دیوان/7 کوردایهتی
Monday, 26/12/2016, 21:03
لهدوای کودهتاکهی قاسم 1958 شهپۆلێکی چهپ بهجۆرێ خۆی کشان بهسهر ئاسمانی باشوری کوردستاندا که ئیراکچێتیی کرده نامهیهکی پیرۆزو هێڵی سورو بهزاندنی ئهو هێڵه بو به بڤه! ناوهێنانی (کوردستان) بهتاوان ئهژمار ئهکرا، (کوردایهتی) وهک دیاردهیهکی کۆنهپهرستی و شۆڤێنی سهیرئهکرا! بهلای هەندێکیانەوە کەکەمتر توندئاژوبون، ئەیانوت کوردایەتى ئەگەر دروستیشبێ، ئەوا قۆناغێکە پێیدا تێئەپەڕین بۆ جیهانى مرۆڤایەتى! لاى ئەوانەش ئەگەر ئەم قۆناغە پەرێندرا چاکتر! چونکە پەڕاندن یا بڕینى ئەم قۆناغەیان بەڕێگەیەک ئەزانی بۆ مەبەستی گەیشتن بە سۆشیالستی و بازدان بۆ جیهانی کۆمۆنستی!
منیش لای خۆمەوە، بهکورته نوسینێک و ئەم هۆنراوەیەی خوارەوە، ئەوەم درکان کە کوردایەتى قۆناغنیە، بەڵکو راستییەکى مێژوییە، خۆى لەشێوەى بیروباوەڕێکى نەمرى پێشکەوتودا پیشانئەدا. بیروباوەڕى بەرزو پاک و نەمر کە هۆیەکبێ بۆ پاراستنى نیشتمان و بەختیارى گەل، کوردایەتیش هۆیەکە بۆ پاراستنى کوردستان و بەختیاریی کورد و کورد خستنە سەر رێى راست. کوردستان و کوردیش بەشێکن لە جیهان و لە مرۆڤایەتى. کەواتە کوردایەتى وەک لە مرۆڤایەتى جیانابێتەوە، قۆناغیشنیە، بەڵکو هەمیشە بوەو هەیەو هەرئەمێنێ و کوردایەتى شان بەشانى مرۆڤایەتى ئەڕوا بەڕێوە.
خۆشبەختی ئەوەیە ئیستە (هاورێیانی)ش دروشمی سەربەخۆیی کوردستانیان هەلگرتوە، بەدبەختیش ئەوەیە (هەڤالان) و (ههڤاڵانزا)کان دروشمی ئیراکچێتیان هەلگرتوەو فڕکوهوڕیانە بۆ دەرباری مالیکی و فەتلاوی و ئەبادی !! ئەمەش هۆنراوەکە کە سەرەتای 1959 بلاومکردەوە:
کاکى برا، هۆ خوشکى کورد
لەهەرکوێ هەى، شەنى یا گرد
وەرە تۆزێ گوێى پیاوەتى
شلکە بۆ لاى کوردایەتى
بزانە سۆزى ئەم سازە
بۆ کام شوێنە و کام رێبازە
بزانە کوردى کورد پەروەر
بەرەى تۆیە، یا بەرەى شەڕ
بزانە ناوى کوردستان
دڵسۆزییە، یاخود تاوان
کوردستانى بەشبەشکراو
چنگ لەگۆشت و خوێنى نراو
ئازاد بوون و یەکخستنى
دوژمن لەناو دەرکردنى
ئەمە لاقرتى و هەلاتە
یاتین و جۆشى خەباتە!؟
کاکى برا، هۆ خوشکى کورد
لەهەر کوێ هەی، شەنى یا گرد
من پێت بڵێم راست و پەتى
بیرى پوختى کوردایەتى
بیرێکە پاک و بێگەردە
هەڵگرى ئاڵاى: نەبەردە
کوردایەتى، واتا، ژیان
واتا خەبات و تێکۆشان
کوردایەتى شانازییە
بۆ خۆش بەختى و ئازادییە
بۆ ڕۆژێکە کە کوردستان
سەربەخۆبێ و گەلى یەکسان
**
نۆتەى سروودى ئەم سازە
هەواو سۆزى ئەم ئاوازە
هەتا بڵێى دڵگیرە، خۆش
دەمارى لەش دێنێتە جۆش
ئەڵێ کردەم جێى داخنیە
کوردایەتیم (قۆناغ)نیە
ئامانجێکە نەمر، پیرۆز
مەشخەڵێکە بۆ گەل و هۆز
فەلسەفە و باوەڕە و بیرە
رێگەى پیاوى داناو ژیرە
کوردستانم خەیاڵنیە
گڕو گاڵى مناڵنیە
ئەگەر کوردستانى بەرین
نەبێ، ئەى کورد لەکوێ بژین
چۆن ژیاون تاکو ئێستا؟
دڵ و خوێنیان بۆ ئەوەستا
یاخود بڵێین کوردى دێرین
ئەگەر نەبێ، ئەى ئێمە چین؟
***
کاکى برا، هۆ خوشکى کورد
لەهەر کوێ هەى، شەنى یا گرد
وەرە بۆ ئەم بیرو رێیە
بۆ ئەم گەل و خاک و جێیە
ببین بە تۆزى خۆڵەمێش
چاوى دوژمن بێنینە ئێش
تا کوردستانى بەرینمان
نەکەین بەبەهەشتى ژینمان
نەچێژین تامى خۆشى خەو
ملکەچ نەکەین بۆ ئەم و ئەو
بۆ ئەم خواستە هەڵسین، بچین
تەنها بۆ ئەو بژین، بمرین
چەندە خۆشە وەک مەشخەڵێ
پیاو بسووتێ بۆ ڕێى گەلێ
چەند شادییە باوەڕکردن
بەژیانى بۆ ژین مردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست