سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان -ته‌واوکاری
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
2- فاکتێکی گرینگی تر سه‌ربه‌خۆییه‌کی نیسبی هه‌رێمی کوردستان و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبه ناسیونالسیتیه کوردیه‌کانن. ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام له 18 ساڵی ڕابردوودا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌عه‌مه‌لی له‌ژێرده‌ستی حیزبه ناسیونالسیتیه کوردیه‌کاندایه. ئه‌م بزووتنه‌وه ناسیونالیستیه نه‌ک هه‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا ڕاوه‌ستاوه و پێوستی به خرۆشاندن و هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر هه‌یه به‌ده‌وری خۆیدا له کێشمه‌کێش له به‌رامبه‌ر ناسیونالیزمی باڵاده‌ستی عه‌ره‌بی له ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا، به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ر خواسته ڕه‌واکانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش ڕاوه‌ستاوه، جه‌ماوه‌رێک به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و ڕه‌وینه‌وه‌ی کابوسی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ئیتر ئاماده نیه که هه‌موو فشارێکی دابین نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان و نه‌بوونی خزمتگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان قبوڵ بکات. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که نه‌وه‌یه‌کیش له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ده‌یه‌دا چاوی به جیهان پشکوتووه که ئه‌زموونێکی که‌متری هه‌یه له دڵه ڕاوکه و ترسولهرزی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و ده‌ستیشی ڕاگه‌یشتوه به ته‌کنۆلۆژیای پهیویهندیگرتنی مۆدێرنه‌وه (سه‌ته‌لایت، مۆبایل و ئینته‌رنێت) و چاوی کراوه‌ته‌وه به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌کانی له ژیان وه‌ک نه‌وه‌ی ڕابردوو نیه. کۆچ و ڕه‌وی به‌کۆمه‌ڵی گه‌نجان و لاوان ڕووه‌و ئه‌وروپا، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی سلبیه دژی ژیانێک له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیدا که زۆر له خوار چاوهڕوانیهکانیاندایه.
3- گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ناحه‌زانه نیه که سه‌رانی ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه پێی قه‌ڵس و ناڕه‌حه‌ت بن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، به‌ڵکو له 2006 وه له دوای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌ڕوویاندا له زمانی به‌رپرسیارانی به‌رزیانه‌وه ڕۆژ نیه که باس له‌وه نه‌که‌ن که هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌ده‌ن. هه‌تا له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانیهشدا به زمان لوسییهوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیه‌وه، بارزانی و تاڵه‌بانی، واده به خه‌ڵکی ده‌ده‌ن که چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی ناو ڕیزه‌کانی خویان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر کوردستان وترا کۆی بکه‌ینه‌وه، ده‌بینین که ژێرخانی کۆمه‌ڵگه ئاڵوگۆێکی ڕیشه‌یی به‌سه‌را هاتوووه و سه‌رخانی سیاسی کۆمه‌ڵگه بۆ ئیداره‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه نه‌ک هه‌ر هاوڕای ئه‌و ئاڵوگۆڕیانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگه ئاڵ و گۆڕی بسهرانههاتووه به‌ڵکو وه‌ک له‌مپه‌رێکی لێهاتوه له‌به‌رامبه‌ریدا.
له‌ڕووی بابه‌تیه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بورژوا-ناسیونالیست ئاماده‌یه بۆ شۆڕشێکی سۆشیالیستی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی شۆرایی جه‌ماوه‌ری له ژێر ڕابه‌رایه‌تی حکومه‌تێکی کرێکاریدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ی کردۆته کارێکی ئه‌سته‌م (موسته‌حیل)، له ئارا نه‌بوونی فاکتی خودی (عامل الژاتی) یه.
خۆپتشاندانهکانی ساڵی 2006 نه‌یتوانی په‌ره بستێنێ و به‌رز بێته‌وه بۆ ئاستی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌راسه‌ری یه‌کگرتوو،خاوه‌ن په‌رچه‌م، وه ڕابهرایتیهکی چه‌پ و ڕدیکاڵ بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و وه‌ک ئاڵته‌رناتیڤێکی سیاسی بێته مه‌یدان و بتوانێ ته‌خت و تاراجی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م سه‌رخانه سیاسیه گه‌نده‌ڵه هه‌ڵپێچێت. زوعفهکانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی له‌ناو خودی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا بێت، سه‌رچاوه‌که‌ی له زوعفی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش نه‌بوونی چه‌پێکی کرێکاری سۆشیالیست دابوو، که ئه‌بوو هه‌وڵی ڕابه‌ری و ڕێنوێنیکه‌ری بدایه و په‌یوه‌ستی بکردایه‌ته‌وه به بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی خۆیه‌وه بۆ هێزگرتن و ده‌رکه‌وتن وه‌ک ئاڵته‌رناتیڤێکی سۆشیالیست و کرێکاری له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بورژوا-ناسیونالیستدا. ئه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که ئه‌بێ چه‌پی کۆمۆنیست، چه‌پی سۆشیالیست و کرێکاری بیکاته ده‌ست مایه‌ی چالاکیه‌کانی ئاینده.
ڕێنوێنیه‌کانی ناو فڕۆکه به‌رامبه‌ر حاڵه‌تی پێشهاتنی ڕوداوێک که ئۆکسجین (هه‌وای پاک) له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا که‌م بێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌بێ سه‌ره‌تا ده‌مامکی ئۆکسجینی ناو فڕۆکه‌که بخه‌یته سه‌ر ده‌م و لوتی خۆت، پاشان هه‌وڵ بده‌یت بیخه‌یته سه‌ر ده‌م ولوتی مناڵه‌که‌ت وه‌یا ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌نیشته‌وه دانیشتوون و هۆشیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه‌ش چونکه که تۆ هه‌وڵی ڕزگارکردنی خۆت نه‌دا سه‌ره‌تا، ئه‌وا له نیوه‌ی ڕێگادا له‌وانه‌یه په‌کت بکه‌وێت و شانسی ڕزگاربوون بۆخۆت، بۆ مناڵه‌که‌ت و بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌رت له‌ده‌ست ئه‌ده‌ی. له جیهانی سیاسه‌تیشدا دروست مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئاوایه، کاتێک بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی نه‌یتوانیبێت فریای خۆی بکه‌وێت ناشتوانێت فریای بزووتنه‌وه ڕادیکاڵه‌کانی چین و توێژه بێبه‌ش و زوڵم لێکراوه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵ بکه‌وێت. به‌بێ ده‌رکه‌وتنی چه‌پ، کۆمۆنیزم و کرێکار وه‌ک هێزێکی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی و حیزبی له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، چه‌پی کوردستان نه ده‌توانێ فریای بزووتنه‌وه ڕادیکاڵه جه‌ماوه‌ریه‌کان بکه‌وێت، هه‌روه‌ک له 2006 دا نه‌یتوانی فریای بکه‌وێت، وه‌نه ده‌توانێ فریای ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کانی کوردستان بکه‌وێت هه‌روه‌ک له‌م بارودۆخه گه‌رموگوڕه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌یبینین، که ئێمه‌ی چه‌پ په‌راوێزین له داوێنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌نجه مۆرمان به شوێنێکی ئه‌م ڕوداو و ئاڵوگۆره سیاسیانه‌ی کوردستانه‌وه دیار بێت!.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه (خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 2006) که ڕادیکاڵ له شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕفۆڕمیست بوو له ناوه‌ڕۆکیا بۆ هێنانه‌دی خواسته‌کانی که دابین کردنی پێداویسته سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان بوو، هه‌روه‌ک باسمان کرد له نه‌بوونی چه‌پێکی کرێکاری و سۆشیالستدا که بتوانێ ئاسۆی بداتی، ڕێکخراوی بکات و ڕابه‌ری بکا و په‌یوه‌ستی کات به بزووتنه‌وه‌ی خۆیه‌وه، لایه‌ک به سه‌رکوت، گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌ڵسوڕاوان و به‌شدار بوانی وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه به واده و به‌ڵێنیی پوچ کپ کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده له شکڵ و شێوازی جیاجیادا له‌وساوه هه‌ر به‌رده‌وامه لێره و له‌وێ. ناکامی و شکستی دوێنێی ئه‌و بزووتنه‌وه ڕادیکاڵه‌یه یه‌کێکه له فاکته‌ره‌کانی شکڵ پێدانی ئاووهه‌وای سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان. جه‌ماوه‌رێکی سه‌رکوتکراو، چاوترسێندراوی ناڕازی و توڕه تاسه‌ر ئێسقانه‌کانیان له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی ته‌سک وتروسکهوه که له‌لایه‌ن به‌شێکی خودی ئه‌و بزووتنه‌وه ناسیونالیستیه ده‌سه‌ڵاتداره کراوه‌ته‌وه به‌ڕویاندا، داخی دڵی خۆیان به‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه هه‌ڵده‌ڕێژن بێ ئه‌وه‌ی ئاگاهی سیاسیان به‌وه هه‌بێت که ئه‌مه پڕۆسه‌ی ده‌سته‌مۆکردن و تێکشکاندنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسیانه.
له‌به‌شی دووومی ئه‌م وتاره‌دا دێینه سه‌ر باسی: 1- جێگه و ڕێگه‌ی لیستی گۆڕان. 2- لیستی حیزبی شوعی کوردستان. 3- ڕه‌خنه له‌سیاسه‌تی بایکۆت کردنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
*چاوه‌ڕێ بن به‌م نزیکانه ماڵپه‌ڕی {www.rewend.net} ڕه‌وه‌ندی سۆشیالیستی کرێکاری ده‌ست به‌کار ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست