كۆسرەت رەسوڵ: ئەمەریكا شارێكی تازەیە لە جیهاندا!
Tuesday, 09/02/2010, 12:00
لەمەراسیمی پیشاندانی ئینسایكلۆپیدیای هەولێر كە بەهەوڵی كۆمەڵێ خەم خۆر و نوسەری شاری قەڵا و منارە بەڕێوەچو كۆسرەت رەسوڵی بەناو جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەپێشكەش كردنی وتارێ بۆ ئامادەبووان زۆربەمانی هێنایە پێكەنین و دواتریش بووە خەفەتێكی گەورە بۆمان چۆن؟
سەركردەیەك خۆی بە خاوەنی تەمەنێكی درێژی كوردایەتی بزانێ و تەنانەت بگاتە جێگری سەرۆكی هەرێم، جێگەی گاڵتەجاڕی نیە دەوڵەتێكی زل هێزی وەك ئەمریكا بە شار ناوببا؟. كۆسرەت لەو كەمە قسەی لەو مەراسیمە پێشكەشی كرد جوملەكانی رەبتیان لەگەڵا یەكتردا نەبوو و ووتی... ئەمەریكا شارێكی تازەیە لە جیهان هەر كەسێ بێتە هەولێر دەبێتە هەولێری بەڵام شارەكانیتر وانیە!
ئەم قسانەیشی چەند جارێ لە كاتی هەواڵەكانی كوردسات و گەلی كوردستان لێ درایەوە. سەد بارەكەڵا و ئافەرین بۆ ئەو ئاستە سیاسی و زانیاریەی جێگری سەرۆكی هەرێم كە تائێستایش نەیزانیوە ئەمریكا كۆمەڵێك ویلایەتی یەكگرتووە نەك شار!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست