کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قاره‌مان

Friday, 17/08/2018, 7:27


مێژوی گه‌لان پڕه‌ له‌نمونه‌کانی وه‌ک جۆرج واشنتۆن، لنین، ئه‌تاتورک و زۆریتر که‌هه‌ریه‌که‌یان، وه‌ک دیکتاتۆرێکی نیشتمانی، به‌قاره‌مانێتیی خۆی، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سهێناوه‌ بۆراژه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی. بۆیه‌ ئه‌شێ قاره‌مانێکی دیکتاتۆری نیشتمانیش بۆکورد، چاره‌سه‌ربێ بۆکۆتاییهێنان به‌مافیاکانی کوردستانو بۆنه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیو که‌رتوپه‌رتبونی کورد به‌هۆی هیزبه‌کانه‌وه‌و...هتد که‌ ئه‌م ڕێگایانه‌ بگرێته‌به‌ر:
-----------------------------------




ئه‌ی قاره‌مان، له‌هه‌رکوێهه‌ی، راپه‌ڕینێ، تۆڕابه‌ربه‌ ‌‌
له‌ پارتێنه‌، نائومێدین، سه‌رله‌شکری چاره‌سه‌ربه‌ 
دیکتاتۆری نیشتمانیو پاڵه‌وانی کوردپه‌روه‌ربه
دڵ به‌ردینو، گرژو به‌سام، پڵنگێکی ترسێنه‌ربه
ده‌وروپشتت هه‌ڵسه‌نگێنه‌، ته‌ته‌ڵه‌یکه‌، بژارکه‌ربه
بۆگه‌لی خۆت، بیرو وته‌و کرده‌وه‌یچاک، داڕێژه‌ربه 
له‌ناو ماڵو ریزی خۆتا، سه‌ری ناپاک په‌ڕێنه‌ربه
‌ له‌ راونانی هێرشهێنان، به‌رده‌وامو هه‌تا سه‌ربه
درۆی گه‌وره‌ی: دیموکراسیو برایه‌تی، نه‌بیسته‌ربه‌
ماوه‌ نه‌ده‌ی گه‌لت له‌تبێ، خێڵو شارچێتی  توڕده‌ربه
ئه‌نجومه‌نێکی بیرمه‌ندان، نه‌ک په‌رله‌مان، داهێنه‌ربه‌
دورله‌سودی خۆتوخزمت، به‌ته‌نیا هه‌ر، گه‌لپه‌روه‌ربه 
په‌روه‌رده‌ی سۆزی نیشتمان، کوردایه‌تی، بنیاتنه‌ربه
ده‌ستی دزیو گه‌نده‌ڵکاریو خۆپه‌رستی، شکێنه‌ربه‌
‌‌‌‌‌‌‌خۆخۆریو خۆبه‌که‌مزانیو ده‌سته‌مۆبون، له‌ناوبه‌ربه
سه‌ردارانی دۆنکیشۆتیو که‌لله ‌پوتی، تێهه‌ڵده‌ربه
ده‌وڵه‌مه‌ندی ناڕه‌وا گشت، ئاوه‌ڕوتو داماڵده‌ربه
له‌نێو چینو توێژی گه‌لدا، سه‌رۆکێکی دادپه‌روه‌ربه
بۆهه‌ژارو بێده‌ره‌تان پشتو په‌ناگه‌و سێبه‌ربه‌
‌‌ره‌گی گولیی،تورکوفارسوئه‌ره‌بچێتی،هه‌ڵکه‌نده‌ربه
کلکه‌ناوی: به‌گو شێخو ئاغاو مه‌لا، قرتێنه‌ربه‌‌‌
ماری هۆمه‌ر
نه‌یکوژی گه‌ر
ئه‌ئاڵێته‌ گه‌ر‌دنو مل، تۆ یه‌که‌مجار، ده‌سپێشخه‌ربه‌
له‌ئاستی تیرۆری ئاین: مزگه‌وت، که‌نیسه‌ داخه‌ربه
بۆ هه‌رکه‌س له‌ ماڵی خۆیا: خواپه‌رستی، رێپێده‌ربه
ئه‌گه‌ر ئاین هه‌ر،ئه‌بێبێ، به‌ئاوێستا مژده‌به‌ربه‌
زوڕناژه‌نی درۆزنی مرۆڤدۆستیی، ته‌مێکه‌ربه
ته‌پڵی بۆشی برایه‌تیی مه‌ڕو گورگ شکێنه‌ربه
‌‌‌‌بۆگه‌شه‌ی ئابوریی وڵات، له‌گه‌ڵ جیهان رکابه‌ربه
بۆسه‌رمایه‌ی نیشتمانت، پیشه‌و روه‌ک، بره‌وده‌ربه
یاساو رێسای نه‌گونجاوی داگیرکه‌رهه‌ڵوه‌شێنه‌ربه
ده‌ستورێکی نیشتمانیو یاسای دروست داڕێژه‌ربه‌
‌‌ بۆمه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌موڕێیه‌ک، پیرۆزکه‌ربه‌‌
گرێی ده‌رونیی خوارده‌ستیو جاشایه‌تی، له‌ناوبه‌ربه
له ‌داهات و له‌ خه‌رجیدا، چراو تیشکێکی رونکه‌ربه
سوپایه‌کی باوه‌ڕدار،نه‌ک هی بن دیوار، پێکهیێنه‌ربه
له‌کارگێڕیو له‌سوپادا، نێرومێ وه‌کیه‌ک گۆشکه‌ربه‌‌
فه‌رشی یه‌کسانی بۆ مافی ره‌وای که‌مینه‌ راخه‌ربه‌ 
دۆستی دۆستو دژی دژو هه‌رچی به‌ره‌ی داگیرکه‌ربه‌
له‌گه‌ڵ کۆڕی داناو زانا، بۆگه‌شه‌ی گه‌ل، راوێژکه‌ربه
دوربینابه‌ بۆئاینده‌، چاوه‌ڕوانی گشت ئه‌گه‌ربه
مافی گه‌لان
له‌کام کۆڵان
توڕدراوه‌؟ ئه‌ی ‌گێله‌پیاو، له‌ڕای خوادا به‌س نۆکه‌ربه‌
مشتێ بده ‌له‌ناو ده‌می، بڵێ بڕۆ، تۆ هه‌ر که‌ربه
مێژوهه‌موی شه‌ڕوشۆڕه‌، تۆش وه‌کومه‌رد جه‌نگاوه‌ربه‌
جه‌نگ:زانسته‌، بیروهێزه‌‌، وره‌ی به‌رزه‌، هونه‌روه‌ربه‌
به‌رامبه‌ر به‌ زلهێزه‌کان، به‌ پای پیلان، فریوده‌ربه‌ 
رێوی ئاسا، له‌گه‌ڵیانا، تێکه‌ڵ به‌ فێڵ، بلۆفکه‌ربه‌ 
بۆ سه‌رکه‌وتن
به‌سه‌ردوژمن
شپرزه‌یکه‌، له‌ناخافڵ، یه‌که‌مین ده‌سوه‌شێنه‌ربه
بۆرزگاربونی شارێکت، دوشاری ئه‌و ده‌وره‌ده‌ربه‌
وڵاته‌که‌ت تا ئارامبێ، له‌ته‌ختی دژ، گلێنه‌ربه‌ ‌
له‌ناوه‌ندو که‌ناریدا، تۆ ده‌سبه‌کارو سه‌روه‌ربه
کورد، بزورگه‌، جارێکیتر ئه‌ستێره‌ی ماد پیشانده‌ربه‌
بۆ سه‌رکه‌وتن، به‌به‌رنامه‌، به‌رێکخستن، گره‌وکه‌ربه
ته‌فره‌ نه‌خۆی به‌ دانوستان، ژیرو داناو سه‌واکه‌ربه‌
هه‌مو کاتێ له ‌یادتبێ‌‌‌‌‌‌‌‌: تۆ سه‌ره‌تا هێرشبه‌ربه
له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری خاکت، تۆش وه‌کوئه‌و داگیرکه‌ربه
سازش نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن، گورزی گران وه‌شێنه‌ربه‌
به‌زه‌بری چه‌ک، نه‌ک به‌داوا، وه‌ک نه‌به‌ردێ مافسێنه‌ربه‌
توندوتۆڵیی هێزه‌کانت، مه‌رجی زاڵبونه‌ رێکخه‌ربه‌‌‌‌
بڕوانه‌ دور
ئه‌ودیو سنور
ئه‌وێ بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ. له‌وێ قه‌ڵغانو سوپه‌ربه‌
رێگه‌نه‌ده‌ی شه‌ڕبێته‌ ناو ده‌روازه‌که‌ت، هه‌ڵمه‌تبه‌ربه‌ ‌‌
له‌ناو شاری دژانتدا، ده‌سبه‌کارو کاولکه‌ربه
سه‌رکرده‌یان شه‌به‌یخونکه‌، تادوا سنوری راده‌ربه‌‌
به‌گریانو به‌پێکه‌نین، ته‌فره‌ نه‌خۆی، روخێنه‌ربه
له‌ئاستی شینو واوه‌یلای به‌زیوه‌کان، دوگوێی که‌ڕبه
کێ له‌گه‌ڵ تۆ سۆزی هه‌یه‌!؟ سۆزو به‌زه‌یی لابه‌ربه‌ 
پشت نه‌که‌یته‌ چه‌کی دوژمن، رو له‌گولله‌و له‌خه‌نجه‌ربه
رێگه‌ نه‌ده‌ی لێت بێته‌پێش، بۆڕێگری، له‌سه‌نگه‌ربه
نه‌ک له‌یه‌ک لا، ئاگاداری هه‌مو به‌ره‌ی جه‌نگو شه‌ڕبه
بۆ شڵه‌ژان
به‌پای پیلان
‌له‌ یه‌ک کاتا، به‌چوارلادا، یه‌که‌مین ده‌سوه‌شێنه‌ربه‌
ئاشتی، له‌لوله‌ی چه‌کدایه، چه‌کی گران په‌یاکه‌ربه
‌‌ شه‌ڕکۆڵه‌که‌ی ئاسایشه، شه‌ڕبۆئاشتی، ئه‌نجامده‌ربه
کاتی پشو، یا دانوستان، بۆمه‌شقی جه‌نگ، راهێنه‌ربه
به‌هه‌ردو چاو نه‌که‌ی بنوی، به‌چاوێ چاودێریکه‌ربه‌
ئه‌ی قاره‌مان: کاوه‌ ئاسا، چه‌کوش له‌سه‌ر ته‌وقیسه‌ربه
‌‌له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری خاکت، هه‌تا ئه‌توانی قڕکه‌ربه
بۆچاری کۆمه‌ڵکوژیمان، هه‌مان کوشتار په‌یڕه‌وکه‌ربه 
‌جه‌نگ،گه‌رم،سارد، تادوائامانج، تۆهه‌ردرێژه‌پێده‌ربه
بۆپاراستن له‌کیمیایی، بۆمبی ئه‌تۆم دروستکه‌ربه‌
‌‌ ده‌وڵه‌تداری ئه‌بێ وابێ، ئه‌ی قاره‌مان: خۆده‌رخه‌ربه‌

‌ئه‌شێ ئه‌م ئامۆژگاریانه‌، ببنه‌ به‌ردی بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆییمان. وه‌ک سه‌رنجێکیش: ئه‌شێ ئه‌م بیرورایانه‌، له‌مڕۆدا په‌یڕه‌وکاریان نه‌بێ، به‌ڵام وایئه‌بینم که‌ ببنه‌ چراوگی دوارۆژمان. دنیاش هه‌روابوه‌. بۆنمونه‌: کۆنفۆشیۆس دوای چوارسه‌ده‌، ماکیافیلی دوای سێ سه‌ده‌و نیو، کارڵ مارکس دوای نیو سه‌ده‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، گوێ له‌بیرو راکانیان گیراو به‌کرده‌یی خرانه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. خۆئه‌وانیش له‌سفره‌وه‌ ده‌ستیانپێکرد!. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە