كێن سەگەكانى بارزانى؟

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


زۆرلام سەیرە زۆرێك لەسۆرانیەكان كەوتونەتە دواى بارزانى چەپڵەیان بۆ لێدەدەن و بەشان و باڵیان هەڵئەدەن، زۆرێك لە بەناو ڕۆَزنامەنوسان یا بەناو مەلا ئاینیەكان كە جێگرەوەى بێغەمبەر(د.خ)ن یا ئەوانەى بەناو ڕۆشنبیرن یا هەر كەسێكى ترى ڕاگەیاندكار، ئەوانەى باسم كرد هیچ ئیتیكى بوارەكەى خۆى تێدانیە ئەگەرنا حەقیان ئەوت ئەگەرنا خۆیان لەڕاستیەكان نەئەشاردەوە بەڵام بەڕوونى دەركەوتووە كە ئەو كەسانە تەنها زووڕناژەنى بنەماڵەى بارزانین ئەیانەوێ لەبەرامبەر ئەو كارەى ئەیكەن شتێكیان دەست كەوێ بەو نامەردیە.

گەر سەیرى چەند ساڵێ لەمەو بەر بكەین چۆن ئەو بنەماڵە شێخ زانایان درووستكرد بۆئەوەى ببێتە دیفاع كەرێك بۆیان بەڵام كە گشت كارە قێزەونەكەى شێخ زانا ئاشكرابوو ئیتر پشتیان لێكردوو وتیان هەر نایناسین، دڵنیام ئێوەى زوڕناژەنەكانى ئێستاى ئەو بنەماڵەیە ڕۆژتان ئەگا بەم ڕۆژە كە ئەم بنەماڵەیە ناتان ناسن، شتێك كە مێژوو پێمان ئەڵێت مەلا مستەفا كەچۆن نەیهێشتوە كورد بگا بەدەوڵەت كە هەمیشە هەوڵى پارچە پارچەیى كوردستانى داوە بۆ مانەوەى كورسیەكەى خۆى جا كوڕەكەى كە لەپێش چاوى هەموانە كەوتۆتە گیانى ئەم میللەتە بەستەزمانە هەرچى داهات و سەروەت و سامان هەیە بۆ بەرژەوەندى بنەماڵەكەى سەرفى ئەكات هەرچى ناڕازیش بێ بەدەردى 17شوباتى ئەبات كە چۆن ڕۆڵەكانى ئەو میللەتەى مێشك پڕژاند پاشان لەڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانى خۆیان وتیان ئەوانە ڕۆڵەى ئێمەن، گەر سەیرى ڕاگەیاندنەكانیان بكەین چۆن ئێستا كەوتونەتە پەلە قاژە سیناریۆ لەسەر سیناریۆ درووست ئەكەن وەك ئەو سیناریۆیەى لە كەركوك دروستیان كردوە كە گوایە ئەم شارە لەژێر مەترسى عەرەبى شۆڤێنیە، باشە خۆ خەڵكى لەزووەوە ئەزانێ كەركوك لەژێر مەترسیە بەس پێتان ئەڵیم بۆ زوو هەوڵتان نەیا بگەڕێتەوە سەر كوردستان خۆ ئەوەڵجار كارێكى ئاوا زەحمەت نەبوو ئەى جەمانە سوور، وا ئەزانن خەڵكى نازانن ئێوە دەمێكە كەركوكتان فرۆشتوە بە توركیا وەك لەو بەڵگەنامەیەى ویكلیكسیشدا هاتوە كە بەباشى ئاماژەى پێداوە، ئەى زوڕناژەنەكانى بارزانى لە 31ئاب بەبەر چاوى هەموو لایەك چۆن ئەو بنەماڵە خائینە دەبابەى ێدام و توركیاى هێنایە سەر ئەم خاكە پیرۆزە حەقە ئێوەش هێندە گێل نەبن لەڕاستیەكان هەڵبێن.

ئەى سەرلێشێواوو سەگە دڕەكانى بارزانى تۆزقاڵێك بەخۆتاندابچنەوە ویژدانتان هەبێ شەرم كەن لەخۆتان، ئەى ئەو سۆرانیانەى بەدواى بنەماڵەیەكى خائین كەوتون دڵنیابن حیسابى ئەو سەگە ڕەشانەتان بۆ ناكرێ كە ئێستا لەسەرى ڕەش كردویانن بە پاسەوانى خۆیان، ئاخۆ ببینن ئێوەى زوڕناژەنى ئەو كەسەن كەهێندە دواكەوتوە لەكاتى وەرگرتنى خەڵاتى كلاوات نەیتوانى دوو وشەى ئینگلیزى فڕێداتە مەجلیسەكەوە لەكاتێكدا ئەبینین چەندین كەسى پڕۆفیشناڵ لەم وڵاتە هەیە بەچەند زمانێك قسەئەكات ئامادەییان تێدانیە بە فەرمانبەرێكى بەسیت دایمەزرێنن، ئەوە هەموو ئەو بیر كردنەوەیانە كە هیچ كەسێك بە شۆڕشگیڕ یا بەزیرەك لەخۆیان نازانن لەكاتێكدا خۆیان ئەوە پیاوە تێگەشتوەكەیانە كە شەهادەى سێى ناوەندى هەیە، ببینن ئەى زوڕناژەنەكان ئەو پیاوەپڕلەتاوانە چۆن شانازى بە تارق هاشیمى ئەكات لەبەر ئەوەى مەسیح بوو(ڕێزم بۆ مەسیح و هەموو ئایدیانەكانى تر هەیە) وتى با لەسێدارە نەدرێ لەكاتێكدا لەكوردستانەكەى ژێر دەسەڵاتى خۆى چۆن ڕۆڵەكانى لەلایەن حیزبە دڕندەكەى ئەو مێشكى ئەپڕژێ.

لەكۆتاییدا پرسیارێ لە جەنابتان ئەكەم ئەى سۆرانیە ماستاو چیەكان و بەناو ڕۆشنبیرو ملاو ڕژنامەنوس و مامۆستایان، بۆ لەسنوورى سەوز خۆپیشاندان ئەكرێ لەسنوورى دەسەڵاتە دڕندەكەى زەرد ناكرێ ئاخۆ بە یەك یاسا خۆ پیشاندان ڕیًك نەخراوە لەكاتێكدا بارزانى ئیسرائیلى ئەڵێ خەڵك ئازادە خۆپیشاندان بكات ئاخۆ ئەبێ لەژێر دەسەڵاتى ئەوان خەڵكى ناڕەزاى لێنەبێ ، یا ئەبێ هەموو خەڵكى ژێر دەسەڵاتى وان لەژیانێكى هایلایف بژین؟ مادام خەڵك ئازادە بۆ ئەو 7كەسەتان گرت لە25شوبات كە تەماى خۆپیشاندانێكى مەدەنیانەیان هەبوو؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە