گفتوگۆ ده‌رگاکردنه‌وه‌یه بۆ به‌شداری له بڕیاردا.
Monday, 28/02/2011, 12:00
له سلیمانی خۆ پیشاندانه‌که به‌رده‌وامه و تا دێت زیاتر خه‌لکی به‌شداری ده‌که‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ی که جێگه داخه، تا ئیستا رۆشنبیره‌کان بیر له به‌شداربون و رێخستن ناکه‌نه‌وه‌و له‌وه‌ش ناچێت له‌م چرکه‌یه‌دا، له گرنگی رێکخستن بگه‌ن و ده‌ستبه‌رداری نووسین بن به روونکردنه‌وه و راڤه‌کردنی چی و چۆن و له جێگه‌یه ئه‌وه به‌شداری له رێکخستنی ده‌نگه‌کان به ئاقاری به‌شداربون له بڕیاردا به‌رن. ئه‌گه‌ر بێت و بیر له کار و رێکخستن نه‌کرێته‌وه، ئه‌وا گروپه‌کانی بزوتنه‌وه و گۆران و کۆمه‌نیستی کریکاری و یه‌کگرتوه و کۆمه‌ڵه هه‌ریه‌ک به جۆریک مملان به ئاقارا باڵا ده‌ستی و جۆرێک له خۆ سه‌پاندن ده‌که‌ن و که‌س نا‌توانیت بشڵیت ئه‌وه کاره‌ی ئه‌وان سود و زه‌ره‌ی له سه‌بیه‌دا چۆن ده‌بیت، به‌ڵام ده‌زانریت ئه‌وانیش په‌یره‌وه خۆ به ناوه‌ند یان سه‌رکرده به‌ناوه‌ند وه‌ک خه‌لیفه ده‌که‌ن. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌نزیک مایک و مه‌یدانی ئازادیه‌وه ئه‌وه ره‌چاوی من بو و ئه‌وه‌ندی بۆم کرا، هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه که هه‌ندێک گه‌نج که دیاره سه‌ر به هێچ له‌و گروپانه نه‌بون ، هانده‌م خۆیان به گویره‌ی دیده‌نی و ویژدانی خۆیان، خۆیان بیر له خۆ ریکخستنه‌وه بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ببنه ئامرازی ده‌ستی ئه‌م خه‌لیفه یان ئه‌و ناوه‌نده که خۆیان بۆ نوینه‌ری وه‌ک خه‌لیفی ره‌ها ئاماده ده‌که‌ن.
به‌لام له‌وه ناچیت زۆر به‌ی گه‌نجه‌کان که بیست ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵات و فه‌وزاو و فه‌قیری کومه‌ڵایه‌تی و مادیدا گه‌وره بون، له‌و وه‌زه‌ی خۆیان یان له مه‌به‌ستی من یان له مه‌به‌ستی ئه‌وه گروپانه‌وه و شێوه‌ی کاره‌کانیان بگه‌ن.
له‌ئیستا بروا ده‌که‌م چاکه هه‌ر که‌س له ئێمه هانی ناسیاو و خزم و دۆستی بدات تا وزه‌ی گه‌نجه‌کان به‌ره‌وه ئه‌قلی به‌شداربو له بڕیاری گشتی پیکهینای کۆمه‌ڵ بدا و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌قلی خه‌لیفه یان نوێنه‌رایه‌تی که سه‌ر بنه‌ما شوان و مه‌ڕ دامه‌زراوه لاواز بکرێت. دیده‌ی دنیا سروشت و ئاماده‌ی ویژدانی تاک چ گه‌نج و چ پیر له‌م چرکه‌یه‌دا له هه‌مو بیر‌و بۆچونی به‌رفراوان گرنگ تره و چاکه هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که گه‌نجا بۆ خۆیان ئه‌و تونای خویان به‌کاربه‌رن.
به‌شداری له بریاردا دیاره پیوسته به گفتۆگۆ له خود خۆیدا و له رێگه گفت‌وگو له‌سه‌ر جیاوازیه‌کان هانی هاوتاکردنی بیر و بۆچونی تاک وه‌ک ره‌گه‌ز و بیر و بۆچۆنی جیاواز ده‌دا و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ستمایه‌ک بۆ بیر له کۆمه‌ڵ و تاک وه‌ک ته‌واوکه‌ری بنه‌مایه‌کی دروست که ده‌رگا بۆ بیری خۆ داهینانه‌وه له رێگه‌ی گفت وگۆی هاوتا و جیاواز ده‌کاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست