کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی تورکیا 96 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌خاکی هه‌رێم داده‌بڕێت و ده‌یخاته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی تورکیا

Friday, 13/08/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌مانی ڕاگه‌یاند" حکومه‌تی تورکیا 96 کیلۆمه‌تر له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی خواکورك و دێره‌شین داده‌بڕێت و ده‌یخاته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی تورکیا".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاند" حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تی له‌کوردستان و حکومه‌تی عێراق و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌مریکادا ئه‌وناوچانه‌ی له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان دابڕیوه‌ و به‌ڕه‌سمی خستونیه‌تیه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی تورکیا دایڕشتووه‌ و ئێستا له‌جێبه‌جێکردنیدایه‌ نزیکه‌ی 600 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌خاکی هه‌رێم ده‌خرێته‌ سه‌ر تورکیا، به‌مه‌ش ڕێگا خۆش ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌دا بسه‌پێنێت که‌ جێگه‌ و پێگه‌ی په‌که‌که‌ی لێیه‌".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ووتی" ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ‌ئیمزای مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە