دەستەپاچە تێنەگەى لێم ئەى ڕەقیبى قەومەكەم
Tuesday, 08/06/2010, 12:00
دەستەپاچە تێنەگەى لێم ئەى ڕەقیبى قەومەكەم
میحنەتى تۆفكرى قەومى مان لەبیر ناباتەوە
قانع
لەسەردەمى ڕژێمى بەعسى شۆڤێنى وئێستاشدا تۆپ باران كردنى ناوچە سنوریەكانداوكوشتنى خەڵكى سڤیل وژن ومنداڵ كارى ئاژاوە گێڕى لە ناوچەكەداپیشەى دەوڵە تانى دراوسێ بووە هەرئەوكەسووتاقموولایەنانەش لێیان خۆش دەبن كەڕۆژانى خەباتیان وەك خۆیان دەڵێن لەو دیوسنور وەك چێشتخانەى بەلاش لێی خەوتبوون كوڕى بێكەس وفەقیرو هەژاریان بێ پارە دەناردەوە نارتجۆكێكى دەستى فڕێدابایە ناو مەخفەرێكەوە وئەمەشیان ناونابووچالاكى پێشمەر گانە خۆشیا لەسەر گازى پشت لەكەرەج وتاران لێى ڕاكشابون هەر ئازوخەى ئێرانیان دەخوارد بۆیە ئێستە سەر شۆڕن لە ئاست ئەو زوڵمەى كەجمهورى ئیسلامى لە گوندە سنوریە كانى كور دستانى دەكات وەڕۆژانە(بەسۆزە) كان دەبنەقوربانى نیەتى گڵاوى جمهورى ئیسلامى بەوپێیەى كوردستان ناوچە یە كى دەوڵە مەندەوپێگەیەكى گرنگى هەیە لەڕوى سیاسی وئابورى وجوگرافیەوە بۆیە هەمیشەوبەدرێژاى مێژوو بۆتەجێگەى چاوتێ بڕینى دەوڵە تانى بێگانە لەبەر ئەوەش هەرزوبەپێى پلانێكى داڕیژراو پارچەپارچە یان كردوە لەنێوان خۆشیاندا بەشیان كردوە چونكە لە هەموڕوویەكەوە لەبارە بۆبونە دەوڵەت ئەگەرى سەربەخۆبونى لەپێشەو ئەگەر دەرفەت بگونجێت دوورنیە سەربەخۆى وەیەك پارچەى كوردستان ڕابگەیەنرێت نەك لەلایەن ئەوكەسانەى كە دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیەئەمەش بۆتەجێگەى مەترسی دوژمنە شۆڤێنیە تاڵان چیە كانى كوردستان وەهەمووڕێگەكان دەگرنەبەر بۆلەناوبردنى ئەم فۆڕمەلەبیر كردنەوەئەگەر لەلایەن خەڵكى ئازادى خوازیشەوەبێت نەك لاى ئەوانەى بەسە دان سەفقەو پرۆتۆكۆڵى بازرگانیان هەیە لەودەوڵە تانەى دەرو دراوسێ مێژووشاهدى ئەم ڕاستیە یە هەمیشە داگیر كەرانى كوردستان لەڕێگەى نۆكەرو تۆڕە جاسوسیە كانیانەوە لەژێر چەندین ناوى جیاجیا دا هاتونەتە كوردستان وهەوڵیان داوە تۆوى دوبەرەكى و ناكۆكى بچێنن،گروپ وتاقمە جیا وازە كان لەبیرو فكرو ئاین دا بكەن بەگژ یەكترى دا درێژە بەوز ناكۆكیە ی نێوانیان بدەن كار گەشتوە بەوەى گروپ وتاقمى ئەنتى ناسیۆنالیستى كوردى دروست بكەن وە هەوڵى جدیان داوە ئەوگوتارە ناسیونالیستیە نەتەوەیە لەڕەگوڕیشەوە هەڵتە كێنن زۆرجار دەستەو تاقمى دژە كوردیان ناردۆتە كوردستان بەشێوە یەكى كردارى هەوڵیان داوە جەستەى لاوازى كوردستان هەمیشە خوێنى لێبچۆڕێت. هەركەس وەلایە نێك بوبێتە لەمپەر لەبەردەم ئەم پلانە نەگریسەدا بەشێوەیەكى جدى دور لەهەموومۆراڵ وئەخلاقێكى ئینسانى وەبەشێوەیە كى زۆروەحشى گەریانە لە ناوییان بردوە لەڕێگەى ئەودەستەو گروپانەوە كە ئەڵقە لەگوێی خۆیانن نمونەى ئەم فۆڕم وشێوازە لە خوێن ڕێژى لەمێژووى پێشینەولەسەردەمى ئێستادازۆر بە ئاشكرا هەستى پێدە كرێت ،ئێستاو لەم سەردەمەدا دوژمنانى كورد بەچەندین شێواز هەوڵ دەدەن گەراى نەخۆشى و كەلوپەلى بەسەر چوو بكەنە بازاڕە كانى كوردستانەوە تاوە كو ئەم نەتەوەیە لەژێر بارى گرفت و ناخۆشی دا بناڵێنێت لەم وێستگەیە شدا لێپرسراوانى كورد دەستێكى باڵایان هەیەلەبونى ئەم نەهامەتیەدا.هەر كەسێك یاكۆمپانیایەكە دێتە ئەم وڵاتەو بەبێ لێپرسینەوە دەتوانێت لەڕێگەى ئەوانەوە بازاڕكۆنترۆڵ بكات ئەوەى جێگەى پرسیارە بێدەنگى و بێخەمى سەرانى دە سەڵاتە لەئاست ئەم بارە ناهەموارەى كە سەرتا پاى كوردستانى داگیر كردوە دەبێت دەسەڵاتى كوردى هەوڵى جدى بدات بۆبە ئازادى هێشتنەوەى ئەم پێگە جوگرافیە لەدەست ئەو شۆڤێنیانەى كە چاوییان پێى هەڵنایەت وە هەوڵبدرێت بەشە كانى تریش ئازاد بكرێن نەك ئێرە بكرێتە وێستگە یە ك بۆلێدانى ئەو كوردانەى كەلە پارچە كانى ترەوە هاتون تینوى ئازادین وە هاوخەباتوو هاوڕە گەزى ئێمەن وەك لەئێستاو ڕابردوودا دەكرێت وكراوە نمونەى زیندوش بۆدروستى ئەم ڕاو بۆچونە گرتن ودانەوەى ئەو نە یارانەى كۆمارى ئیسلا مى بوو لێدانى (p.k.k) لەلایەن ئەودووهێزەوە بەیارمەتى توركیاى كەمالیست وئەڵقەلەگوێ كانیان لەڕابردودا كوشتنى ڕۆژنامەنوس وەبیریارە كانى ئەم نەتەوەیە وەبە دەیان تاوانى تر كە ئەم دووهێزە بەر پرسن لەڕودانیان لە فەر هەنگى سیاسی خۆشیاندا بەسەر كەوتن تۆمار كراون ئەوەى ئەندام وهەوادارى ئەوان نە بێت بەكوردى عەیارە بیسوچوار دانانرێت لەفەرهەنگى ئەوان دا ئەم جۆرە لەبیر كردنەوەش وەك ژماردنى گوێزە لە هەمبانەى خۆیاندا چونكە كەس بەو دەهۆڵە هەڵناپەڕێت كەئەوان دەى كوتن بەخشینى شوناسی كوردى بە خەڵكى كوردستان لە تواناو قودرەتى ئەواندا نیە كەسیش ئەوانى ڕانەسپاردوە بۆئەم ئیشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست