ئازیزانی خۆشەویست: لەژێر ئەم ناوەدا، جارجار دیارییەکتان پێشکەش ئەکەم. دیاریی شوانیش، یا شنگە یا هەڵەکۆک (هەندێکیان تازەو هەندێ کۆنەی پار – گەرچی کۆننابێ زێڕی بیست و چوار) ئەوە بەلای منەوە، هیوادارم لای ئێوەش ببنە گەردانەی گەردنی بوکی رازاوەی بیری بەرزی کوردایەتیمان. ئەمە سەرەتاکەیەتی:سامانێکی کوتوپڕهی...
ئەشێ لەژینگەی رۆژئاوادا، پارتایەتی دیاردەیەکی دروستبێ. لە رۆژهەڵاتدا، بەتایبەتی ناوەڕاست، بۆتە پەتایەکی مەترسیدار. لەوەش زیاتر: لەناو ئەو نەتەوانەدا کە لەقۆناغی خەباتی رزگاریدان، وەک کورد، پەتاکە بۆیانبۆتە شێرپەنجە.میرنشینیەکانی جاران و پارتەکانی ئێستای کوردستان، وەکیەک ڤایرۆسی ئەو پەتایەن بۆ جەستەی...
- کوردستانی نوێ ژ7011حاکم قادر: بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم دەبێت ناوماڵمان رێکبخەینەوەو پلان و بەرنامەی تۆکمەمان هەبێت.1-(وەفدی کوردستان)ە شەش قۆڵیەکەی ئێوەو گۆڕان لەبەغدا وتیان ریفراندۆم و سەربەخۆییمان ناوێ و لە عیراقی یەکگرتو جیانابینەوە! ئیتر پلان و بەرنامەیچی!؟ 2-ئەوە 25 ساڵە ئەم ناوماڵە هەر رێکنەخرا!؟-هەواڵەکان5/7/16...
وەکچۆن دو جار چوار، ئەکاتە هەشت، بەڵگەنەویستەو سەلماندنی ناوێ: ئەوەی کورد بە خوێن دەستیکەوتوە، لەسەر مێزی گفتوگۆ ئەیدۆڕێنێ، ئەمەش بۆتە بەڵگەنەویست و سەلماندنی ناوێ. کەچی خڵتەوخەوشی چەپەکان بە پاشخانی ئامانجی دوریان: (توانەوەی هەمو نەتەوەکان لەیەک بۆتەدا)و ئیسلامیە سیاسییەکان: (تێکەڵکردنی هەمو دەوڵەتە...
-هەواڵەکان: عادل موراد: باشترین رێگەچارە بۆ کوردانی رۆژهەڵات و دەسڵاتی ئێران، دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.+زۆر باشە، فەرمو ئەو دانیشتنەیان بۆ رێکخە، بەمەرجێ مێزەکە لەجٶری ئەو مێزە نەبێ کە قاسملۆو شەرەفکەندیی لەسەر کوژران.-هەواڵەکان: هەردو بەڕێز حاجی تۆفیق و حسەین زڕگوێزی، 2 ملیۆن دۆلاری شەکراوی دو منداڵەکەیان...
ئەمڕۆ بە ژمارە، هەشتاو نۆ ساڵەهەنگوینی شانە، لە دەمما تاڵەگڕو ئاگرێ بەربۆتە جەستم هەمیشە خەستەمبوم بە کورەی جۆشبۆخۆم بێ بۆن و بۆ نەیار بۆنخۆشتیشکی ئاگرم ئەبەخشم بە دورکەچی لەلای خۆم،رۆژ،شەوی دەیجورنەدارو بێ بەشلەکنخۆم کارگەو کانی زێڕی رەشچەندین پزیشکم وەبەرهێناوەبۆ من بەبێ سوتلەڕو لاوازو پشتم چەماوەوەکو...
رەشیە فەنیە شێتە، بۆهەمو پرسەیەک لەسلێانی ئەچو. پرسەی ئەوساش 3 رۆژبو. هەر 3 ژەمەکەش نان بە ئامادەبوان ئەدرا! کەخێرەومەنێ پرسەکەی هەڵئەسان، ئەو پیایا هەڵئەشاخاو ئەیوت: کابرا تۆ بۆهەڵیانئەسێنی!؟ بەکرێمان گرتوی!؟ خوا تیکەیە نانیداوە تۆبۆ ئەیبڕی!؟ئەمەوا، با ئەمڕۆ 24/6/2016 سەرێک لەبەریتانیا بدەین. دەیڤید...
بەدەر لەوەی بۆدۆزی کورد باشترە یا نا، گشتپرسییەکەی 23/6/2016 بەدەرچونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، کۆتاییهات.. ئەشێ لەڕوی ئابوریەوە، ترازوی سودو زیانیان، بەلای چەپدا لاسەنگبێ! کەچی پرسی دەرچونیان لەکۆتوبەندی یەکێتیی ئەوروپی، یابڵێین بەدەسهێنانەوەی سەربەخۆییان، بەشی شێری بەرکەوت. ئەو زۆرینەیەی بۆ دەرچون...
بابەتێکی سایتی روداوە بەبەرواری 17/6/2016 وەک وەڵامێک بۆ کچە کوردێک کە نامەی دوکتۆراکەی لەسەر پرسی کورد ئامادە ئەکاو لەباخەوان ئەپرسێ: تا چەن ئیسلام بەرپرسە لەدواکەوتنی پرسی کورد؟ کاک عادلیش لە پوختەی وەڵامەکەیدا ئەڵێ: هیچ!! بۆ ئەو هیچەش، ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و تورکیا بە نمونە ئەهێنێتەوە کە ئیسلام...
با ئەمجارە مێژو خۆی دوبارەنەکاتەوە! با جارێکیکەش سەرکردەکانی کورد نەبنە مەڕی قوربانی وەک سەرکردەی ئەو میرنشینیانەی بەپێی خۆیان چونە پایتەختی داگیرکەران و کوژران، یا وەک قازی، وەک چوار ئەفسەرەکە، یا وەک ئوجەلان کە بە کڵاوێک گیراو ئێستا باجی ئەو هەڵەیەی ئەدا کە نەچوە قەندیل!. ئەوە ئێوەی پەرلەمانکارەکانی...
سەری خۆم نائێشێنم بە بەکرێگیراوان و ناپاکانەوە. ئەوانە بۆ رازیکردنی ئاغاکانیان ، هەرئەبێ دژی دەوڵەتی کوردیبن، بەزستان جارێک ئەوترێ سارد. ئەم مێزگردە بۆئەوانەیە کەپاکن و پڕبەدڵ خوازیاری دەوڵەتی کوردین، کەچی یەکی (تاکۆس-بەڵام)ێکیان بەدەستەوەیەو ئەیخەنە بەر رەورەوەی سەربەخۆیی کوردستان!. فەرمون ئێوە و مێزگردەکە:-----------------------------------------یەکەم:من...
رێکارە بەپەلەکانم:1- سەرەتا ئەبم بەدیکتاتۆرێکی نیشتمانی. دوای 5 ساڵ، پرسی سەرۆکایەتی ئەسپێرم بە رای نەتەوە.2-بێ مۆڵەت و بێ گشتپرسی، سەربەخۆیی کوردستان رائەگەیەنم و ئەوی بێتە رێم، بەرەنگاری ئەبمەوەو لەرێی لۆبیەکی ئاگرینەوە، ئارامی لەپایتەختی دژکارانا ناهێڵم. 2-دیموکراسی توڕئەدەم هەتا ئەو کاتەی...
هۆنراوەیەکی عبدالبارى عطوان ولێدوانێکی کامیل ژیرقصيدة عبد البارى:الى الامة العربيةبعد الطز، الف تحيةاما اخبار فلسطين؟شعب بلا وطن وطن بلا هويةاما اخبار مصر؟حاكمها تابع وفتاويها الذبح، شعبها ضحيةاما اخبار لبنان؟ملهى ليلي كراسيه خشبية وطاولته طائفيةاما اخبار سوريامهرة اصيلة تكالبت عليها سكاكين الهمجيةاما...
لەنێوان ژن و مێردا، بیانەوێ یا نەیانەوێ، هەمیشە ململانێیەکی خۆڕسکیی هەیە. ماکی ئەو ململانێیەش،خواستی زاڵبونە، ئەم بەسەر ئەو، یا ئەو بەسەر ئەمدا.دووباڵیی پارتییەکانیش، هەر بەوجۆرەیە. هەر باڵەو ئەیەوێ بەسەر باڵەکەیتردا زاڵبێ.ئەوەی نێوان ژن و مێرد، ئەگەر زوو بەلایەکدا نەخرا، ئەنجام، درەنگ یا زوو،...
لەو رۆژەوە کە بەجەستە، نەک بە گیان، ماڵئاواییم لێکردون، واتا 30/6/1963، ئەوەندەی ئەمڕۆ شادمان نەبوم. ئۆخەی گوندەکەی منیش، گوندی بەشیر، رزگارکرا. ئەی ئافەرین ئەولادەکانم، پێشمەرگە قارەمانەکان، چاوەکانتان ماچئەکەم، بازوە پۆڵایینەکانتان هەر بەهێزبێ. بەڕاستی ئێوە وەجاخی منتان روناککردەوە.ئاخر منیش لەجەنگی...