ئه‌و دیواره‌ی توانا ئه‌حمه‌د له‌ ڕوخان دایه‌

Friday, 25/12/2009, 12:00


به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت ....ئاخر به‌ڕاستی له‌ تام ده‌رچوو هێنده‌ی نزاکانمان و پاڕانه‌وه‌کانمان هه‌نا بۆ ئێوه‌ بهێنن له‌ به‌ر چاوی زه‌قی ئێوه‌ ڕۆژێ به‌ ده‌یان جار کادیرانی ڕاگه‌یاندن به‌ ده‌می مرۆڤێکی دزی ده‌ره‌جه‌ یه‌کی وه‌کو توانا ئه‌حمه‌دی پاشکوڵ پیس بناڵێنین سوکایه‌تیان پێبکرێت و ناچار بن دورکه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕیزه‌کانی ناو یه‌کێتی، ئێوه‌ش بۆ ته‌نها ساتێک ده‌نگتان لێوه‌ ناێت وباس له‌ گۆڕانکاری ناو یه‌کێتیش ده‌که‌ن به‌ به‌رچاوی کامیڕاو ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی، توانا ئه‌حمه‌دی دزو نا مه‌سئول وه‌ک ئێمه‌ ئاگادارین پاش هه‌موو بڵاوبونه‌وه‌ێک ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌ریان ،هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر چه‌ند که‌سانێک و هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کات، ئه‌وه‌ی جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ به‌ ڕاپۆرتیش به‌رزتانمان ئاگادار کردۆته‌وه‌ به‌ڵام نازانین بۆ هیچ هه‌ڵوێستێکتان نه‌بووه‌، بگره‌ ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ ئێستا ئه‌و دزو گه‌نده‌ڵه‌ به‌ به‌رچاوی سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ بایی دیبێ نه‌ باران دێتو ده‌چێت،ئێمه‌ ده‌پرسین ئایا حیکمه‌ت‌ی دوورنه‌خستنه‌وی ئه‌م مرۆڤه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌بێت چی بێت له‌ به‌ر چاوی ئێوه‌ نابینرێت وهه‌ستی پێ ناکرێت، ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی پاره‌و پولی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندن به‌ ئاره‌زوی خۆی بۆ به‌رامه‌کان ومه‌به‌سته‌ شه‌‌خسیه‌کانی لوش داوه که‌سیش نیه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌ گه‌لدا بکات، ئێمه‌ بۆ جاری کۆتایی پێتان ڕاده‌گه‌ێنین وتکاتان لێ ده‌که‌ین به‌ هانی ئه‌م که‌سه‌ دزو گه‌نده‌ڵه‌ی ناو یه‌کێتی بێن ده‌نا ڕۆژانه‌ کادیرانمان سارد ده‌بنه‌وه‌ له‌ خزمه‌تکردن له‌ ڕیزه‌کانی ناو یه‌کێتی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە