام دە دات شەرعیەت ورەوایەتى دەدات بە خۆى هەوڵیش دە دات مرۆڤایەتى قەنا عەت پێبكات بۆئەوەى لەسەر ئەو كارەى كە ئەنجامى داوەلۆمەوسەرزەنشت نەكرێت وەڕەوایەتى بدات بە كارە كەى .قەتڵوعام كردن وڕەشە كوژى بەهەر جۆرولەژێر هەر پاساوێك دا بێت كارێكى نامرۆڤانەووەحشیانەودورە لەڕەوشتى مرۆڤە وە كاتێك مرۆڤێك لە هەرجێگەو مە كانێك بێت لەهەر تاقمو تائیفەوڕە چەڵە كێك بێت بێحورمەتى بەرانبەر كرا حەقە هەمو گرۆى بەشەرى لە ئاستى دا شەرمەزار بێت لەدونیاى دیموكراتى ولەسەردەمى مافى مرۆڤ دا لە ساڵى (2007) دا لە عێراق وە لە بەعشیقە كچێك بە ناوى (دوعا ) بە وەحشى گەرى ترین شێوە بەرد باران دەكرێت لە لایەن تاقمێكى وەحشى و نا ئینسانەوە خۆش بە ختانە بكوژانى ئەوشەهیدە بكوژانى ئەو فریشتەیە وائیمڕۆ لەژێرحوكمى عە دالەت دالە سێدارە دەدرێن ئەم جۆرە لە تۆڵە سەندنەوەیە نامە یە كە ئاراستەى ئەو كەسانە دە كرێت كە میشكى ژەنگاوى یان سواخ دراوە بە بیرى مرۆڤ كوژى باش وایە مرۆڤانى لەو چەشنە لەو بیرە وەحشى گەریە لەو تێبگەن ڕۆژێك لە ڕۆژان تۆڵە یان هەر لێدە سەنرێت,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە