کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی زانایان داوا دژی هاوڵاتی تۆماردەكات

Wednesday, 10/11/2010, 12:00


سلێمانی، 10ی تشرینی دووەمی 2010: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر بە داوایەكی یاسایی یەكێتی زانایانی ئیسلامی دژ بە رۆژنامەی هاوڵاتی كە داوای داخستنی رۆژنامەكە دەكات.

پاش بڵاوكردنەوەی بابەتێك بەناونیشانی (ژن لە ئاینی ئیسلامدا) لە ژمارەی رۆژی 20ی تشرینی یەكەمدا، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی داوایەكی دژ بە خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەرو نووسەری ووتارەكە تۆماركردووەو جگە لە داوای 500 ملیۆن دینار قەرەبوو داوای داخسئتنی رۆژنامەكەش دەكات.

ماوەی دوو مانگە هاوڵاتی دوو لاپەڕەی تەرخانكردوو بە ناونیشانی (ئیسلام لە دیدی جیاوازەوە) كە تیایدا كەسایەتی ئیسلامی و عیلمانی و رۆشنبیران لەسەر بابەتی جیاوازی پەیوەندیدار بە ئایینی ئیسلامەوە دەدوێن.

كاژاو جەمال، جێگری سەرنووسەری هاوڵاتی، ووتی، "پێمان سەیرە داوایەكی لەو شێوەیە بۆ سەر رۆژنامەكە تۆماركراوە ، لە كاتێكدا زۆربەی بەشداربوانی ئەو تەوەرە سەر بە رەوتی ئیسلامین" جەختیكردەوە" یەكێتی زانایان دەیتوانی لەبری پەنا بردن بۆ دادگا، پەنای بۆ قوڵًكردنەوەی دایەلۆگ ببردایەو بە نوسین وەڵامدانەوە تەوەرەكەیان دەوڵمەندتر بكردایە"
هەروەها كاژاو ئەو قسانەنەی رەتكردەوە كە ئامانج لەو تەوارنە بۆ سوكایەتییكردن بێت بە ئاین وتی" ئامانجمان قوڵكردنەوەی دایەلۆگە نەك سوكایەتیكردن بە هیچ ئاینێك"

ئەمڕۆ چوارشەەمە یەكێتی زانایانی ئاینی لە ماڵپەڕی رەسمی خۆیدا رایگەیاند دوای ئەوەی رۆژنامەی هاوڵاتی لە زنجیرەی ئەو بابەتانەی لەسەر ئایینی پیرۆزی ئیسلامی دەنووسێت، لە ژمارە (673) لە (20/10/2010) بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە، كە هەموو سنوورەكانی بەزاندووە‌و. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ئەو بابەتە" سوكایەتی بە سەرجەم ئایینە جیاوازەكانی كوردستان دەكات. هەوەها تیایدا هاتووە "لە بەرامبەر ئەوەدا یەكێتی زانایان وەك هەڵوێستێكی شارستانی لە دادگا داوای یاسایی لەسەر رۆژنامەی هاووڵاتی تۆمار كرد."

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت لە ماددەی دووەم لە یاسای كاری رۆژنامەنووسی تیایدا هاتوە رۆژنامە قەدەغە ناكرێ و دەستی بەسەردا ناگیرێ، جگە لەوەی كە بەپێی بڕگەی یەك لە ماددەی نۆی ئەو یاسایە، لە حاڵەتی سەلماندنی تۆمەت لە دژی رۆژنامەنووس قورسترین سزا پێنج ملیۆن دینار دژ بە رۆژنامەنووس و بیست ملیۆنە دژ بە سەرنووسەر.

سەنتەری میترۆ داوا دەكات كە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام ئەو داوایە بكشێننەوەو هەر تێبینییەكیان لەسەر ناوەرۆكی ووتارەكە هەیە بە نووسین وەڵامی بدەنەوە.

دەربارەی سەنتەری میترۆ
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنوسان و مافەكانیان. ئەم رێكخراوە، لە هەرێمی كوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنوسییەكان (مرێد الحریات الێحفیە، JFO) دەكات كە نوسینگەی سەرەكی لە بەغدایە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە:
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300
مەریوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەر: 07701940930
ئیمەیڵ: [email protected] ، [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە