ده‌زگایه‌ک بۆ یارمه‌تییدانی ژنان
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
به‌م ئاگادارییه هاوڵاتیانی کوردستانی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک ژنانی کورد له هه‌نده‌ران، به نیازی کردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی کوردیین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی ماڵی بۆ یارمه‌تیی و ده‌ستگرۆییکردنی ژنانی کورده، مه‌به‌ستی ئێمه له‌و یارمه‌تیی و ده‌ستگرۆییه بۆ ئه‌و ژن و پیره‌ژنه په‌ککه‌وتانه‌ی کورده له کوردستان و شوێنی دیکه، که پێویستییان به یارمه‌تیی ماڵی هه‌یه، یارمهتیهکهش زۆر لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، چ مه‌عنه‌ویی بێت، یان مادیی، بۆیه به‌م ئاگادارییه داوا له هه‌موو که‌سێکی دڵسۆز خیرخواز ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستیی یارمه‌تییدان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌کی مادیی ئه‌و ده‌زگایه بکه‌ن و بیانه‌وێت خه‌ونی دروستبوونی ئه‌و ده‌زگایه بێته دی له رێگای ئه‌و ژماره ته‌له‌فونه‌ی سویده‌وه په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌ن. یارمهتییدانتان جێگای رهزامهندییمانه. له داهاتوویه‌کی نزیکدا زانیاریی ته‌واوتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.
ژماره‌ی ته‌له‌فون:
0737137622
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست