کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز كاك كۆسرەت

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


كاكە ئێمە لە ئێوە فێربووین سەرمان كز نەكەین بۆ هیچ كەس وشوێنێك كەچی ئەمانە دەیانەوێت فێری سەر كزیمان بكەن
سوێندت دەدەم بە خوێنى شەهید عبد الله ى جیهاز و فاروق جەبار كەهەردوكیان دوو شەهیدی زۆر خۆشەویستن لەلات چەند رۆژێك بەر لە ئێستا عمید فخرالدین جێگرى فەرماندەیی پاسەوانى سنور ناوچەى یەك هات بۆ لات لە بەرئەوەى كە نێردراوەتەوە ماڵەوە جونكە كەسێكی تا سەر ئێسقان گەندەڵ وبێ كەڵكەو خەڵكیشى هان داوە بۆ لیستى گۆڕان وخۆشی دەنگى بەگۆڕان داوە بە بەڵگەوە من باس لەوە ناكەم سزابدرێت جونكە دەنگى بە گۆڕان داوە بەڵام من مەبەستم ئەوەیە كە خۆى دەنگى بە لیستى جیا داوە كێشە نیە و دەنگێكەو [ى.ن.ك] هیچ پێویستى بە دەنگى ئەو گەندەڵە نیە نمەكى [ ى ن ك ] خوا بیگرێت بەڵام بەسدان خەڵك لە دژى ئەو زاتە دزە دەنگى بە لیستى جیاوازداوە ئەى جەنابت لێت نەپرسی تۆ بۆچی گۆرانت دەوێت ئایە لەم چوار ساڵەى كە [ ی ن ك ] ئەم پۆسەی پێداویت چالاكیەكت كردووە لەكام شوێن جێگای دەستت دیارە جگە لە خۆ دەوڵەمەند كردن ئایە ئەو ڕاستیەی بە جەنابت ڕاگەیاند كە عمید فخر الدین لە كۆی میلاكی فەرماندەى پاسەوانی سنوور/ ناوچەى یەك كە (1568) كارمەندیان هەیە (60) كارمەند پاسەوانی عمید فخر الدین ە , وە (7) ئۆتومبێلی جوراجۆرى پاسەوانی سنوور لە خزمەتى ئەم زاتە دایە , یەك ئۆتومبێل لـەگەڵ [ 6 ] پاسەوان بۆ خانوەكەى وباخەكەى لەهەورامان و ئۆتومبێلك و [ 9 ] پاسەوان بۆ خانوەكەى لە هەولێر [ 3 ] ئۆتومبێل و [ 9 ] پاسەوان بۆ خزمەت كردنى ماڵ و ومناڵی سلێمانی هەروەها دوو ئۆتومبێل لەگەڵ خۆی بە بەر دەوامی لەگەڵ شەش پاسەوان , ئایە ئەندامێكی سەر كردایەتى بەم شێوەیە ئۆتومبێل وپاسەوانى لەخزمەتایە ؟ دەبێ ئەم زاتەى كاندیدی [ ى ن ك ] گۆڕانی بۆ چی بێت و لەكوێوە دەست بە گۆڕان بكات و وڵاتمان بۆ بكات بە شامی شەریف !! ئەگەر بەڕێزتان و سەركردایەتى [ ی ن ك ] بیرى لێبكەنەوە عمید فخرالدین وبرادەرە كانى لە دوولاوە كاریان بۆ لیستى گۆڕان كردوە كە لەم دووخاڵەى خوارەوە ڕوونى دەكەمەوە بۆ جەنابتان .........
1- بەشایەتى هەموو خەڵك %80 ئەوخەڵكانەى بە نهێنی و بەئاشكرا چونە ناولیستى گۆڕان خەڵكێكى خاوەن پلەو پایە بوون بە استغلال كردنى پلەو پایەكانیان كە یەكێتى نیشتمانى كوردستان پێ ى داون ئیشیان بۆ گۆڕان كرد انشااللە نمەكى یەكێتى دەیانگرێت 2- هەرهەمان ئەوخەڵكانە لە ئیش وكارەكانیاندا گەندەڵ وداوێن پیس و بێ ئسلوبیان دەكرد لە كارە كانیاندا لەگەڵ هاوڵاتیان و كەس وكارى شەهیدان وخەڵكى یەكێتى بەسەدان خەڵك دڵ ڕەنجاو بوو لە ئەدائی ئیشكردن وگوێ نەدان بەداوا كاری خەڵك بەتایبەتی ئەفسەران وكارمەندانى لای خۆیان ئەمەش دڵنیابن كارێكى بەرنامە بۆ داڕێژراوى نەوشیروان مستەفابو بۆ ئەوەى خۆى بە خەڵك بناسێنێت بە نەوشیروان پەپولە !!كاكە تۆكەسێكى هەموكوردێكى بە شە رەف شانازى بەتۆوە دەكات بە ڵام تو خوێنى شەهیدان چاوێك بە بەرنامەكانتا بخشێنەوە توخوا كاكە كەسێكى بەعسی وگەندەڵ و ترسنۆكى وەكو لیوا[زەعیم محمود]چیە تۆ ئەوە دە ساڵە پشتیوانى لێدەكەیت و كردووتە بە بەرٍێوەبەرگشتى پۆلیسى گومرگ خۆ خەڵك دەزانێت زەعیم كێیە ئەى چۆن تۆ نایزانى [زعیم] ى پشت و پەناى تۆ ئەو كەسەیە كە لەبەردەم پارێزگاى هەولێردەزگائەمنیەكانى بەعس چوارلاوى كوردى رێخستنەكانى ناوشاریان گوللەباران كرد زعیم و ئەوانەى لەوێبون دەست دەكەن بە چەپڵە لێدان و هوتافدان بیرتە كاكە ئەوێ ڕۆژێ تۆش بە بەرنامەیەكى چڕوپڕ چەندكەسێكتان بە سزاى گەل وشۆڕش گەیاند لە تۆڵە ئەوچوارشەهیدە ئەى ئێستا بۆ واتان لێهات توخوا بۆ كەسە دڵسوزەكانتان وەلاوە ناوە بویتە پشتووپەناى ئەوجۆرەكەسانە كەسێكى وەكوكاك شێخ جعفەر بە عمید فخرالدین بڵێت بڕۆ تۆ شایەنى ئەم شوێنە نیت بەڵام بە هێنانى هەنگوین وگوێزى هەورامان وەكو خۆی ووتویەتی بۆ جەنابت و تۆش نامەى بدەیتێ و بیگەڕێنیتەوە بۆ شوێنی وكارەكەى خۆى 0
بەڕێز كاك كۆسرەت ......
دڵنیابە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەزانن كە [ ی ن ك ] وحكومەتى هەرێمی كوردستان چەندین پرۆژەی خزمەت گوزاری لە هەرێمى كوردستان كردووە . بۆیە خەڵك بەدەنگدانیان بۆ لیستى كوردستانى ویژدانیان ئاسوودە كرد. كێشەى خەڵك لە خزمەتگوزارییە كاندا نییە بەڵكو گلەیى خەڵك لە یەكێتی و بە رپرسان ئەوە بوە لە دانانى خەڵكى شیاوبۆ شوێنى شیاو دابووە بۆنمونە هێنانى كەسێكى كارەباچى وەكو كاوەى مامە عەبە وكاندیدكردنى لەلایەن یەكێتیەوە كردنى بە سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە شیاو دەزانیت كە كاك كاوە لە چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ گۆڤارى خەڵك لە ژمارە [2]لە بەروارى [1/7/2009 ]دەڵێت ئەوهە مووترلیۆنەى بۆ ئەم وڵاتە دێت ئەگەربەشێوەیەكى عادیلانە دابەش بكرایە ئێستا ئەم هەموو كەم و كوڕیە نە دەبوو....من بە كاك كاوە دەڵێم كاك گەندەڵ ئەى تۆ كەسێكى سادەوساكار نەبوویت بۆ بە عادیلانە دابە شت نەدەكرد؟تۆیەك بە دەموپلێكى فڵتە فڵت كە كارەباچى بوویت لە بازاڕى [سەعە تاكۆیی]سەروەت و سامانت چەند بو؟ئەى دواى ئە وەى بوویت بە سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى چیت هەیە و لەكوێت بوو ئایە ئەو هەمووخانووباغوو مۆنیكایەت هەبوو؟ ئەى دەتە وێت یەكێتى چ پۆستێكت پێ ببەخشێت بۆ ئەوەى بە عادیلانە دابەشى بكەیت؟ئەمە ودەیان كەسى وەك كاوەى مامە عە بە ولیوا زەعیم و عمید فخرالدین بوون بەوەى خەڵك دواى گۆڕان بكە وێت..هیوام وایە بەڕێزتان وەكو كەسى دووەم لە [ى ن ك]ئەم جۆرە كەسانە لەخەڵكى تر جیا بكرێنەوە بە هیواى سەركەوتنتانم .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە