ئه‌و نامانه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی شاخ ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه (1)
Friday, 08/10/2010, 12:00
خوێنه‌رانی کوردستانپۆست
ئێمه وه‌ک گفتمان پێدابوون، هه‌موو ئه‌و نامانه که لامانه به‌زنجیره بڵاویان بکه‌ینه‌وه، تا له‌وێوه بتوانین مێژووی شاخ و شۆڕشی چه‌کداریی له‌و قۆناغه‌دا بخه‌ینه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، له‌وێشه‌وه بتوانین هه‌موو سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای پارته‌کان له ژێر پرسیاره ئاڵۆزه‌کاندا ڕاگرین و ئیتر سه‌فه‌ری شاخی خۆیانمان به کیلۆ پێ نه‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه که ده‌یخوێنیته‌وه، نامه‌یه‌که ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ند بۆ خاڵه حاجی نووسیوه، له‌م نامه‌یه‌دا باس له گرتنی، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات. ئه‌م نامه‌یه پێمان ده‌ڵێ، که هێنده‌ی چه‌کداره‌کانی شاخ له هه‌وڵی نه‌مان و قڕکردنی یه‌کتردا بوون، هێنده له خه‌می دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتیی حکومه‌تی به‌عس و داگیر که‌راندا نه‌بوون.
ئه‌م نامه‌یه خۆشحاڵی ده‌ر ده‌بڕێت به له ناوچوونی 60 پێشمه‌رگه و ناویان به (که‌س) ده‌نێت.! به خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی له‌ناوچوون و فه‌وتاندیان ده‌نێرێت بۆ ئه‌و دیو سنور، لێره‌ش ره‌سوڵ مه‌مه‌ند به‌هه‌مان شێوه‌ی تاڵه‌بانی پاره‌که‌ی ناردوه تا ورد کرێته‌وه. نازانین پاره‌که دۆلاره یان تمه‌ن؟
سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م نامه‌یه له‌وه‌دایه به‌زمانێکی هێنده تێکشکاو نووسراوه، به‌عه‌ره‌بیی و ده‌ربڕینێکی فارسیی تاناقۆڵا، که که‌سێکی شاره‌زای ده‌وێت ئه‌وجا ده‌توانی لێی حاڵی ببیت، پاشان لێره په‌نا ده‌باته به‌ر درۆ وه‌ک ده‌ڵێ: به سوریا بڵێن، نه‌وشیروان جیابۆته‌وه و خه‌ریکی به‌یانێکه له سه‌ر سالار و مه‌لا به‌ختیار و جه‌عفه‌ر، که‌وا نه‌وشیروان هاتۆته لای حیزبمان، به‌خۆی و 130 که‌سه‌وه و خه‌ریکی به‌یانێکه ده‌ری ده‌کات، خۆشحاڵن و ده‌یانه‌وێت بڵێن ئه‌مه ڕووتبوونه‌وه‌ی یه‌کێتییه، چونکه نه‌وشیروان چه‌ند پۆستێکی هه‌یه و گرتنه‌که‌ی مانای سه‌رکه‌وتنه بۆ ئه‌مان، پاشان داوا ده‌کات که له‌نده‌نیش تێبگه‌یه‌نرێت.
دوای ئه‌وه هه‌ر هه‌مان نامه داوا ده‌کات، به‌یانێک بڵاو بکرێته‌وه، که نه‌وشیروان خۆی راسته‌وخۆ هاتووه بۆ شه‌ڕی براکوژی، ئه‌گه‌ر چی له ناو ئه‌م نامه و دیکۆمێنتانهدا ده‌رده‌که‌وێت، جگه له پێشمه‌رگه ساده‌کان، که به‌گیانی له خۆبورده‌یی و خزمه‌ت به نیشتمان ڕوویان له‌و شاخه کردووه، به‌ڵام سه‌رانی ئه‌م پارت و حیزبانه هه‌ریه‌که‌یان په‌یوه‌ندییان به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌ره‌ووه هه‌بووه.
ئاخر ئیباده، وه‌ک له نامه‌که‌دا هاتووه واته تیاچوونی 60 کوڕی کورد له سه‌نگاو، که هه‌واڵه‌که له خه‌یاڵ و فه‌نتازی بتررازێ هیچی تر نییه، بۆ ده‌بێ ته‌له‌فۆن بۆ له‌نده‌ن بکرێت و ئه‌وان بیزانن؟ ئه‌وه کێیه ئاوا تامه‌زرۆی هه‌واڵی تێکشکان و شه‌ڕی کورده له ناو خۆیدا؟
کورد مێژوویه‌کی ئاڵۆزیی هه‌یه، ئه‌م نامه‌یه ساده‌یه، به‌ڵام له‌ناو دێڕه‌کانی ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌یان پرسیار، سه‌ره‌تاتکێمان لێده‌که‌ن و پێمان ده‌ڵێن: به‌ڵێ له‌و چیایه سه‌رانی کورد، به‌ده‌ستی داگیر که‌رانه‌وه و به‌پلانی ئه‌وان له ملشکاندنی یه‌کترییدا بوون و نه‌یان هێشتوه کورد وه‌ک نه‌ته‌وه به ئاوات و به ئامانجی خۆی بگات، که‌سانێکی دڵسۆز و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه، که به‌دڵێکی پاک و بڕوایه‌که‌وه به کوردبوون و له‌خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕوویان له‌و شاخه کردووه ویستوویانه خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌ی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ر پێیان ڕام نه‌کرابێ ئه‌وا به‌فرت و به فێڵ به شه‌هیدکردنیان داون و مێژووی شه‌ڕی شاخیش ده‌یان نمونه‌ی زیندوو له ئه‌رشیڤدا تۆمار کردوه، بۆیه ئیستا کاتێک لای گه‌نجێکی کورد باس له سیاسه‌ت ده‌که‌یت، نه‌ک هه‌ر گه‌نج بگره ته‌واویی کورد له باشووری ووڵات، ده‌ڵێ ئه‌مه‌نه سیاسین.
من حاشا ناکه‌م، به‌رده‌وام جگه له فرۆشتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی شاخ پێمان، خه‌ڵکیان ده‌سته‌وه‌ستان کردووه و که‌سایه‌تیی کۆیله و بچووکیان به‌رهه‌م هێناوه .
جارێک له بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی فۆکۆ ده‌پرسن: (تۆ بۆچی سیاسه‌ت ده‌که‌یت)؟ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: له من مه‌پرسه بۆ سیاسه‌ت ده‌که‌م، له‌خه‌ڵک بپرسه بۆ سیاسه‌ت ناکه‌ن؟خوێنه‌ری ئازیز.....
مێژووی چه‌کداریی له شاخ، ده‌بێ بخرێته ژێر پرسیاره‌وه، ده‌بێ ئێمه له مردۆکانیش نه‌بوورین، ده‌بێ ئیسک و پروسکی مردۆکانیشمان له‌به‌ر ده‌م دادگای مێژوودا ڕاگرین، نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه ڕه‌سوڵ مامه‌نده له‌ژێر ناوی حیکمه‌ت سوکایه‌تی دنیا به‌تاڵه‌بانی ده‌کات و ناوی ناوه ههپڵه، که‌چی خۆی پێش مردنی چووه‌وه ژێر ڕه‌حمه‌تی تاڵه‌بانی، سه‌یره که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی کورد، هه‌موویان چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کن و خۆیان ناناسنه‌وه.
هه‌موو ئه‌م نامانه بۆ کوردستانپۆست پارێزراوه .
چاوه‌ڕوانی نامه‌ی تر بکه‌ن له‌و چیایه، که به‌ده‌ستی سه‌رانی کورد نووسراوه و نهێنی مێژووه شاره‌واکانی ئه‌وێمان بۆ باس ده‌کات، که گه‌لی کوردیش هیوای پێبه‌ستبوون.
**********************************
حیزبی سۆسیالیستی یه‌کگرتوی کوردستان
مه‌کته‌بی سیاسی 1981.01.18.19
بۆ هه‌ڤاڵی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست خاڵه حاجی
سڵاوی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌رم . هیوای خۆشی و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین ئومێد ئه‌که‌ین سیحهتان، باشبێت، ئێمه‌ش زۆر باشین، هه‌ڤاڵان به‌گشتی سڵاویان هه‌یه بۆتان، سڵاوی گه‌رمان بۆ کاک عادل و کاک نه‌وزاد و براده‌رانی تر، سڵاو بۆخوشکه دڵسۆزه‌کان، ئامینه خان و قومریه خان، چاوی منداڵه‌کان ماچ ده‌که‌م.
کاکه گیان، وا کاک مه‌لا هه‌ژار دێته لاتان بۆ ئه‌م ئیشانه‌ی خواره‌وه که بۆتان ئه‌نوسین، هیوادارین زوو ڕه‌وانه‌ی بکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ پاره‌که‌ی لای ئاشتی که بۆ گۆڕانه‌وه لایه‌تی:
1. هه‌واڵێک هاتووه له هه‌رێمی 4 سه‌گرمه گوایه مسته‌فا چاوڕه‌ش و ڕۆسته‌م له سه‌نگاو له‌گه‌ڵ 60 که‌س ئیباده بوون گوایه که‌سیان ده‌ر نه‌چوون له‌گه‌ڵ قادر فه‌ره‌ج و ئه‌وان توش بوون، به‌ڵام جارێک ته‌ئکید نه‌بووه.
2. ئێمه نووسراوی کاک عه‌زیز محه‌مه‌دمان بۆ هات، که به په‌له داوای به‌ردانی نه‌وشیروان ده‌کات گوایه له‌لایان جه‌ماعه‌تی ئێمه‌وه له ناوچه‌ی شارباژێڕ و پێنجوێن گیراوه، ناوبراو هه‌رچه‌نده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌یه و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (ی ن ک) و جێگری جه‌لاله هێنده حاقیده یه‌کسه‌ر بۆخۆی چوه بۆ شه‌ڕی براکوژی وله‌وێ گیراوه، هه‌رچه‌نده له‌لای جه‌ماعه‌تی خۆمانه به‌ڵام تهفسیلاتمان بۆ نه‌هاتوه، به‌ڵام پێ ده‌چێت راست بێت، ئه‌وه‌ش زۆر هه‌ڵوێستیان لاواز تر ده‌کات . ئینجا هه‌روه‌کو بۆ هه‌ڤاڵ ئاشتیشمان نوسیوه به‌ڵکو به‌هه‌واڵێک بڵاوی که‌نه‌وه لای دۆستان بڵێن سکرتێری کۆمه‌ڵه لهسهرشهڕی براکوژی گیراوه. به‌ته‌له‌فۆن بگاته له‌نده‌ن بڵێن له‌گه‌ڵ 130 که‌س گیراوه، به شامیش بڵێن ئه‌و ئینشقاقی کردوه و هاتۆته لای حیزب، له دژی سالار و مه‌لابه‌ختیار و جه‌عفه‌ر هاتوه و خه‌ریکی به‌یان ده‌رکردنه. جه‌ماعه‌تی مه‌سعودیش بزانن خراپ نییه . هیوادارین ئه‌م هه‌واڵه سودی زۆری هه‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی ئیش و کاره‌کانی جه‌نابت زۆر په‌له‌م بۆی .
3. وا کاک مه‌لا هه‌ژار هاته لاتان تکایه ئه‌و پاره‌یه‌ی لای هه‌ڤاڵ ئاشتی یه به‌په‌له بۆمان ڕه‌وانه بکه‌ن چونکه زۆر قه‌رزدارین .
4. وه‌زعی کۆبونه‌وه‌کانمان به‌باشی ده‌ڕوات به‌ڕێوه به‌و شێوه‌یه‌ی پێش ڕۆشتن عه‌رزم کردیت، واحهقیقهت بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌رده‌که‌وێت، وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزب له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت .
5. بۆ ئه‌و ئیشه‌ی که باسمان کرد بۆ هینه‌که‌ی (ههپڵه) و ئه‌وانی تریش وا ڕه‌سوڵ حه‌مه مسته‌فا هاتۆته ده‌ره‌وه ئێمه له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی که باسمان کرد جوان نییه وه‌ریبگرینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ناچارین ڕێگه‌ی بده‌ین بچێته لای ڕاژان و له‌وێشه‌وه بێته تاران له‌گه‌ڵ یه‌ک دووکه‌س هه‌رچی ئیشێک له‌و بابه‌ته‌ی که باسمان کرد پێیان بسپێری زۆر به‌باشی ئه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن وتنفیزی بکه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی مه‌سعود یارمه‌تی نیشان بدات، تکایه له‌و باره‌وه ئاگادارم بکه‌ره‌وه.
6. ئیشه‌ڵا له ئیشه‌کانت به‌باشی سه‌رکه‌وتو ده‌بێت و ئاواته‌کانی که باسمان کرد به‌زووی دێنه‌ڕێ .
7. هه‌ڤاڵ مه‌لا هه‌ژار مه‌وزوعی چونه‌که‌ی بۆ خاریج زۆر مه‌به‌سته، تکایه زۆر ئیهتمامی پێ بده‌ن جێگه‌ی سوپاسه، کاکه گیان مومکینه ئه‌گه‌ر دهعوهتهکهمان بکه‌ن به‌زووی بهخزمهتان بگه‌ین. ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن خراپ نییه، هه‌روه‌ها تکایه ده‌رمانی چاوه‌که‌م بۆ بنێره، ته‌فاسیلی وه‌زع لای خۆمان هه‌ژاره .
دوباره حورمه‌ت
هه‌ڤاڵتان حیکمه‌ت
***************************************
روونکردنه‌وه‌ی کوردستانپۆست: - حیکمه‌ت: نازناوی ره‌سوڵ مامه‌ند بووه له ده‌ره‌وه، جگه له‌م نازناوه، ناوی کاردۆشی هه‌بووه.- عادل: واته عادل موراد- نه‌وزاد: واته نه‌وزاد رۆژبهیانیی- ئاشتی: نازناوی عادل مورداه- مه‌لا هه‌ژار: مامۆستا هه‌ژار، کادیرێکی سۆسیالیست بووه.- ههپڵه: له گه‌رمیان و هه‌ندێک ناوچه‌ی تر به‌و نێره‌که‌ره ده‌گووترێت، که په‌لاماری هه‌موو ماکه‌رێک ده‌دات، که‌چی لێشیان ناپه‌ڕێت. ره‌سوڵ مامه‌ند، جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه به ههپڵه. تکایه خاڵی 5 ی ئه‌و نامه‌یه بخوێنه‌ره‌وه.- ره‌سوڵ حه‌مه مسته‌فا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی سۆسیالیست بووه.بۆ بینینی وێنه‌ی نامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/resull_memend
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست