ئەمجارە بكەون هەڵ ناسنەوە

Friday, 09/10/2009, 12:00


تێكۆشەرێكى دێرینى ى ن ك بەڕێزان ....سەركردایەتى ى ن ك ....ئەندامانى مەكتەبى سیاسى .. هەتاكادرانى خوارى خوارەوە....

(كۆكردنەوەى خەڵكانێكى زۆر لەفەرمانبەران ومووچەخۆران و ناچاركردنیان بەزەبرى تۆقاندن یان چاولێ سووركردنەوە و هەڕەشەكردن لێ یان بە لابردنیان لەپلەو پۆستەكانیان.. یان پێ دانى بەرپرسیارێتى ودەسكەوت لەپێناوى كاركردن لەڕیزەكانى ڕێكخستن و قەرەباڵغ كردنى كۆمیتەو مەڵبەندەكان ودیسانەوە بووژانەوەى حیزب) ئەمە نەك هەركارێكى نادرووستەوخۆهەڵخەڵەتاندنە بەڵكو خۆكوشتنە بەواتاى تواندنەوەى حیزب چونكە:-

كەسانێكى زۆر وبۆر لەهەلپەرستان كۆدەكەنەوەو بەشێوەى مۆرانە بەردەبنەگیانى حیزب ووەكوداڵ كەلاكى كۆڵەوارى دەخۆن و هیچ ڕحمى پێ ناكەن و خۆیان بەخاوەن ماڵ ودڵسۆز نازانن ولەهەر لێقەومانێكدا بەلێشاو پشتى تێ دەكەن ولێ دەگەڕێن كە بسووتێ.

لەكاتى مامەڵكردنیاندا لەگەڵ نەیارانى یەكێتى دا هەموو كارێكى ناڕەواودژەمرۆڤ بەكاردەهێنن بە بێ ئەوەى گوێ بدەنە هەستى ئەوكەسانە بەتایبەتى ئێستا لەفەرمانگەكاندا كەسانێك هەن كە زۆر بێ سەلیقەن وهەمان زەبرو زەنگەكانى ڕژێمى لەناوچووى بەعس بەكاردێنن دژى ئەوانەى كەنایەنە سەر خەت لەگەڵیان وهەمان برینەكۆنەكان دەكولێننەوە وهەموو تاوانەنامرۆڤەكان دەهێننەوە بیرى دڵسۆزان وئەوەندەى تر ڕق ئەستووریان دەكەن بەرامبەرتان وئەوانیش بێزار دەبن ودەتان شوبهێنن بە بەعسى یەكان ودكتاتۆریەتى بەعس .

نان بڕین خۆى لەخۆیدا بڕیارێكى بێ دیراسە بوو كەلە لایەن كۆنە بەعسى یەكانەوە پێشنیار كراوە.كەچى زۆر سەیرە كە پەسەندتان كرد بێ سێ ودوو.

كۆمەڵێ كارى زۆر ناشایستە كەباوەڕ ناكەم یەكێتى شتى وا لەبەرنامەى كۆن ونوێ یدا هەبووبێ ئەوەندەى تر كەلێنى نێوانتان لەگەڵ جەماوەردا زۆرتر دەكات ودایان دەبڕێت لە یەكتر(یاخوا كەس جەماوەرى گەل پشتى تێ نەكا ئەگینا تەفرو توونا دەبێ).وەكو پاڵ دان و هەڵوێست یەكخستن لەگەڵ كۆنەپەرست ترین بنەماڵەدا .یان پشت گرتنى كەسانى مافیا كەبازرگانى بەهەمووشتێكى ئەم وڵات وگەلەوە دەكەن و گرانى دەخەنە بازاڕەوە وشتى خراپ دێنن وبەنرخى گران وهاووڵاتى ناچاردەكەن كەبیكڕ ن و لەخراپى ى جۆرو گرانى نرخدا میللەت بێكەس كوژ بكات وكەسیش نەبێ محاسەبەیان بكات .بەجۆرێ كەهەمووشتەكان قۆرخ كراوەو خەڵكیش ئەم قۆرخ كردنە بەكارى حیزب ومەسوولە گەورەكان دەزانن وخوازیارن ڕزگاریان بێ ...بەڕاستى هیچ نەماوە كەئەوان لێ ى سوودمەند نەبن لەسەر حسابى میللەت تەنانەت ئەمساڵ دەستیان خستە جل وبەرگى خویندكاران وقوتابیانیشەوە كەبەزۆر دەبێ بەناچارى بیكڕن وجۆرەكانى زۆر خراپن وڕنگى ناشرین وبەنرخێكى زۆر گران بێ گوێ دانە بارى ئابوورى ى كەس وكارى خوێندكاران ئەمەش جێگەى نیگەرانى ى خەڵكە وتەنانەت موەلیدەى گەڕەكەكان كەنرخى زۆرەو دانابەزێ ئەوەش كۆمەڵێ بەرپرسى لەپشتەوەیە كەبەهیچ تێرناخۆن ونایەڵن نرخیان دابەزێ.

ناكرێ ونابێ لەهیچ شوێنێكى دنیادا كەسانێك حیزبى وسیاسى بن ولەهەمان كاتیشدا بازرگانى زۆر بێ ویژدانیش بن وبەپشتیوانى ى حیزب وبە پول وپارەى نادروست وبە پارەى زەوت كراو ودزراوى گەلەكەى خۆیان ئەو بازرگانى یە بكەن و حساب بۆ ئیرادە وهێزى لەبن نەهاتووى گەل نەكەن.بەتایبەتى لەجیهانێكى كراوەى وەك ئەمڕۆدا كە دكتاتۆریەت ڕسوابوە كەچى ئەمان تازە بە تازە ئەڵێ ى نەبایان دیوە نەبۆران.

حەیفە بۆ حیزبێكى وەكو ى ن ك كە خاوەنى ڕووبارێكە لە خوێنى شەهیدو ڕابردویەكى تاڵى هەیە لەگەڵ دكتاتۆریەت وزەبرو زەنگ وناڕەوایى دا ..ئەمڕۆ لەكوردستانێكى ئازادى سەدەى بیست ویەكەمدا ولەسەردەمى عەولەمەدا ڕێگە بدات كەسانى هەل پەرست وڕابردوو پیس وڕەفتار بەعسى وگورگ ڕەفتارى بێ ویژدان بەربنە گیانى خەڵكانى بەئەمەك ودڵسۆزو ڕابردووپاك وبریندار وبراو كەسى شەهیدوزیندانیانى سیاسى وتێكۆشەرانى دێرین كە هەمووسەردەم وزەمانێ گیان دەبەخشن لەپێناوى خۆشگوزەرانى گەل.مەخابن ئەمە پێچەوانەى ڕاستى یەو هیچ خاوەن ویژدانێك پەسەندى ناكات.

بەڕاستى بەم شێوەیەحیزب زۆر بچووك دەبێتەوە وسەنگى نامێنێ ودوژمنانى خۆش حاڵ دەكات و دۆستانى دەگرێنێ...

منیش وەك كەسێكى بریندار كەچەرمەسەریم كێشاوە لەوخەباتەداو هەرچیم هەبوو لودەستم چوو لەو ڕێگەیەدا و ئێستام پێ قبووڵ نى یە بەم شێوەیە بۆیە لەگەڵ دڵسۆزان وشۆڕشگێڕە ڕەسەنەكاندا گۆڕانمان پەسەند كرد تاوەكو كوردایەتى وئەمنى قەومى كوردى پارێزراوتر بێ وچارەنووسمان ڕووناك بێ. كەچى بەداخەوە ئەمڕۆ كەسانێك دێن پۆزم بەسەردا لێ ئەدەن ومنەتى نان ومعاش وشوێنى كارەكەم بەسەردا ئەكەن كە تەنانەت ڕۆژێك لەڕۆژان تەنها هەناسەیەكیشیان بۆكوردو یەكێتى هەڵ نەكێشاوەو بەڵكو كۆنە بەعسى بوون وهیچ داوایەكى بەعسیان ڕەت نەكردۆتەوەو جاسووسیشیان كردوە بەسەر گەلەكەیانەوەو ماڵە پێشمەرگەو خوشك ودایكیشیان دەستنیشان كردوەو پێش مەفرەزە كانى تەوارى و ئەمن كەوتون بۆ گرتنى ئەوانەى كە ئەمڕۆش خەمخۆرى گەلن ودووبارە لێ یان دەخوێننەوە.

بەڵام دڵنیابن ئەى ناپاكان ئەمجارە ئەگەر یەكێتى سەرتان نەخوات ...ئەوا دڵنیام سەرى دەخۆن وئێمەى خاوەن هەڵوێست وبریندار حەقى كۆن ونوێ ى یەكێتى ویەكێتى یەكانتان لێ دەسێنینەوە.

ئێوەش ئەى هاوخەبات وبرایانى ڕۆژانى خەبات ..ڕۆژانى تەنگانەتان بیر نەچێ و لەبیرتان بێ چاك بزانن ئێمە بەعس كۆڵى پێ نەداین ....دڵنیابن كۆڵ نادەین وهەر ئەبێ ئەم وەزعە بگۆڕین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە