كوبانێ
Saturday, 25/10/2014, 12:00
خوشکی خۆراگڕم
قیبلەی کوردستانم
بوکی حەسارۆست
قەندیل وگمۆ شیوەنت بۆ دەکەن
سولەیمانی و مهاباد
سنە و ئامەد و شنگاڵی دەستە خوشکت زەرد هەڵگەڕاون
کڕنۆش بۆ خودا
بۆ ئەهریمەن دەبەن
تا خوشکی تەنها یان بەر دەستی چەتەکان نەکەوێت
هەموولەبەر دەرکی ماڵی خودا ڕاوەستاون
باسی گیانفیدایت دەکەن
دەڵێن
ناڕۆین تا پێغەمبەری ئاشتی نەنێریت
ئاخر کوبانێ لە تۆ و شاخەکانی کەسی تری نیە
هەزار ساڵە دەست بۆ تۆ ڕادەکێشین
هەزار ساڵە کڕنۆش بۆ تۆ دەبەین
بەڵام هێشتاش بە ئەنفال و جیهاد دەکرێین
ئێمە چیدی ڕوو لە قیبلەی ئەنفالچی و جیهادیەکان ناکەین
ئیدی کوبانێ قیبلەمانە
نیشانەی خۆڕاگری و شەهامەتمانە
کوردایەتی و نەمریمانە
با دوژمنانی کورد و خۆفرۆشەکان بزانن
باوەڕی کوردایەتی
پشت بەستن بە کوڕ و کچی قارەمانم
لە هیوای پیسی ئەوان بەهێزترە
با دەهۆڵ چیەکانی باشور سەری شۆریان هەڵگرن
چیدی کۆڵان و شەقامی نیشتیمانم
بە ئاڵای گڵاوی
تورکی فاشیست سور نەکەن
هەرەسی خواکانی بەرزای نزیک بۆتەوە
چیدی ناتوانن وەکو داڵە کەرخۆرە
لەسەر لاشەی کوڕ و کچی قارەمانم هەڵپەڕن
ئێوە شەڕکەری ڕۆژی تەنگانە نین
قومار و کۆشکی پڕ لە کەنیزەتان
بۆگەنی دەموو لێوی پڕ لە سەرشۆڕیتان
لە زەلکاوەکانی ئەنقەرە و تاران پیسترە
بۆگەنترە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست