دراما کۆریه‌کان بووه به‌ڤایرۆس
Monday, 30/07/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانی کوردی‌دا
ئه‌و دراما کۆریا نه‌یه که به زۆر خۆیان کردوه به میوانی ماڵه‌کانمان زۆر جێگه‌ی داخه که‌وا ڕاگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه‌ند لاوازه که ڕۆژانه زیاتر له 30 خوله‌ك په‌خشی ئه‌و درامانه ده‌که‌ن سه‌رتاپای ڕوداوه‌کان دوره له که‌لتوری کوردیه‌وه وه دوره له بیروڕا ئاینیه‌کانیشه‌وه ونکه ئێمه‌ی کورد به‌ده‌ردی زۆر شتی گرنگتره‌وه ده‌ناڵێنین بۆ نموونه ده‌بوایه ئه‌م که‌ناڵانه خۆیان به‌رهه‌م هێنه‌ر بونایه نه‌ك
به بڕی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ئه‌ودرامانه بکڕن.
ده‌کرا هه‌ر به‌و پاره‌یه درامایاکمان به‌رهه‌م بهێنایه له‌سه‌ر شێوازی به کار‌هێنای مۆبایل، چونکه هیج عه‌یب نیه له‌سه‌ر مۆبایل 100 ئافره‌ت کوژرا. خاڵیکی تر زیندوو کردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانی په‌روه‌ری و ئاینی لاناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ئه‌وه‌ی له درما کۆریه‌کانه‌وه ده‌یبینین زۆر شتی تێدایه که‌شایه‌نی ئه‌وه‌نیه به‌وه شێوازه گرنگی به که‌لتورێکی تر بده‌ین که به هیج ئامرازێک یه‌ك ناگرنیه‌وه له‌گه‌ڵیدا، بۆنمونه سه‌رجه‌م دراماکان باس له کێشه‌کانی ناو کۆشك ده‌کات له نێوان خاڵۆنشکۆ و که‌سانی ده‌ورو پشتی. برا گیان ئیتر به‌سه تێگه‌شتوین له ڕابردوی کۆریا
خوێنه‌ری به‌ڕێز ماوه‌ی ئه‌م درامایه وه‌ك باسم کرد 30 خوله‌که که که‌ناڵێکی فه‌زایی داگیر کردوه ئه‌گه‌ر تۆی هاوڵاتی سه‌ردانی ئه‌و کاناڵانه بکه‌یت بته‌وێت کێشه‌که‌ت بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه باوه‌ڕ بکه پێت ده‌ڵێن بمان بوره کات نیه بۆ باس کردنی کێشه‌کانی تۆ؟
من ئه‌وه‌نده ته‌سك بیرناکه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌یبینم سه‌رتاپا هه‌ڵه‌یه که‌وا له هانیشتیمانیانی من ده‌کات لاوازی بکات ته‌مه‌ڵی بکات ده‌بێت
هیج نه‌کات به‌رده‌وام خه‌می لای خاڵۆنشکۆ بێت که هیجی پێنابه‌خشێت. ده‌بێت به میوانکه‌ی بڵێت توخوا یه‌ك ده‌قه بزانم دایسو چی کرد
خۆ ئه‌گه‌ر له خودی هه‌ردوو که‌ناڵه کوردیه‌کاندا ئه‌و ڕوداوانه‌ی که دێنه پێش له دراماکاندا خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌کتری و میلله‌ت نه‌یان کردبێت تاڕاده‌یه‌ك ده‌ڵێن تۆ سه‌یربکه چۆن برا هێز ده هێنێته سه‌ر برا ئه‌ها چۆن میلله‌ت ده‌که‌ن به‌قوربانی یان ده‌ڵێن ئای که ده‌سته‌ڵاتی کۆری چه‌ند گه‌نده‌ڵه توخوا سه‌یربکه‌ن جۆن که‌رتی بازرگانی به‌ده‌ست خانه‌دانه‌کان وه یه
هیوادارم که‌ناڵی کوردی هه‌وڵ بدا بۆ وریاکردنه‌وه‌ی میلله‌ت له‌و کێشانه‌ی که ڕۆژانه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ڕوو له‌زیاد بۆن ده‌کات
وه میلله‌ت فێری نیشتمان خۆشه‌ویستی بکات تا خۆی به‌قوربان بکات نه‌ك به‌رده‌وام ڕوداوه‌کانی ڕابردووی خۆیانمان به‌بیر بهێننه‌وه له ڕێگه‌ی دراما کۆریه‌کانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست