کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاسوس و دزە نوێیەكانى ناو حكومەتى كوردستان

Sunday, 12/04/2009, 12:00


جێگرى تێهەڵدراوى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان (عومەر مورتاح) لەیەكەم رۆژى دەست بەكاربوونیەوە زوڕناژەنێكى عەجایبى كردە سكرتێرى رۆژنامەوانى خۆى ئەویش (جەمال عەبدولا) ى جاسوس وبەدرەوشت بوو.
ئەم جارەییان جێگرە ئالیەكەى سەرۆكى حكومەت (عیماد ئەحمەد)ى بەدرەوشت وبەرژەوەندخوازوكەرى ناو جۆگا بەوێنەى عومەر مورتاح (شێخ نەبى) كە ناوى خۆى ناوە (توانا) بەپلەى بەرێوەبەرى گشتى دامەزراند بۆ سكرتێرى روژنامەوانى خۆى!
وەك چۆن جیاوازى لەنێوان هەردوو جێگرى پێشووئێستا چەند ووردە خالێكى بچووكە ،ئەگینا هەردووكیان كەرى ناو یەك (ئاخووڕن) وغولام ونۆكەرى بەردەرگاى مالى تالەبانیین وكەسى دەرباروحیمایەیى (هێرون) لە دزى وجاسوسى وكۆكردنەوەى سەرمایە لەرێگاى كۆمپانیاى نۆكان.
بەهەمان شێوە جیاوازیكى ئەو تۆ لەنێوان هەردوو سكرتێرى رۆژنامەوانى پێشوو ئێستادا یەك خالە.ئەوەى یەكەم جاسوس وبەدرەوشت ودرۆزن وبەرژەوەندخوازبوو،لەژێرەوە تەسلیمى ئیرادەى پارتى بووبوو!بۆیە ئێستا كە دەركراوە بێمنەتبونى خۆى نیشان داوە گوایە پارتى بەلێنى ئەوەى پێداوە رەوانەى دەرەوەى ولاتى بكات وپاش فەترەیەك بیگێرێتەوەوپلەیەكى باشى پێبدات وپارتى بوونى خۆى ئەو كات ئاشكرابكات!
هەرچى ئەوەى دووەمە(شێخ نەبى) جاسوس ودرۆزن وماستاوچى وبەرژەوەندخوازودزێكى عەجایبیشە.لەو هەینیەیى رابردوو لە خۆشیاندا سەرخۆش دەبێ ودەلێ/تازە پارووم كەوتە ناو رۆن ودەزانم چۆن سەرنجى (سەرۆكى حكومەت) بەلاى خۆمدا رادەكێشم وخۆمى لێنزیك دەكەمەوە تا دوارۆژى خۆم مسۆگەربكەم وبژم .پاشان ووتبووى ئەمرۆ هیچ جیاوازیك لەنێوان (پارتى ویەكیتى) دانیەوهەردوولا وەك یەكن ورەنگە لە ئایندەشدا ببنەوە بەیەك حیزب .بۆیە لە ئێستا مرخم لەو پارتە گرتوەولە ژێرەوە كارى خۆم دەكەم وناوەناوەش داواى یارمەتى ماددى بۆ خۆم وكەس وكارودارودەستەكەى (ئازاد جندیانى) دەكەم ولاى عیمادیش خۆم شیرین دەكەم ووایلێدەكەم بڕوایى تەواى پێمهەبێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە