خوێنەری ئازیز، ئەو دەمڕاست و قارەمانەی ماڵی سەرۆک کە چەندین ساڵە دەستپاکی و سەرکەوتنمان پێدەفرۆشێت، وەکوو سوپەرستار ژیانی شیرینی هاوسەرگەریەکەی نیشان دەداین و هەموو هەفتەیەک مژدەی سەربەخۆی ئابوری بازرگانی نەوتی پێدەداین، ئێستا مەسعودی مەلا مستەفا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی نیشتمانی بە دوای هاوژینەکەیدا دەگەڕێت. ئەم کۆمیدیایە بە دەر لەوەی ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە سیاسەت و ڕابەرەکانی باشور ئاوا بڕوات دەبنە دەرهێنەر و ئەکتەری بەناوبانگ، لە لایەکی تریشەوە خەریکە شتێک بە ناوی ئەخلاقی سیاسی...
ئەوکاتەی خەلافەتە نەخۆشەکەی عوسمانیەکان پاڵپشتی ئەڵمانیای کرد و جەنگی جیهانی یەکەمیان دۆڕاند، دەوڵەتە براوەکانی وەکوو ئینگلیز و فەڕەنسا دەستیان کرد بە دابەشکردنی میراتی تورانەکان. لەو بەینەدا بێگوێدان بە مرۆڤ و کلتورو نەتەوە و ئاینی ناوچەکە، کۆمەڵێک وڵاتی لاواز و پڕ کێشەیان دروست کرد. کە سنورەکانیان...
کورد، ئەو نەتەوەی بە درێژایی سەدانساڵە دەیهەوێت لە سەرزەمینی باو و باپیرانی بە سەربەرزی بژی و ڕێگەی لێدەگیرێت, دوژمنەکانی وەکوو کۆمەڵێک لە عەرەب و تورک و فارس و خۆفرۆشە کوردەکان، هەردەم لە زۆرداری و ترس و تۆقاندن دەستیان هەڵنەگرتوە. ئەمانە ئەوپەڕی دڵڕەقی و دڕندەیی خۆیان بەرامبەر نەتەوەی کورد نیشان داوە...
تەواوی ئەو هەواڵانەی دەبیسترێن دەربارەی سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەن، دەڵێن نەخۆشە بۆ چارەسەر لە بەریتانیا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. باشە بۆ لە کوردستان چارەسەر وەرناگرێت، خۆ دەڵێن ئەو نەخۆشخانە و چارەسەری لە ئەوروپا هەیە لە کوردستانیش هەیە. پاشان هەر جارەو بەرپرسانی ئەم بزوتنەوەیە دەڵێن ئەمرۆ نا سبەی...
دوژمنە سەرسەختە موسڵمانەکەی کورد، ڕەجەب تایب ئۆردوگان لە کوشتن و خوێنڕشتنی کورد تێر نابێت، کورد لە هەرکوێ بێت دوژمنایەتی خۆی بە ئاشکرا نمایش دەکات. هەموو هەوڵێکی دا پەیەدە لاواز بکات و هەردەم داعش و پەکەکە و پەیەدە وەکوو یەک بناسێنێت. ئەم سوڵتانە موسڵمانە نەخۆشەی کە خەونی خەلافەتێکی عوسمانی نوێ دەبینێت،...
مێژوی دایک مێژویەکی گەردونیە و واتایەکی پڕ تەواوی ئەخلاقی دەداتە ئافرەت و تەواوکەری بونیەتی بە شێوەیەکی گشتی. دایک بوون ڕۆحی ئەم بونەوەرەیە و هەیکەلی مرۆڤێکی مەزنی پێدەبەخشێت و دەیکاتە سەرچاوەی ژیان. ئەوەشمان لە بیر نەچیت هەموو ئافرەتێک ناتوانێت یاخود نایەوێت ببێتە دایک، یاخود بەشێک لە بوونی خۆی دەفرۆشێت.مێژوی...
سەرمان سوڕماوەنازانین لە کوێوە هاوتویتڕۆحی فریشتەکانیت یان ئەهریمەنپەیامی ئاشتیت یان زەوی پڕ دەکەیت لە جەنگوەک خانی و کانت لە عەقڵ وردەبیتەوەیان هەر بەدوای نەخشەی دارستانەوەیتوەک ڕۆژ زەوی گەرم دەکەیتەیان وەکوو هەورەڕەشەبەری خۆرمان لێدەگریتلەبەرامبەر ناحەزدا هەر دەڵێی بەوریتوەکو خودا هەموو ساتێکلە هەموو...
خوشکی خۆراگڕم قیبلەی کوردستانم بوکی حەسارۆست قەندیل وگمۆ شیوەنت بۆ دەکەن سولەیمانی و مهاباد سنە و ئامەد و شنگاڵی دەستە خوشکت زەرد هەڵگەڕاون کڕنۆش بۆ خودا بۆ ئەهریمەن دەبەن تا خوشکی تەنها یان بەر دەستی چەتەکان نەکەوێت هەموولەبەر دەرکی ماڵی خودا ڕاوەستاون باسی گیانفیدایت دەکەن دەڵێن...
حیزبی سیاسی، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نموونەکورتەیەک لە مێژوو ـ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروست بوونی پارت و ڕێکخراوی سیاسی لەم ناوچەیە نوێیە و ئەوا دەبینین لە دەرئەنجامی سیاسەتی چەوتی ڕۆژئاوایەکان, بە تایبەتی ووڵاتانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا لە پاش هەرەس هێنانی عوسمانییەکان و پەیمانی سایکس/پیکۆت لە...
لەم بەشەدا دەمهەوێت تیشک بخەمە سەر بازرگانی وزە و بە تایبەتی نەوت و بەرهەمەکانی لە دوای ڕاپەڕینی کوردەکان لە باکوری عێراق، ساتێک لە دەرنجامی شەڕێکی گوماناوی و پەلاماردانی ووڵاتی کوێت لە لایەن عێراقەوە و بە ئاگاداری هاوپەیمانە گرینگەکەی ئەمریکا ! جەنگی عێراق دژی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستی...
لە پاش هەرەسهێنانی شۆرشی مەلا مستەفا ١٩٤٦- ١٩٧٥ کە لە سەرهەڵدانی یەوە تا کۆتایی و وەفاتکردنی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەکرد، چەند کادرو ئەندامێکی بە توانای ئەم شۆڕشە دوابەدوا لە ساڵی ١٩٧٥ دا بە ڕابەڕایەتی پارێزەر جەلال تالەبانی لە تاراوگە بەردی بناغەی پارتێکی نوێیان بە نێوی یەکێتی نیشتیمانی...
وەڕسبوو لە سیمای ئێوە گەلێک دەگەڕێ بۆ نیشتیمانێک وەکو منداڵێکی بێ دایک هەتیوو کەوتوو تەواوی هیواکانی لەنێو دڵی هەڵ گرتوو لەگەڵ خۆیدا دەیگێڕێت هەموو قوڕنێکی گەردونم کردۆتە نیشتیمانی خۆم داگیرکەر خێڵ و خۆفرۆش خواکانی بەرزایی بێشکۆکانی ماد ناتوانن بێ نیشتیمانمان کەن جگە لە نیشتیمان...
لەو ساتەوەی پیشەسازی نەوت و گاز دروست بووە و بەرەو گەشەسەندن دەڕوات، خۆرهەڵاتی ناوین نەخشەیەکی سەرەکی دەبینێت لە دابینکردن و بەڕێوبردنی ئەم وزە گرنگانەدا. ئەم گرنگییە تا دێت ڕوو لە دەریای قەزوین و وڵاتەکانی دەوروبەری دەکات. ئەمەش ئەوکاتە دەرکەوت کە ووڵاتانی رۆژئاوا بە دوای سەرچاوەی نوێی وزە دا دەگەڕێن...
سهرهتای دۆزینهوهی نهوت له كوردستان و عێراق دهگهڕێتهوه بۆ ساڵی ١٩٢٧ كه له ئۆكتۆبهری ئهو ساڵهدا له دهشتی بابه گوڕگوڕقوڵپهی ئاڵتونی ڕهش دهركهوتو ههواڵی چاڵهنهوتی گهورهی كهركوكی لهگهڵ خۆیدا هێنا، به درێژای دهیان ساڵ سامانی نهوتی دهوڵهتی ئهوسای عێراق له لایهن دهوڵهتانی...
لەو دەمەوەی مرۆڤ دەژی, کار بەشێکی سەرەکی بوونی پێک دەهێنێت، هەرئەمەشە دواجار نرخ و بەهای بۆ دروست دەکات. مرۆف ئەودەم کە کار دەکات و بەرهەمی دەبێت، سەربەخۆی خۆی نیشان دەدات و دواجار لە ڕێگەی ئەو نرخە ئابوریەوە کە دروستی دەکات، بەهاو نرخی بەرهەمی کارەکەشی دەستنیشان دەکات. کەواتە کار و بەرهەمی کاری...