سیناریۆی(ئایشێ)
Thursday, 23/01/2014, 12:00
ديمه‌ني 1
ده‌ره‌وه . رۆژ . لادي
لادێيه‌كي كۆني عێراقه نزيكه‌ي په‌نجا مالَي تێدا ده‌ژێت ، له سه‌ر رێگاي سه‌ره‌كي نێوان به‌غداد و كه‌ركوكه ، تانكيه‌كي گه‌وره‌ي ئاو دابه‌شكردن له ناوه‌راستي لادێكه‌دايه كه له هه‌موو مالَه‌كان به‌رزتره , ئه‌و تانكييه گه‌وره‌يه به‌هۆي گه‌رمي لادێكه‌وه ره‌نگه شينه‌كه‌ي كالَ بوه‌ته‌وه ، به رۆژ ئالاَي ده‌ولَه‌تي عێراقي به‌سه‌ره‌وه‌يه به‌لام به‌شه‌وان ئالَاي ده‌ولَه‌تي ئيسلامي (داعش)ي به‌سه‌ره‌وه‌يه.
ديمه‌ني 2
ده‌ره‌وه . رۆژ . مالَ
مالَي ئایشێ ، خانويه‌كي كۆني له خشت و قور دروست كراوه كه دوو ژووري تێدايه و حه‌وشه‌يه‌كي گه‌وره‌ي هه‌يه ، بۆريه‌كي ئاو له ته‌نيشت دوو ژوره‌كه‌يه , غازي له ژوري لاي راسته‌وه دێته ده‌ره‌وه و سه‌يرێكي تانكيه گه‌وره ئاوه‌كه ده‌كات ، ده‌بينێت ئالَاي ده‌ولَه‌تي ئيسلامي به‌سه‌ره‌وه‌يه ، ده‌چێت له پێش بۆرييه ئاوه‌كه داده‌نيشێت و ده‌موچاوي ده‌شوات ، غازي كورێكي بيست و سێ سالَه بالَايه‌كي به‌رز و دوو چاوي ره‌شي هه‌يه ره‌نگي ئه‌سمه‌ره روويه‌كي خۆشي هه‌يه ، چه‌ند جارێك ئاو به‌ده‌موچاويدا ده‌كات ، ئایشێ دێته ده‌ره‌وه و له هه‌مان ژووري نوستن و خاوليه‌كي به‌ده‌سته‌وه‌يه ، سه‌يرێكي تانكيه گه‌وره‌كه ده‌كات ، دواتر دێت به‌ره‌و لاي غازي ، ئایشێ ژنێكي ته‌مه‌ني بيست و يه‌ك سالَه جلێكي خه‌وي له‌به‌ردايه و قژێكي درێژي هه‌يه بالَاي باريكي مام ناوه‌نده.
ئایشێ
به‌م خاولييه ده‌موچاوت وشك بكه‌ره‌وه .
غازي
ئه‌وه به‌خه‌به‌ري ، ويستم خه‌به‌رت نه‌كه‌مه‌وه
ئایشی
نا به‌خه‌به‌ر بووم ، ئه‌م شه‌ويش دره‌نگ خه‌وم لێ كه‌وت ، به‌لَام شتێك هه‌يه ده‌مه‌وێت پێتي بلَێم ، حه‌ز ناكه‌م له جێگايه‌كي تر كار بكه‌يت و دوور بكه‌ويته‌وه ، خۆزگا هه‌ر لێره كارت ده‌كرد ، بارودۆخ زۆر خراپه و ته‌قينه‌وه ده‌بێت ئه‌ترسم ، سونه‌كان هه‌موو رۆژ ته‌قينه‌وه ده‌كه‌ن له گه‌ره‌كه شيعه نشينه‌كان ، هيزي ده‌ولَه‌تي عيراق كرێكاره‌كان و خه‌لَكي بێ تاوان ده‌گرن زۆر ئه‌ترسم ، سه‌ير بكه تا ئيستا ئالَاي ده‌ولَه‌تي ئيسلامي به‌سه‌ر تانكيكه‌وه‌يه هێزي ده‌ولَه‌تي عێراق جارێ نه‌هاتوون بۆيه حه‌ز ناكه‌م برۆي .
غازي
(خاولييه‌كه له ژنه‌كه‌ي وه‌رده‌گرێت) هيچ نيه ، هه‌موو شتێك باشه ، هێزي ده‌ولَه‌تي عێراق دواي سه‌عات هه‌شت دێن جاري كاتي ماوه (ده‌موچاوي وشك ده‌كاته‌وه و خاوليه‌كه ده‌داته‌وه به ژنه‌كه‌ي) ئيستا ده‌بێت برۆم ، با دره‌نگ نه‌بێ بچمه سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌لَكو ئه‌مرۆ كارێكم ده‌ست بكه‌وێت .
ئایشێ
باشه ئه‌گه‌ر ده‌رۆي هيچ نه‌بێت شتێك بخۆ .
غازي
هيچ ناخۆم (پێ ده‌كه‌نێت) من كه‌ي ناني به‌يانيم خواردووه گيانه‌كه‌م تۆ برۆ بخه‌وه ، منيش ده‌بێت برۆم (غازي له ده‌رگاكه ده‌چێته ده‌ره‌وه ، ئایشێ سه‌يريكي ئه‌م لاو ئه‌و لاي مالَيان ده‌كات و ده‌چێته ژووره‌وه)
ديمه‌ني 3
ناوه‌وه . رۆژ . مالَ
ئایشێ له ژووري نوستن پالَ كه‌وتووه له‌سه‌ر جێگاي خه‌وه‌كه‌ي ، سه‌يري بنميچي خانوه‌كه ده‌كات كه به دار و قاميش دروست كراوه‌ن ، گلۆپێكي زه‌رد له ژووره‌كه‌دايه ، وێنه‌يه‌كي خوازبێني خۆي و غازي هه‌لَواسراوه به‌رامبه‌ري ، سه‌يري ده‌كات بزه پێكه‌نينێك ده‌كات و چاوي داده‌خات ، به‌تانيه‌كه ده‌دات به‌سه‌ر خۆي‌دا .
ديمه‌ني 4
ده‌ره‌وه ، رۆژ ، مالَ
مالي ئایشێ به‌توندي له ده‌رگاي حه‌وشيان ده‌درێت ، ئایشێ له ژووري نوستنه‌وه سه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه و سه‌يري ده‌رگاي حه‌وش ده‌كات ، ده‌بێنێت به‌توندي له ده‌رگاي ده‌درێت ، سه‌يريكي تانكيه گه‌وره ئاوه‌كه ده‌كات دوو سه‌ربازي ده‌ولَه‌تي عێراقي به‌سه‌ره‌وه‌يه و ئالاي ده‌ولَه‌تي ئيسلامي فري ده‌ده‌ن و ئالَاي ده‌ولَه‌تي عێرق داده‌نێن ، به‌توندي زياتر له ده‌رگا ده‌درێته‌وه ، سه‌ري ده‌باته ژووره‌وه ، دواتر به جلێكي ره‌ش و له‌چكێكي ره‌شه‌وه له ژووره‌كه‌ي دێته ده‌ره‌وه ، به‌ره‌و رووي ده‌رگاكه ده‌چێت)
(زياتر به توندي له ده‌رگا ده‌درێته‌وه ، ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه ، كۆمه‌لَێك له سه‌ربازه‌كان خۆيان ده‌كه‌ن به مالَدا ، هه‌ندێكيان ده‌چنه ژووركانه‌وه ، ده‌گه‌رێن به ناو حه‌وشه‌دا ، دواتر ئایشێبه پالَ و ده‌به‌نه ده‌ره‌وه)
ديمه‌ني 5
ده‌ره‌وه ، رۆژ ، لادێ
(كۆمه‌لَێكي زۆر له هێزي ده‌ولَه‌تي عێراق به چه‌ندين جۆري سه‌ياره‌ي سه‌ربازيه‌وه له ناو لادێكه‌دا بلَاو بوونه‌ته‌وه و هاتۆچۆ ده‌كه‌ن ، خه‌لَكي لادێكه له ده‌ره‌وه‌يه ، سه‌ربازه‌كان دواي ناسنامه‌يان لێ ده‌كه‌ن ، ئایشێ له پێش مالَي خۆي وه‌ستاوه له ناو چه‌ند ژنێكي لادێكه‌دا)
ديمه‌ني 6
ناوه‌وه. شه‌و . مالَ
(غازي پالَ به ده‌رگاي حه‌وشه‌وه ده‌نێت و دێته مالَه‌وه ، به‌لَام مالَ بێ ده‌نگ و تاريكه گلۆپه‌كان دانه‌گيرساون ، غازي ده‌بينێت هيچ شتێك له جێگاي خۆي‌دا نه‌ماوه و هه‌موو شتێك تێكچووه ، غازي نيگه‌ران ده‌بێت و به‌راكردن ده‌چێته ژووري نوستنه‌وه , دێته ده‌ره‌وه كه‌س نابينێت)
غازي
(هاوار ده‌كات) ئایشێ ، ئایشێ (ده‌گه‌رێت به ناو حه‌وشه و مالَدا) ئایشێ ژنه‌كه‌م (به‌توندي هه‌ناسه ده‌دات)
(له ده‌رگاي حه‌وشه ده‌درێت و پيره‌مێردێك دێته ژووره‌وه ، پێره‌مێره‌ده‌كه پشتي چه‌ماوه‌ته‌وه و گۆچانێكي به ده‌سته‌وه‌يه ، به‌ره‌وه لاي غازي دێت)
غازي
مام نه‌جيب ئایشێ له كۆێيه نه‌تان بينيوه ؟
نه‌جيت
نازانم چيت پێ بلێم ده‌بوايه به‌وشێوه نه‌بێت ، هيچمان له ده‌ست نه‌هات .
غازي
مام نه‌جيب تۆچي ده‌لێت ، پيم بلێ ئایشێ له كۆێيه ؟
نه‌جيب
كورم ، ئه‌مرۆ هه‌ر وه‌ك رۆژاني تر سه‌عات هه‌شت هێزه سونه‌كاني ده‌ولَه‌تي ئيسلامي رۆشتن ، هێزه شيعه‌كاني ده‌ولَه‌تي عێراق هاتنه ناو لادێكه‌وه ، دواي ئه‌وه‌ي ئالَاي سه‌ر ته‌نكي ئاوه گه‌وره‌كه‌ي لادێكه‌يان گۆري ، به‌لَام ئه‌مرۆ گه‌ران به‌ناو لادێكه‌دا و خه‌لَكه‌كه‌يان هێنايه ده‌ره‌وه‌ي مالَه‌كانيان و پرسياري ناويان ده‌كرد ، هه‌ندێك له خه‌لَكه‌كه‌يان برد ، ئێمه‌ش هه‌رچيمان كرد بێ‌سود بوو ، بۆيه له‌م كۆلاَنه‌ي خۆمان عومه‌ري كوري مام سليمان و ئایشێی ژني تۆيان برد .
غازي
بۆ ئایشێيان برد چي كردبوو ؟
نه‌جيب
هيچي نه‌كردبوو ، به‌لَام ئه‌وان وتيان فه‌رمانمان پێكراوه هه‌ركه‌سێك ناوي ئایشێ و عه‌مه‌ر بێت ئێمه ده‌يان به‌ين .
غازي
(زۆر نيگه‌ران ده‌بێت و سه‌يري ئاسمان ده‌كات) نازانم ئيستا چي بكه‌م ، ئایشێ له هيچ شوێنيك ناتوانێت پشوبدات و بخه‌ويت ، ئاي خوايه گيان ، باشه مام نه‌جيب نه‌تان نازاني بۆ كۆيي ده‌به‌ن ؟
نه‌جيب
به‌لَێ كوره‌كه‌م پرسيارم كرد له دۆستێكم ، ئيستا ئه‌وان له بنكه‌ي سه‌ره‌كي سه‌ربازي ده‌ولَه‌تي عێراقن له به‌غداد .
غازي
(به بێتاقه‌تي و ماندوييه‌وه) باشه ، سبه‌يني زوو ده‌بێت بچم بۆ لاي ئایشێ ، ده‌زانم له هيچ جێگايه‌ك ئارامي نيه .
نه‌جيب
(سه‌يرێكي ئاسمان ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شاني غازي) باشه بابرۆينه ژووره‌وه جاري پشويه‌ك بده‌ين .
ديمه‌ني 7
ده‌ره‌وه . رۆژ . سه‌ربازگه
(بنكه‌يه‌كي سه‌ربازي گه‌وره‌ي ده‌ولَه‌تي عيراقه ، غازي به‌جلي كرێكاريه‌كه‌يه‌وه به‌ناوه‌راستي رێگايه‌كدا ده‌روات كه‌چه‌ندين جۆري تانك و سه‌ياره‌ي سه‌ربازي لاي راست و چه‌پي رێگاكه‌دان ، تاماشاي هه‌موو لايه‌كي ده‌كات و تادێت زياتر نيگه‌ران و بێ ده‌سه‌لَات ده‌بێت)
(غازي كۆمه‌لَێك سه‌رباز ده‌بينێت , ده‌چێت بۆ لاي سه‌ربازه‌كان , له‌گه‌لَ سه‌ربازێك ده‌وه‌ستێت ، سه‌ربازه‌كه ته‌مه‌ني نزيكه‌ي چلَ سالَه و ره‌نگي سپيه و بالَايه‌كي به‌رزي هه‌يه)
ديمه‌ني 8
ناوه‌وه . رۆژ . سه‌ربازگه
سه‌رباز
(غازي و سه‌ربازه‌كه له سوچێك وه‌ستاون) تۆ نه‌ده‌بوايه بۆ ئێره بێت ، چونكه خۆت ده‌زاني ئێره بنكه‌ي سه‌ربازيه هه‌موو شتيك لێره نهێنيه ، به‌لَام له‌به‌رئه‌وه‌ي به‌لَينم داوه ئيستا شوێني ئایشێ ناوه‌كانت پێ ده‌لێم ، به‌لَان تكايه ئه‌وه‌ي ده‌يبيني نهێنيه تۆشي كێشه‌م مه‌كه.
غازي
( به ماندوويي و بێزاريه‌وه) باشه به‌سه‌رچاو .
سه‌رباز
باشه وه‌ره (به ناو كۆمه‌لَي سه‌ربازدا ده‌رۆن و به‌ناو كۆمه‌لَێك ژووردا تێ ده‌په‌رن)
من ئيتر لێره‌وه ده‌وه‌ستم خۆت به‌ته‌نها برۆ ، له‌م رێگايه‌وه ده‌رۆي به‌رامبه‌رت هۆلێكه ئایشێ ناوه‌كان هه‌موويان له‌وێن)
غازي
باشه . (ده‌روات به‌ناو كۆمه‌لێ ژووردا , دواتر هۆلێك ده‌بينێ ، ده‌رگاي هۆلَه‌كه ئاسنه و به‌شي سه‌ره‌وه‌ي شوشه‌يه)
نزيك ده‌بێته‌وه له‌ده‌رگاكه له شوشه‌كه‌وه سه‌يري ناوه‌وه‌ي هۆله‌كه ده‌كات)
(ده‌بيني چه‌ندين جێگاي خه‌وي لێيه ، كچێكي زۆر له‌سه‌ر جێگاكان پالَ كه‌وتون ، هه‌ندێك له‌كچه‌كان به‌شێكي جه‌سته‌يان رووته و هه‌ندێكي تر هه‌موو جه‌سته‌يان رووته ، كۆمه‌له سه‌ربازێك له نزيكيان گالَته ده‌كه‌ن و پي ده‌كه‌نن و و راده‌بوێرن)
غازي (له ده‌رگاكه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بينێت تابلۆيه‌ك له‌سه‌ر هۆلَه‌كه‌يه , نوسراوه)
* برۆ ژووره‌وه و چێژ له ئایشێكان ببينه‌و وه‌ره ده‌ره‌وه *
غازي (نيگه‌ران و خه‌فه‌تبار ده‌بێت ، سه‌يري كۆمه‌لَه سه‌ربازيكي زۆر ده‌كات به‌ره‌و ئه‌وێ دێن كه كۆمه‌لَه چه‌كێكي تازه‌يان پێيه ، له ده‌ره‌وه ده‌نگي فرۆكه دێت ، ره‌نگي ده‌گۆرێت و سه‌ري داده‌خات و به‌جێگاي خۆي‌دا ده‌گه‌رێته‌وه)
ديمه‌ني 9
ناوه‌وه . رۆژ . مالَ
(غازي له ژووره‌كه‌ي خۆي دانيشتوه هه‌ر به‌جلي كرێكاريه‌كه‌وه چاوي سوور بوو)
(ده‌مانچه‌يه‌ك به ده‌ستيه‌وه‌يه‌تي ، سه‌يري وێنه‌ي خوازبێني ئایشێ و خۆي ده‌كات كه به ديواره‌كه‌وه هه‌لَواسراوه)
(له پێش وێنه‌كه ده‌وه‌ستێت و سه‌يري عايشێ ده‌كات)
غازي
(فرمێسك به‌چاوي دێته خواره‌وه و ده‌مانچه‌كه ده‌خاته ناو ده‌مي ، ده‌نگي گرياني مندالَێك دێت ، ده‌مانچه‌كه داده‌گرێت) هاوارده‌كات .
(ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ويدا ، هه‌لَده‌ستێته‌وه به‌لَام كۆنترۆلي خۆي له ده‌ست ده‌دات ، فرمێسك به‌چاويدا دێته خواره‌وه)
(ده‌مانچه‌كه ده‌خاته‌وه ناو ده‌مي و چاو داده‌خات)
(ته‌قه‌يه‌ك دێت و وێنه‌ي خوازبێنيه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و شوشه‌كه‌ي ده‌شكێت)
كۆتايي
......................................................................
تيبيني : سوود له روداوێكي راستي وه‌رگيراوه بۆنوسيني ئه‌م سيناريۆيه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست