كۆسرەت رەسوڵ، دەزگاى بەدرخان بۆ وا دەكات؟!
Friday, 23/07/2010, 12:00
بەشى یەكەم
ئەوەى خوێنەرى گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوكراوەكانى كوردستان بێت، ئاسان نییە خۆى لەهەندێك بابەت بەدوور بگرێت و نەیخاتە چوارچێوەى بیركردنەوە و لێكدانەوەكانى. هەڵبەت ئەوەى من مەبەستمە بڵاوكراوەى "بەدرخان"، كە نەمدیوە هیچ دەزگایەك بەقەد ئەو تواناى دارایى و هونەرى پارە وەرگرتن و چەواشەكردنى بەرپرسانى كورد بەگشتى و یەكێتى نیشتمانى (چەند بەرپرسێك نەوەكو هەموو) بەتایبەت هەبێت، چونكە ساڵانە بەناوى سالیادى رۆژنامەى كوردییەوە، چەندان كەس دەباتە وڵاتانى دەرەوە و قژیان دەتاشێ و حەمامیان بۆ گەرم دەكا و خواردنیشیان پێدەدا،و زۆرترین پارەش بەم بۆنە وەردەگرێت.
هاورێیەكى نزیك لە بەناو ستافە كاراكەى بەدرخان بۆى گێرامەوە و ووتى: كورەكەى (ئەبوبەكر) واتە (حەمید)، بەردەوام دەڵێت من باكم بەكەس نیە، چونكە من سێ دەروازەى سەرەكى هاوكاریم هەیە كە بریتین لە كاك كۆسرەت و د.كەمال و عەدنان موفتى، واتە ئەم سیانە بەیتولمالیان بۆ حەمید ئاوەڵایە هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت پارە وەربگرێت و گەشت بكات. هەلبەت باشترین گەواهى بۆ ئەم قسەى حەمید، دەركردنى ئینسكلۆپیدیاى هەولێر بوو كە لەسەر ئەركى كۆسرەت رەسول چاپكرا، ئەگەرچى دواتر دەركەوت كە ئەم كارە لەبەرخاترى عبدالله عەلیاوەیى كراوە و هاوكارى كراون، نەوەكو لەبەرخاترى تووكە سپی و گوێ گەورەكانى حەمید بووبێت. بەڵام لە هەموو دۆخەكاندا حەمید دەیكاتە پاڵەوانێتى و داستانێكى دیكە بۆخۆى.
دواى خوێندنەوەى ئەو چەندان بابەت و راپۆرت و بەدواداچوونە رۆژنامەوانیانەى ماوەیەكى بەر لە ئێستا لەلایەن رۆژنامەى میدیا و چاودێر وفشار بڵاوكرایەوە، پتر راستیەكانم بۆ دەركەوت كە تا چەند ئەم كابرایە یەكێتى و چەند بەرپرسێكى بۆخۆى كردۆتە ئامانج و بەكاریاندەهێنێت. بەبێ ئەوەى یەك كەس لەوانەى لە بڵاوكراوەى بەدرخان شت دەنووسن پاداشت كرابن بە برە پارەیەكى شایستە. چونكە هەموو ئەوانەى تیایدا دەنووسن بەخۆراییە، ئەوەشم لێ بۆتە مەراق كە بۆچى ئەوانەى تیایدا كاردەكەن و دەنووسن بەكەمترین پارە یان بێ بەرامبەر رازیین؟؟؟!!
لێرەدا بابەتەكەم چڕ دەكەمەوە و دەڵێم هەموو ئەوانەى هاوكارى ئەم دەزگایە دەكەن ئایا بۆچى ئەم پرسیارانە لە خۆتان ناكەن:
1-دەزانن بەرپرسى دەزگاى بەدرخان فەرمانبەر موتەفەریغە لە یەكێك لە چاپخانەى زانكۆكان و مووچەكەشى خۆى لە سەروو ملیۆنێك دەدات؟
2- ئایا ئاگادارى ئەوەن كە كەمال فوئاد برى سێ دەفتەر دۆلارى بە حەمید دا و ئەویش خانیەكى لە بەختیارى كرى؟
3-ئایا دەزانن یەكێك لەو هونەرانەى حەمید هەموو دەم كارى لەسەر دەكات، درۆكردنە، بۆ نموونە لەلاى كەسێك ووتبووى رۆژەك لەگەڵ پەیامنێرێكى رۆژنامەى ؟؟؟؟؟ دانیشتبووم، لە خۆمەوە زانیم ئەگەر درۆ بكەم بەیانى ئەم پەیامنێرە دەیكاتە هەواڵ و بڵاوى دەكاتەوە، بۆیە وەك حەمید ووتى: بە پەیامنێرەكەم ووت، دكتۆر كەمال فوئاد هەزار دۆلارى داوتە هەر ئەندامێكى بەدرخان، بەیانى هەمان هەواڵ لەم رۆژنامەیە بلاوبووەوە، حەمید ووتى: منیش رۆژنامەكەم بردە لاى كەمال فوئاد و ووتم، ئەوە راستە تۆ پارەت داوەتە ئێمە؟! ئەوە ئیستا لەسەرمان بوویتە مار، لۆیى دەبى ئەتوو ئەو پارەیەمان بدەیێ، دەنا كارمەندەكانم پێمدەرێن دزى كردیە، بۆیە د.كەمال پارەكەى پێدام، ئەوەیە هونەر چاوت دەخۆم؟
4- دەووترى جارێكیان حەمید شەش مانگ كرێى خانووەكەى نەدا، ئەو شوێنەى نووسینگەى بلاوكراوەكەیتى لە هەولێر، لەبەرانبەردا، خاوەن شوێنەكە سكالاى لەسەر حەمید و دەزگاكەى نووسى، حەمیدیش هەمان سكالاى لە بلاوكراوەى بەدرخان بلاوكردەوە تەنانەت نازمى گوناهیش گۆشەیەكى لەسەر نووسى بەناوى "مامە فریابكەوە بەدرخان دادەخرێ" ئێستا نێوانى نازم و حەمید زۆر خراپە، بۆیە حەمید روودەكاتە لاى عەدنان موفتى، ئەویش كرێى ئەو شەش مانگەى بۆ خەرج دەكات، كەچى بۆ كەسوكارى شەهیدان كەس نایانگاتێ، خەباتت بۆ ئەوە كرد؟
5- لەدواى 2003ەوە ڤیستیڤالى بەدرخان و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى، لە كوردستان بەرێچوو، ئەوەبوو لە دهۆك سازكرا، دواتر لە هەولێر و بەهاوكارى و لەژێر چاودێرى نێچیرڤان بارزانى بوو، لەگەڵ هاوكارى ماددى چەند بەرپرسێكى دیكە، كەس نازانێت برى ئەو پارەى لە نێچیرڤان وەرگیرا چەند بوو؟ چۆن خەرجكرا؟؟؟؟؟؟ لەهەولێر لە كاتى خوێندنەوەى ناوى ئەو كەس و لایەنانەى هاوكاریان كردوون، ناوى نێچیرڤان لە پلەى دووەم و سێیەم هات، بەلكو ناوى كەمال فوئاد و كەسانى دیكە خرایە پێشى، بۆیە نیچیرڤان توورە بوو دواى كەمێك شوێنەكەى جێهێشت، نێچیرڤان لە وەزعەكە گەیشت بۆیە وخێراتر دەرگاى درۆكردنى حەمیدى داخست و پشتى تێیكرد، بەڵام كەسانى وا هەن تا ئێستا باوەریان وایە حەمید فریاد رەسى رۆژنامەگەرى كوردیە، ئایا ئەركى سەندیكایە سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى ساز بكات و خەلك بانگ بكات، یان دەزگاى بەدرخان؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست