شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان ده‌داته دادگا
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
له‌نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان و یه‌کێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ستافه‌که‌ی کراوه، تێیدا هاتووه: شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سکاڵاتان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنێك له پێگه‌ی پێنوسه‌کاندا.
نامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌که له ( ساڵح میراوده‌لی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان) و (هه‌ردی ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ستافی ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان) کراوه، تێیدا هاتووه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنێکتان له‌گه‌ڵ موفید عه‌بدوڵڵا(به‌ناونیشانی: شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کوردش میدیا ده‌داته دادگا) که له‌لایه‌ن ئاسۆ عوسمانه‌وه ئه‌نجام داراوه، بڵاو کردۆته‌وه. له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا له‌لایه‌ن ئاسۆ عوسمانه‌وه پرسیار ئاراسته‌ی موفید عه‌بدوڵڵا کراوه له‌باره‌ی هۆی تۆمارکردنی سکاڵاکه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌ئاوێنه‌دا و دیسانه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له کوردش میدیادا.
شایانی باسه هه‌واڵه‌که‌ی ئاوێنه، باس له‌وه کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی و سه‌رهه‌ڵدانی (ڕه‌گ) ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی و په‌لاماردانی دانا پێنجوێنی ده‌کات له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی نه‌ناسراوه‌وه. هه‌ر له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر بێت و دراوسێیه‌کی دانا پێنجوێنی نه‌بووایه که به‌ده‌م ڕوداوه‌که‌وه چووه، دانایان ده‌کوشت.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه پێنوسه‌کان، وه‌کو ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی بۆچووندا له‌لای خۆی بڵاوکردۆته‌وه.
پارێزه‌ره‌که‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌چووار خاڵدا داواکارییه‌کانی ده‌خاته ڕوو. گرنگترینیان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه.
پارێزه‌ره‌که داوای کردووه: پێویسته پێنوسه‌کان داوای لێبووردن له شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بکات و له نوسراوێکدا بڵاوی بکاته‌وه.
پێنوسه‌کان بۆ سکاڵاکه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ته‌واوی ڕێگه یاساییه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر و له‌نزیکترین کاتیش‌دا ته‌واوی ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نییه‌کان و پێگه و گۆڤار و ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه سه‌ربه‌خۆکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و نوسه‌ران و چالاکوانانی بوواری مافه‌کانی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نووسی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادارده‌کاته‌وه.
شایانی باسه پێنوسه‌کان ته‌واوی به‌ڵگه‌کانی خۆی ئاماده‌کردووه بۆ به‌رگریکردن له‌خۆی، بیانخاته ڕوو له‌کاتێکدا که بدرێته دادگا. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ش که پارێزه‌ره‌که بۆی ناردووه.
پێنوسه‌کان ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆی ئازاده،سه‌ره‌تای ساڵی 2009 له‌لایه‌ن چه‌ند ڕوناکبیرێکی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان دامه‌زراوه.
ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و دیمانه‌یه‌یه که شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێت له‌ڕێگایه‌وه پێنوسه‌کان بداته دادگا:
http://www.penusakan.com/Mufeed%203ebdulla-%20Shanaz%20Kurdish%20Midya%20Dedate%20Dadga.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست