سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
گۆڕانی سیاسی و شۆڕش له هاوکێشه‌ی سه‌رخان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌دا.
گه‌رم و گوڕی بازاری میدیا، چستوچالاکی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، زمان لوسی له دانی واده و به‌ڵێنی حیزبه‌کان و قرژبوونهوهی سیاسی نێوان لیسته جیاجیاکان، پێکهه‌ڵپڕژان و ده‌مه‌وه‌ری نێوانیان......هتد، به‌تایبه‌ت له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه تا ئێستا، ڤیدیۆ کلیپێکی سیاسیه له چرکه ساتێکی مێژوویی که ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان (ی عێراق) پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ڕواڵه‌تی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه له کوردستاندا، به‌ڵام له ژێڕ ئه‌م ڕواڵه‌ته‌وه زه‌مینه‌یه‌کی مادی: ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی-چینایه‌تی وه‌ستاوه که بۆته هۆی به‌خشینی چست و چالاکی به هه‌ڵسوڕانی سیاسی و زه‌ق کردنه‌وه‌ی سنوری نێوان ڕه‌وته سیاسیه جۆراوجۆره‌کان و حیزب و باڵه جیاجیاکانیان.
هه‌ر ئه‌وه که شاعیران و ئه‌ده‌ب دوستان. قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕۆژنامه نوسان که‌وتونه‌ته کێبڕکێ له ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌تی خۆماڵی، هه‌ر ئه‌وه که ململانێیه‌کی سیاسی ئارام و خشکه‌یی نێوان حیزب و ڕه‌وته سیاسیه‌کان له چه‌ند ساڵی ڕبردوودا به دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسدا جێگه‌ی خۆی داوه به قرژبونهوه، ته‌نگه‌ژه و پێکهه‌ڵپڕژانی ده‌مه‌وه‌ری له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا، هه‌ر ئه‌وه که جه‌ماوه‌ر به گه‌رم و گوڕیه‌وه به‌ره‌وپیلی حیزبه‌کان ده‌ڕۆن، و ڕه‌وته سیاسیه جیاجیاکان ئاڵته‌رناتیڤی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ کێشکردنی جه‌ماوه‌ر به‌لای به‌رنامه‌ی سیاسیاندا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هێز کۆکردنه‌وه بۆ شێوازێک له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سیاسی به دابین نه‌بونی ئه‌و پێداویستیانه‌ی که کۆمه‌ڵگه له‌م قۆناغه‌دا گه‌ره‌کیه‌تی. گشت ئه‌مانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی-سیاسی‌دا گه‌یشتۆته ئاستێک که ئیتر ناتواندرێت به هه‌مان شێوازی کۆن وه له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و هێزه سیاسیانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت که تا ئێستا به‌ڕێوه‌یان بردووه، مه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه ئاڵ‌وگۆڕێک (ڕیفۆڕمێک) له خۆیاندا (له دام وده‌زگای حیزبی و ئیداری حکومیاندا) وه له کۆمه‌ڵگه‌دا (دابین کردنی لانی که‌می پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان و مافه مادهنیهکانیان) بێننه‌دی، یان ئه‌وه‌تا هێز و لایه‌نی تر دێته پێشه‌وه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یان له‌ڕێگه‌ی وه‌لاخستنی ئه‌و هێزه کۆنانه و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی تازه‌تردا ئه‌و ئاڵوگۆرانه به‌شێوازێک که ده‌یانه‌وێت بهێننه‌دی. ڕێگه‌یه‌کی تریش له‌ئارادایه که ئه‌وێیش ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و شێوازی شۆڕشگێرانه‌ی هه‌ڵپێچانی ته‌خت و تاراجی کۆن و هێنانه‌دی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌ییه له کۆمه‌ڵگه‌دا. گۆڕان بۆته حه‌تمیه‌تێکی مێژوویی له‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا. به‌ڵام مێژوو ڕێگه و شێوازی جۆراوجۆر دێنێته ئاراوه نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕان(ی ڕیشه‌یی و ڕادیکاڵی شۆرشگێرانه یان ریفۆڕم) ، به‌ڵکو بۆ پوچه‌ڵ کردنه‌وه و له باربردنی خودی گۆڕان، به‌ناوی گۆڕانکاری و له‌ژێر په‌رچه‌می گۆڕانیشدا. (دوایی ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه)
شۆرش به ئیراده‌ی ئینسانه‌کان دروست ناکرێت، به‌ڵکۆ به پێچه‌وانه‌وه به‌رهه‌مێکی سروشتی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئهنتاگۆنستیکهی (متناقچ) نێوان سه‌رخان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌یه که ئیراده‌ی ئینسانه‌کان کێش ده‌کات بۆ لای خۆی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دژایه‌تیه. ئه‌و ئیراده‌یه ڕۆڵی خۆی له ڕێکخستن، پهرچهمدارکردن و ڕابه‌رایه‌تی کردنی شۆڕشدا ده‌بینێته‌وه نه‌ک له دروستکردنی شۆڕشدا. هه‌روه‌ک چۆن سێ‌و و پرته‌قاڵ به‌رهه‌می دارسێو و دارپرتهقاڵن، ئینسان دروستیان ناکات گه‌رچی ئینسان له ناشتنی دارسێو، ئاودان و ههڵپهرداوتنیدا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێ، واتا له‌به‌رهه‌مهێنانیدا نه‌ک له دروست کردنه‌که‌یدا، ئاواش شۆڕش به‌رهه‌مێکی سروشتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئهنتاگۆنستیکی (متناقچ) نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه چهوسێنهرانهکهیدا دامزراوه و ئیراده‌ی ئینسانه‌کان هه‌روه‌ک ووتمان له ڕێکخستن، گوڕپێبهخشین، پهرچهمدارکردن و ڕابهرایهتیکردنیدایه.
شۆڕش ڕیشه‌یی ترین ڕێگه و ڕادیکاڵترین شێوازه بۆ ڕاماڵینی سه‌رخانی کۆنی کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵدان بۆ ڕێکهێنانهوهی سه‌رخان له‌گه‌ڵ ژێرخانه‌که‌یدا و دابین کردنی ئه‌و خواستانه به شکڵێکی ڕیشه‌یی و به‌رفراوان. وه شۆڕشه‌کان له مێژوودا کاتێک سه‌رکه‌وتوون که توانیبێتیان تهعبیربن له ئیراده‌یه‌کی سیاسی بۆ هه‌موارکردنی ڕێگه‌ی له‌دایک بوون و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ، واتا هاتنه‌دی جیهانێکی تازه که له‌ڕیشه و بنج و بێخه‌وه جیاوازه له جیهانی کۆن. له کۆمه‌ڵگه دێرینه‌کانی به‌ندایه‌تیدا، کۆیله‌کان به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ، چه‌نده‌ها جار ڕاپه‌ڕیون و شۆڕ‌شیان کردووه و تێکشکاون. به‌ڵام سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی به‌نده‌کان کۆتایی هاتن بووه به سیستمێکی کۆیلایه‌تی کۆمه‌ڵگه بۆ ژیانی ئینسانه‌کان، و هاتنه ئارای سیستمێکی تر بۆ ژیان که نه به‌نده و نه خاوه‌ن به‌نده‌ی تیا نه‌ماوه. به هه‌مان شێوه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده که به چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست ناسراوه، چه‌ندین ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی جوتیاران (به پشتیوانی خه‌ڵکی شارۆچکه‌کان) له مێژووی کۆمه‌ڵگه دهرهبهگایهتیهکاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، تێک شکاون و قوربانی زۆریان لێکه‌وتۆته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه فیئۆدالیهکاندا کۆتایی هاتن به سیستمێکی چینایه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی کۆمه‌ڵگه بووه بۆ ژیانی ئینسانه‌کان که نه ئاغا و نه ڕه‌عیه‌ت (جوتیاری ژێر ده‌سته‌ی ئاغا)ی تیا نه‌ماوه. وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تازه‌ی شارستانی هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر بنه‌مای بهڕهسمیهت ناسینی مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئینسان. هه‌روه‌ها مێژووی 200 ساڵی ڕابردووی سه‌رمایه‌داری پڕیه‌تی له ڕاپه‌ڕین و شۆرش، له‌وانه ڕاسته‌وخۆ بۆ ژێره‌وژوور کردنی ئه‌م سیستمه و هێنانه‌دی جیهانێکی تازه تر و ته‌واو جیاواز سه‌ریان هه‌ڵداوه وه‌ک کۆمۆنه‌ی پاریس که هه‌ر له سێ مانگی یه‌که‌می دهسهڵاتدارهتیدا له‌لایه‌ن هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیای پروسی ئه‌و کاته و له‌شکری فه‌ره‌نسا تێکشکا، هه‌روه‌ها تێکشکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئه‌ڵمانی بۆ ڕاپه‌ڕینێکی چه‌کدارانه له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و گرتنی ڕبه‌رانی وه‌ک ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و له‌سێداره‌دانیان. به‌ڵام شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 له‌ناوه‌و له کۆتایی ده‌یه‌ی بیسته‌کان به‌دواوه ڕوخا و بوه سهرمایهداریکی ئیستبدادی ده‌وڵه‌تی به‌ناوی سۆشیالیزمه‌وه. ئایه به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌و ناکامیانه له ڕاپه‌رین و تێکشکانی شۆڕش ملکه‌چی هه‌تاهه‌تایی ئه‌م نیزامه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌مێنێته‌وه؟
مێژووی به‌شه‌ریه‌ت ئاوا ساف و ساده نه‌هاتووه که ته‌نها یه‌کجار له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆیلایه‌تیدا وه‌یا ته‌نها یه‌کجار له سه‌رده‌می فیئۆدالیدا شۆرشێک ڕویدابێت و سه‌ریش که‌وتبێت و کۆمه‌ڵگه‌ی گواستبێته‌وه بۆ قۆناغێكی تر، به‌ڵکو مێژووی به‌شه‌ریه‌ت پڕیه‌تی له شکست، ئاشبه‌تاڵ و تێکشکان. هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسانه‌وه، تێهه‌ڵچونه‌وه و دوباره ده‌ست پێکردنه‌وه. سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌م له کۆی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان پێکده‌هێنن له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا. ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایداریدا بۆ شۆڕشی کرێکاری و سۆشیالیستی له‌به‌رچاو ناگرێ و وای بۆده‌چێت که به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی به ئاکام نه‌گه‌یوو، تازه ده‌سته‌وستانه و ملکه‌چی نیزامی کاری کرێگرته‌یی سه‌رمایه‌داریه، له ڕاستیدا ته‌عبیر له ملکه‌چی خۆی ده‌کات.
ئه‌لگۆی دیموکراسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مێژووی به‌شه‌ریه‌ت به درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵی ڕابردوو، پڕۆسه‌یه‌ک بووه له په‌ره‌سه‌ندن ڕووه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ئینسانه‌کان لایه‌ک له ڕێگه‌ی هه‌رچی زۆرتری هه‌ڵپێچانی کۆت و به‌ندی ناوخۆی کۆمه‌ڵگه و لایه‌کی تر له ڕێگه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر هێزه سروشتیه‌کاندا. به‌ده‌ست هێنانی مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ئینسان و شکڵ پێدانی ده‌وڵه‌تێک که پابه‌ندی ده‌ستورێک بێت که ئه‌و مافانه بپارێزێت و جۆرێک له ده‌خاله‌تی ئینسانی ساده‌ی ناو کۆمه‌ڵ له کاروباری ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕه‌سمی بناسێت له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی په‌رله‌مانیه‌وه هه‌ر 4 ساڵ جارێک، ده‌سکه‌وتێکی به‌نرخی مێژوویی بووه. ئه‌مه له سیستمێکدا گه‌ڵاڵه بوه که پێی ده‌وترێت دیموکراسی په‌رله‌مانی، گه‌رچی به واقعی ته‌نها چه‌ند ووڵاتێکی که‌م له‌م دیموکراسی په‌رله‌مانیه به‌هره‌مه‌ندن و باقی زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری ووڵاتان کۆپییه‌کی ڕه‌شوسپی کارتۆنییان له‌م دیموکراسی په‌رله‌مانیه هه‌یه که‌هه‌تا له‌سه‌ر کاغه‌زیش له ناو ده‌ستووردا هه‌زار مقه‌ست و مقهستکاری تیا کراوه و جۆره‌ها مه‌رجی بۆ دانراوه له پاراستنی به‌ناو موقه‌ده‌ساتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و..... که ناوه‌ڕۆکی ئه‌و مافه مه‌ده‌نیانه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ک ده‌ستوری عێراق و ده‌ستووری پێشنیار کراو و تازه په‌سند کراوی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو، با له‌وه‌ش گه‌ڕێین که هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه مه‌ده‌نیانه به دروستیش له‌سه‌ر کاغه‌ز و له‌ناو ده‌ستووردا تۆمار بکرێن هیچ گهرێنتییهک نییه بۆ ئه‌وه‌ی که به عه‌مه‌لی پیاده بکرێن. به‌ڵام به‌واقعی سیستمی دیموکراسی په‌رله‌مانی له باشترین حاڵه‌تیدا، وه له باشترین نمونه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایدا له ئازادییه‌کی نیوه‌ناچڵ شه‌ل و شکه‌ست زیاتر نیه. ئه‌و ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیانه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌کی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ژێرخانیی ئابووریانه دامه‌زراوه که تیایدا هێزی کار ئه‌چه‌وسێته‌وه. فه‌ردی چه‌وساوه ئازاده له‌وه‌ی چ چه‌وسێنه‌رێک هه‌ڵبژێرێت له‌ناو سیستمێکی چه‌وسێنه‌ردا به‌ڵام ناتوانێت ئازادێت له کۆت و به‌ندی سیستمکه مه‌گه‌ر خۆی ڕێکخراوبکات و شۆڕش بکات به‌سه‌ریا. له‌م سیستمه‌دا به‌هۆی کۆمه‌ڵێک باروزروف (که لێره‌دا په‌نجه بۆ هه‌ندێکیان درێژ ده‌که‌ین)، چینی چه‌وساوه له‌و ئازادیه به‌هره‌مه‌نده که ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رگۆشه و لایه‌نێکی ئه‌و سیستمه ده‌رببڕێ به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوخانی سیستمه‌که هه‌بێت. به‌شێک له‌و باروزروفه ئه‌وه‌یه که که‌ڵه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رمایه له چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکار و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتانی داگیرکراوی جیهان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیه‌کانی ئه‌وروپاییه‌وه به درێژایی چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردوو، ئیمکانیه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساند که بورژوازی ئه‌وروپی له‌و جێگه‌وڕێگه‌یه به‌هره‌مه‌ند بکات که بتوانێ ته‌حه‌ممولی فشاری بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری بکات بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌کانی خۆی بۆ ژیانێکی مۆدێرن و هاوچه‌رخ، بۆ ڕه‌فاهی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپیدا که هاوڕای ڕه‌وه‌ندێکی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریش بوو له ئه‌وروپای دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ولاوه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌لگۆیه‌کی به‌دناوی ئۆردوگای سۆشیالیزمی ستالینی، دڵساردی چینی کرێکاری به‌رامبه‌ر سۆشیالیزمی مارکس و لینین هێناوه‌ته‌دی، و بێ ئومێدیکردووه له شۆڕشی سۆشیالیستی. بۆیه ئه‌م چینه له ڕێگه‌ی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کانی خۆیه‌وه به‌ده‌وری هه‌رچی زیاتر باشترکردنی ژیان و گوزه‌ران و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاریه‌کان و به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی ڕه‌فاهی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌وه‌ره‌ی به‌ستووه نه‌ک به‌ده‌وری شۆرڕشی سۆشیالیستیدا، و بوه‌ته ده‌ستمایه‌ی حیزبه ڕیفۆڕمیستهکانی سۆشیال-دیموکرات له ئه‌وروپا. به‌م پێه ئه‌و ئه‌لگۆیه له دیموکراسیه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای خۆرئاوا که ڕۆشنفکری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دواکه‌وتوی نیمچه ئیستیبدادی ڕژهه‌ڵاتی-ناوه‌ڕاست و تینوی ئازادی، به ئه‌لگۆیه‌کی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی ئه‌بینێ و شێت و شه‌یدای بووه، خودی ئه‌م ئه‌لگۆیه نه‌ک به‌رهه‌می فکری لیبرالیزم، به‌ڵکو به‌رهه‌مێکی مێژوویی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له هاوئاهه‌نگیه‌کی ته‌رازووی چینایه‌تی له ئه‌وروپا که گه‌لێک فاکتۆری جیهانی ده‌وریان له خوڵقاندنهکهیدا بینیوه. و بوه‌ته ڕواڵه‌تێکی ئینسان دۆستانه‌ی لیبرالیزمی ئه‌وروپی. ئه‌م ئه‌لگۆیه ئێستا له‌سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕیهکدایه به‌دوای ڕوخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا و به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری جیهانی له ساڵی ڕابردووه‌وه و له پڕۆسه‌یه‌کدا جێگه‌ی خۆی ئه‌دات به ئه‌لگۆیه‌کی تر.
قۆناغبه‌ندی کردنی خه‌بات و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کاری سیاسی زۆر هه‌ن له که‌سان، سه‌نته‌ری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، مه‌ڵبه‌ند فکری و ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕه‌وتی ئازادیخواز وه‌یا لیبڕاڵ ئه‌رکی خۆیان و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز به‌وه پێناسه‌ده‌که‌ن که ئه‌م سیستمه له دیموکراسی په‌رله‌مانی (ئه‌لگۆی ئه‌وروپی) له ئاستێکی به‌رینی جیهانیدا بهێننه‌دی. به‌شێک له‌و ئازادیخواز و لیبڕالانه ئه‌و سیستمه له دیموکراسی په‌رله‌مانی به سیستمێکی هه‌ره باش له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن که ئازادی ئینسان تیا مسۆگه‌ره و لێره‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره ههنگاوێکی کیسهڵیانهی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کاندا هه‌لهه‌له و چه‌پڵه‌ڕێزانی ده‌که‌ن. به‌شێکی تر له‌و ئازادیخواز و لیبڕالانه ئه‌م سیستمی دیموکراسی په‌رله‌مانیه نه‌ک وه‌ک به‌شه‌که‌ی تر که به ئامانجێک له خۆیدا سه‌یریده‌که‌ن به‌ڵکو وه‌ک قۆناغێک ده‌یبینن و ده‌ڵێن ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر زه‌روره بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری به‌ره‌و قۆناغێکی تر بڕوات. (ڕێکخراوه و ڕه‌وت و حیزبه شوعیه کۆنه پڕۆ مۆسکۆییه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وت و ڕێکخراوانه‌ی که باس له قۆناغکاری شۆڕش و قۆناغکاری خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێستا قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی یان قۆناغی شۆڕشی (وه‌یا به‌ده‌ستهێنانی) دیموکراسیه‌ته، که ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی وه‌ک ئه‌وروپا ئه‌وسا ده‌چینه قۆناغی خه‌بات له پێناو سۆشیالیزم‌دا. ئه‌مانه له‌م به‌شه‌ن که ئه‌مڕۆ خه‌بات ده‌که‌ن بۆ دیموکراسی و خه‌بات بۆ سۆشیالیزمیش ده‌سپێرن به سبه‌ینێیه‌کی نادیار). لێره‌وه ته‌وه‌ره‌ی کاری سیاسی و ئه‌رکی سه‌ره‌کی سیاسیان هه‌مان ئه‌رکی به‌شی یه‌که‌مه. ئه‌مانه دوو باڵی یه‌ک بزووتنه‌وه‌ن.
ئه‌وه‌ی که گرینگه بۆ باسه‌که‌ی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌کان، ئازادیه دیموکراتیه‌کان پێشێل کرابن، جۆره‌ها بزووتنه‌وه و ڕه‌وتی سیاسی جیاجیا خوازیاری هێنانه‌دی ئاڵوگۆڕێکن لهوڕاستایهدا، سنوری نێوان ئازادیخوازێکی ڕادیکاڵ له شێوازی خه‌باتدا بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مافانه له گه‌ڵ کۆمۆنیستێکدا ده‌که‌وێته ژێر سێبه‌ری خه‌بات دژی ئیستیبداد و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه مه‌ده‌نیه‌کان، وه لیبڕاڵێکیش ده‌توانێ خۆی به‌ڕه‌نگی سور ده‌رخات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌و بزووتنه‌وه و ڕه‌وت و حیزبه سیاسیانه لێک جیاده‌کاته‌وه ته‌وه‌ره‌یه‌کی (میحوه‌ری) کاری ئه‌سڵی و سه‌ره‌کیه که هه‌ریه‌ک له‌و ڕه‌وت و بزووتنه‌وانه هه‌یانه به‌ر له ده‌رگیربوونیان له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، که ئه‌مه پێناسه‌ی واقعییانه. هه‌رچه‌نده له چرکه ساتێکی مێژوویشدا ده‌رگیری یه‌ک مه‌سه‌له‌ی دیارکراوی سیاسیش ده‌بن به‌ڵام هه‌ر بزووتنه‌وه و ڕه‌وته سیاسیه له ڕوانگه‌ی ته‌وه‌ره‌ی کاری سه‌ره‌کی خۆیه‌وه ده‌ست ئه‌بات بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر خودی ئه‌و مه‌سه‌له دیاریکراوه‌ش مامه‌ڵه‌ی جیاواز و تاکتیکی جیاواز ده‌گیردرێته به‌ر.
هه‌ڵوێستی کۆمۆنیستانه‌ی سه‌ر به ماتریالیزمی مێژوویی مارکس له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی خواستکاری (موگالهباتی)دا،جا چ بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵی جه‌ماوه‌ری بێت (وه‌ک خۆپێشاندانه‌کانی 2006) یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕیفۆڕمیستی په‌رله‌مانی بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا له ئارادایه، نه له قۆناغبه‌ندی کردنی خه‌بات و شۆڕش و نه له به میحوه‌ر کردنی خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی دیموکراسسیهت له کوردستاندا وه‌ک قۆناغێک وه‌یا ئامانجێک له‌خۆیدا، سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌ڵکو له پێناو هه‌موارکردنی گرێوگۆڵه‌کانی به‌رده‌م ڕێگه‌ی ڕێکخستن، شکڵ پێدان، پهرچهمدارکردن، به‌هێزکردن و پته‌وکردنی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکاری و شۆڕشی سۆشیالیستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌م مانایه‌ی که ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا فرسه‌تێکه له ڕێگه‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی دژی سه‌رمایه‌داری پێ به‌هێز ده‌که‌ین، نه‌ک وه‌ک قۆناغێک له خۆیدا سه‌یری بکه‌ین که پێویسته دابین بکرێت.
له‌م پێشه‌کیه درێژه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باری کوردستان، ئه‌گه‌ر به‌راوردی کوردستانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ 50-60 ساڵی ڕابردوویدا بکرێت ئه‌وسا ده‌زانین که چ ئاڵ و گۆڕێکی ڕیشه‌یی ئابووری و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-چینایه‌تی هاتۆته ئاراوه که به ده‌وری خۆیان زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی سیاسی و هه‌تا زاراوه و به‌کارهێنانی ووشه و موفڕهداتهکانیشی گۆراون. ئێره شوێنی درێژه‌دان به‌و باسه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زه‌روره په‌نجه‌ی بۆ ڕابکێشین بۆ باسه‌که‌ی خۆمان سێ 3 فاکته:
1- کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شار نشین، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ئینسانه‌کان بنه‌مای ئاغا و ڕه‌عیه‌ت و په‌یوه‌ندی عه‌شیره‌تگه‌ری و خوێنی له‌ده‌ست داوه و له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی کار و سه‌رمایه له شاره‌کاندا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستووه. گه‌رچی پاشماوه‌ی فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کۆن، په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و عه‌شیره‌تگه‌ری به‌تایبه‌ت له شارۆچکه دوره‌کاندا هه‌ر ماوه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌ستی پێوه ده‌گرن وه‌ک پشتیوانه‌ی هێز و نفوزی خۆیان چ له کێبڕکێی به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا و چ بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌س کردنی بارودوخی مۆدێرنیه‌ت و ڕێگه‌گرتن به چونه‌سه‌ری ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵک بۆ ژیانێکی مۆدێرن و هاوچه‌رخ که خه‌رجی به‌رداره و سه‌رئێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆیان به‌دواوه‌یه. به‌ڵام ئه‌م پاشماوانه نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فیئۆدالی باڵکو وه‌ک ئامێرێکی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیه‌کانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستاندا درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌هه‌م ده‌هێنرێنه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتری وتاره‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e894e496 [email protected] 18-7-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست