کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوای زانیاری دەكەین لە بارەی دەستگیركردنی سباح ئەتروشی

Saturday, 07/02/2015, 12:00


هەولێر، 7ی شوباتی 2015: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت دەبێت دەزگا ئەمنییەكانی شاری دهۆك، زانیاری تەواو بدەن بە رای گشتی سەبارەت بە دەسگیركردنی رۆژنامەنوس سەباح ئەتروشی و كەیسەكەی لە چوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت

سباح ئەتروشی رۆژنامەنوس لە رۆژی پێنج شەمە 29 كانونی دوهەم پاش بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئێوارەی (بادینان سات) ی كەناڵی ئاسمانی بادینان سات بە تەلەفون داوای لێدەكرێت بچێتە ئاسایشی ئەو شارە.

نێوار ئەتروشی (بلرای سەباح) بە سەنتەری (میترۆ) وە كرد پێی راگەیاندین لەدوای تواوبونی ئەو بەرنامەیە بەتەلەفۆن كەسێك چەند جارێك هەرەشەی لێدەكات داوای لێدەكات بچێتەئاسایشی دهۆك ئەویش دەڵێت "پێویستە بە فەرمی داوام لێبكرێت ، دواتر خۆی دەچێتە ئاسایش لە رێكەوتی 2/2/2015 لەسەر ئەوقسانە لەبەرنامەكە بڵاوكراوەتەوە دەستگیردەكرێت" باسی لەوەشكرد " نازانین بە پێی چ مادەیەكی یاسای براكەم دەستبەسەرە"

سەباح ئەتروشی پیشوتر رێكخەری سەنتەری میترۆ و بەرپرسی ئۆفیسی كەناڵی NRT بووە لە پارێزگای دهۆك.

تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە ئەو رۆژنامەنوسە لە ئاسایشی شارەكە دەست بەسەرە رێگانەدراوە كەس وكارەكەشی بیبینن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت دەبێت دەزگا ئەمنییەكانی شاری دهۆك، زانیاری تەواو بدەن بە رای گشتی سەبارەت بە دەسگیركردنی رۆژنامەنوس سەباح ئەتروشی و لەچوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت .
میترۆ پێی وایە ئەگەر رۆژنامەنوس سەباح ئەتروشی لەو بەرنامەیەدا زانیاریەكی هەڵەی بڵاوكردبێتەوە، ئەوە مەسەلەكانی پەیوەندیدار بە "تاوان"ەكانی بڵاوكردنەوە لە چوارچێوەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، نەك مادەیەكی یاسایی تر. جەختدەكەینەوە " با بە پێ یاسای كاری رۆژنامەنوسی ماكەڵە لەگەڵ كەیسەكەیدا بكرێت و بە كەفالەت ئازاد بكرێت "

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر(رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە. تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانەی لەسر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999


Rahman Gharib
Metro Center Coordinator
Iraqi Kurdistan
Cell Phone: +964 770 152 3300
Email: [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە