لە پێناو ئاشتی وچارەسەری دیموكراتیدا
Thursday, 08/09/2011, 12:00
بەبۆنەی رۆژی جیهانی و ئەو بارە ناهەموارەی كە رووبەڕووی هەرێمەكەمان بۆتەوە، بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشەكانی توركیا و ئێران و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و هەرێمەكەدا، دەستەی كارگیری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان نیوەڕۆ خوانێكی لە ریستۆرانی نەورۆزی نزیك هۆتیل ئاڤاشینی شاری هەولێر رێكەوتی 4\9\2011 بۆ كۆمەلێك رۆشنبیر و لایەن و رێكخراو و كەسایەتی سەربەخۆ و مامۆستایای زانكۆ ئامادەكردبوو، بۆگفتوگۆ بەم شێوەییە:
1\ چۆن كۆتایی بەلەشكركێشیەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان بێنین؟ لەم پێناوەدا ئەركی جەماوەر، رێكخراوە مەدنییەكان، ؟ راگەیاندەنەكان، لایەنە ساسیەكان، لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە چییە؟ 2\ ئایا ئەركی دەسەڵاتەكانی هەرێم وعێراق لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە لەرووی دیبلۆماسی و سیاسییەوە چببە؟ 3\ ئایا چۆن دەتوانرێت كار لەسەر كەیسی قوربانیانی سڤیل بكرێت؟ *************************
(دیار غەریب) سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان گوتی: گۆرانكارییەكانی رۆژگاری ئەمڕۆ بەهاری كوردی نزیك كردۆتەوە، داگیركەران نایانەوێت كورد لەو باودۆخە سوود وەرگرێت، لە نێو پارچەكانی كوردستان هێزی یەكتر پاراستن دروست بێت، بۆیە هەوڵی لەناو بردنی هەستی یەكێتی نەتەوەیی كورد دەدەن
(هاژە سلێمان) پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر لیستی حزبی شیوعی لەو بارەوە گوتی:
حكومەتی عێراق تا ئەمڕۆ نەیتوانیووە داكۆكی و بەرگری لە سنوری عێراق و كوردستان یكات، ئەمە ئاماژەییە بۆ لاوازی دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ، لە پەرلەمانی كوردستانیش راشكاوانە بنكەی سەربازی و موڵگەی هەوالگری توركیا لە هەرێمی كوردستان باسی لێوەكراە داواشكرا ئەو هێزە داگیركەرە بەهر رێكەوتنێك بكشێتەوە ، ئەم دۆسییە زۆر گرنگە قسەی لەسەر بكرێن، لە رێگای ئەو بنكەو موڵگە سیخورییە هەواڵگری بەسەر ناوچەكەدا تەحكیم دەكرێ، وتیشی" چۆن سكالا لەسەر حكومەتی ئێران و توركیا لە دادگای لاهای تۆمار بكەین، تا ئێستا حكومەتی عێراق واژووی لەسەر رێكەوتن و خاڵەكانی دادگای لاهای نەكردووە، پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق فشار درووستكەین بۆ قبووڵ كردنی بەندەكانی لاهای، بۆ ئەوەی ئوركیا و ئێران نەتوانن سنووری كوردستان ببەزێنن.
(سەلاحەدین سالەیی) رۆژنامەوان گوتی: 1\ بەڕای من : ئەركی جەماوەر بۆ بەسیستەم كردنی دام و دەزگاكانی دەسەڵات و حكومەتی هەرێم، لەم پێناوەدا پێویستە جەماوەر هەوڵەكانی زیاتر چركاتەوە ، بۆ ئەوەی دەسەڵات لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە تەسك و حزبایەتی وكەسایەتیەكانی هەقی بڕیاڕدانی بۆ مەسەلە چارەنووسسازكانی ناوخۆو دەرەوەدا نەێت، واتە گەل بەسەرچاوو و گەڕانەوەی خۆیی بزانێت، نەك بەلێدوانێك داوای چەك داماڵین و خۆبەدەستانەەی دوو لایەنی رزگاریخوازی رۆژهەڵات و باكوری كوردستان بدات، لە پێناو راگرتنی رەزامەندی وڵاتانی داگیركەر گەمە بە ئیرادەی 40 ملیۆن كورد ئاراستە بكرێ، ئەگەر جەماوەر ئەو فشارەی نەبێت ئەوا هەوڵ و ماندوبوونەی لە رێپیوان و مانگرتن و كەمپین ئەنجامی دەدات بێ سوود دەبێت.
2\ خاڵی دووەم دەسەڵاتەكانی هەرێم لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەدا، لەو پێناوەدا بە گرنگی بڕوانێتە ئیرادەی تاكی گەلی كورد، بەو ئیرادەیە مامەڵەو سیاسەت لە گەل ناوخۆو دەرەوە بكات، واتە ئیرادەی گەلی كورد پشت وپەناو دیبلۆماسیەتی خۆی بزانێت كە تاكە رێگای رێزگرتنی وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهانییە بۆ حكومەتی هەرێم، بە پێچەوانەوە سەنگ و قورسایی لە ناوچەكە و تا لەلایەن جەماوەریشەوە لە دەستی دەدات.
3\ چەند ساڵێكە سنووری هەرێمی كوردستان لە لایەن داكیركەرانی توركیا و ئێران تۆباران و بۆردومان دەكرێ، دارستان و چاندن و هاوڵاتی سڤیلی كورد ئاوارەو جینوساید دەكرێ، لەبەرامبەریش وەڵامی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم تەنها بۆ ریكلام دەشێت لە(ئیدانەو قیووڵ ناكرێت) هیچی زیاتر نەكراوە و نەوتراوە، دەبوایە بێ سلكردنەوە دوایی شەرمەزاركردنی سیاسەتی هەردوو وڵاتی داگیركەر، هەوڵەكان بخرانایەگەڕ بۆ تۆمار كردنی سكاڵا ناساندییان بەتاوانباری چەنگ ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی و جینۆساید، بەڵام بەداخەوە تا ئێستای لە گەلدا بەرژەوەندی حزبایەتی و كۆمپانیاكان لەسەرووی بەرژەوەندی گەلن.هەر ئەمەش خاڵی لاوازی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانە، كە داگیركەران زۆر هەرزان فرۆش سەیری ئیرادەی یەكێتی نەتەوەیی هەر چوار بەشی كوردستان دەكەن.
(لالۆ رەنجدەر) هونەرمەندی شۆرشگیر گوتی: پێویستە هەموو كەمپین و ریپیوان و مانگرتن و چالاكییەكانی شارەكانی كوردستان بەیەكتری لێكبدرێن و لە ژێر یەك چەتر كۆببنەوە، فدراسیۆنێك بۆ ئەو حەركانە دروست بێت بۆ ئەوەی بەرەو یەكێتی نەتەوەیی بمانبات و لێكمان نزیك بكاتەوە.
(هاوڕێ كاسترۆ)گوتی: بۆ چواربەشی كوردستان تا ئێستا پرۆژەیەكی هاوبەشمان نییە، چۆن ئەم دابڕانە یەك بكرێت، ئەمە مەترسییەكە بۆیە بەردەوام كوردستان رووبەڕووی هێرش و تۆباران و بۆردومان دەبێتەوە
كاوە نادر سەرنووسەری رۆژنامەی میدیاش گوتی: ئەو كەلەكۆمەیی لەسەر كوردستان بەرێوە دەچێت، لەشۆرشی عەبدولا نەهری و ئارارات و مهاباد و ئۆجەلان و قەندیل بەردەوامی هەیە، ئەم كەلەكۆمەیە كۆتایی نایەت تا گەلی كورد بەیەكێتی نەتەوەیی ئاراستە نەكرَێت.
(د.كامەران بەرواری) ئەندامی گۆنگرەیی نەتەوەیی و مامۆستای زانكۆ گوتی: 1\ پێوستە راگەیاندنی كوردی لە چوارچێوەی نەتەوەیی كار بكات.
2\ ئیرادەی كورد بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی بە گرنگ ببینرێت.
3\ دیبلۆماسی كوردی بێتەرێ نابێ رێگا بدرێ شەری باكور و باشوور بكرێت
4\ تۆباران و بۆردومانی توركیا و ئێران بكرێتە سكالا و ئاڕاستەی جیهان بكرێت.
5\ نابێ بەهیچ بیانۆیەك سنوری كوردستان ببەزێنرێت.
نوێنەری حزبی زەحمەتكیشانی كوردستان گوتی:
هەقی خۆمانە سكالا لەسەر داگیركەرانی كوردستان تۆمار بكەین، یەكەم جار نیە هێرش دەكرێتە سەر سنوری هەرێمی كوردستان، پێویستە لەو بارەوە گۆنگرەیی نەتەوەیی بەزووترین كات ئامادەكاری بۆ بكرێت.
(هاورێ كوردۆ) راگەیاندنی حزبی شیوعی: تا ئێستا دەسەلات میللەتی نەهێناوەتە ناو پرس و بریاڕدانەوە، هۆكاری ئەو دەسترێژیە بزانێت چییە، ئەوەی دەسەڵات زۆرتر لێی بەرپرسیارە بڕیاری سیاس كوردە نابێت بەحزبایەتی تەماشای ئەزموونی كوردستان بكەین،
(رابەر رەشید) رۆژنامەوان: دەبێت یەك گوتاری سیاسی بۆ چوار بەشی كوردستان دروست بێت، من لێرە پرسیارێك ئاراستەی ئەو كەس ولایەنانە دەكەم ئایا بەچ زەماناتێك داوای چەك دانانی پەكەكەو پژاك دەكەنن.
(دكتۆر سەعید) گوتی: داگیركەرانی كوردستان هەقی هاوكاری كردنی یەكتر بۆ قەتل و عامی نەتەوەكەمان بەرەوا دەبینن،بكەن، بەپێی خواستیان دەبین بە تیرۆرست، بەڵام ئەو هەقە بە كورد رەوا نابینن داكۆكی لە بوون و ئیرادەی خۆی بكات و لە بەشەكانی كوردستان هاوكاری كردنی یەكتر بەتاوان دەزانن، بەڕای من لەو بوارە پێویستە كورد پەیوەندی بەهێزی لەگەل ئیسرائیلدا هەبێت.
(شیلان محەمەد) رۆژنامەنووس و چالاكوان بواری ژنان گوتی: پێویست ناكات پابەندی برشیارەكانی حكوموتی عێراق بین كە ناتزانێ داكۆكی لەسنوری كوردستان بكات، پێویستە چالاكییەكانمان رەوانەی دەرەوە بكەین، چونكە چالاكی ناوخۆ ئیكتیفا نییە، وتیشی" لە رووی نەتەوەییە زۆر لاوازین بۆ نموونە لە ولاتی ئەلمانیا ئینتیما بوون بۆ نیشتمان كەس بەنزین لە نەمسا ناكرێ كە نرخەكەی زۆر هەرزانترە چونكە هاوڵاتی ئەلمانی بە ئینتیمای بۆ وڵاتەكەی دەلێت باسامان و داهاتی ولاتەكەم بەهەدەر نەجێت، پیویستە ئێمەش رووحی ئینتما بۆ نەتەوەیی كورد لای تاكی كورد بەهێز بكەین.
(هاورێ شوكرولا) لە سەربەخۆخوازان گوتی: توركیا دەیەوێت لە رێگای ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە سنوری دەسەلاتی فراوان بكات یۆ ئەم مەبەستە گۆنگرە لە ئەنقەرەی بایتەختی توركیا بەرێوەچوو، توركیا دەخوازێ تا دوای رۆخانی رژێمی ئەسەدبش دریژە بەسیاسەتی دوژمنكاری گەلی كورد بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست