کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆڵن لایف له‌ نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه‌وه‌ به‌ زمانی کوردی

Thursday, 18/03/2010, 12:00


جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه‌ رۆژێکی جیهانییه‌ و کورد له‌ گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤێکی دیکه‌ گرێ ده‌دا، نه‌ورۆز ده‌بێته‌ بۆنه‌یه‌ک بۆ هه‌ر ئینسانێک له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی، نه‌ورۆز له‌م ساڵه‌وه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ فه‌رهه‌نگی جیهانی‌ ماڵ به‌ ماڵ لێره‌ و له‌وێ ده‌گوێزرێته‌وه‌، یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ شاری کۆڵن و رۆژنامه‌ی ئینترنێتی "کۆڵن لایف" ه‌، که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی ئاڵمانیدا، زمانی کوردی هاوته‌رازی زمانی ئاڵمانی ده‌کات و په‌نجه‌ریه‌ک به‌ره‌ورووی کورد ده‌کاته‌وه‌.

کۆڵن لایف Clognelife یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئینترنێتی ئاڵمانیه‌ که‌ به‌شێکی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ ته‌رخان ده‌کات به‌ زمانی کوردی. له‌ نه‌ورۆزی 2710 به‌ دواوه‌، کوردی و ئاڵمانی وه‌ک دوو زمان له‌ یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی زمانی، زانیاری له‌ یه‌ک وه‌رده‌گرن و زانیاری به‌ یه‌ک ده‌به‌خشن.
کۆلن لایف له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ و هاوپا له‌ گه‌ڵ ئێوه،‌ ده‌ست به‌ ژیانی خۆی ده‌کات. کۆڵن لایف ده‌بێته‌ ئاوینه‌ی راستگۆی هه‌واڵ و زانیاری پێویست بۆ هه‌ر که‌س و هه‌موو که‌س.

نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و هه‌ر ساڵێکتان له‌ گه‌ڵ کۆڵن لایف پیرۆز بیت.



www.colognelife.de




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە