به‌په‌له : ڕه‌فتاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگایی حاجی ئۆمه‌ران هه‌مومانی زیاتر گه‌رم کرد؟
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
پارتی دیموکراتیی کوردستان وه‌ک کاری هه‌میشه‌ی خۆی دژ به‌ئازادی مرۆفایه‌تی ودۆست وئاشنا له‌گه‌ڵ کاری گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆی کوردستان خۆی گونجاندوه، وا ئیمڕۆش له‌شه‌قامه‌کانی سه‌وز که‌سه ڕۆشنفکره‌کان یه‌کیان گرتوه‌و بون بوخهتهر له‌سه‌ر بونی ژیانی قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کان و به‌ناو مامۆستاکان ، بۆیه له‌کارێکی چاوه‌ڕانکراوی به‌ناو مامۆستا عه‌لی حاجی قادر که‌ناوبراو کوری که‌سایه‌تیه‌کی دیاری عه‌شیره‌تی بۆڵیه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر . که په‌یامنێرمان له باڵه‌کایه‌تی پێی ڕاگه‌یاندین له‌خوێندنگا و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌سڵكردن ده‌كرێت له هه‌ركه‌سێك كه به‌نیازی خۆپیشاندانبێ.
له سنوری باڵه‌کایه‌تی له زۆربه‌ی خوێندنگاكاندا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كۆبونه‌وه‌ی گشتییان به خوێندكاران كردوه و کهترسێکی زۆریان لێ نیشتوه له‌خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك گێره‌شێوێنی بكات به توندترین شێوه سزای ده‌ده‌ن و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ن.
مامۆستایه‌ک له دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه پێی راگه‌یاندین: که عه‌لی قادر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌ران، كۆبونه‌وه به مامۆستا و خوێندكاران كردوه و پێی راگه‌یاندون "ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌دا بارودۆخه‌كه شێواوه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه، ته‌نها یه‌کێتی نیشتمانی لێی به‌رپرسیاره ئه‌وه‌شی هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی بدات لێره جێگای نابێته‌وه و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ین هاوكات ناوبراو كارگێری رێكخراوی حاجی ئۆمه‌رانی پارتییه.
ئه‌و مامۆستایه که‌خزمی ناوبراوه وتی: وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای به‌گشتی و مامۆستایان و خوێندكارانی نیگه‌ران كرد و زۆرمان به‌لاوه سه‌یر بو كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه و ره‌فتاری ده‌کات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر ناوبراو یه‌کێتی بوه، هه‌رچه‌ند خوێندکاران گاڵته‌یان به‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌هات چونکه زۆری هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ گۆانکاریدا کۆکن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست