لە كەركوك خاوەنی نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی زەویو زار دەكوژرێ
Thursday, 08/09/2011, 12:00
رێەوتی 7\9\2011كاتژمَیر 11 پێش نێوەڕۆ لە گەڕەكى (معەوقین)ی شارى كەركوك خاوەن نوسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی زەوی و زار دەكوژرێت ،لەم بارەوە پۆلیسى لێكولینەوەى بنكەى بۆلیسى مقداد وتى:
(ئیسماعیل عەلی) خاوەن نوسینگەى زەوی و زار لەلایەن دوو كەسى نەناسراو بەمەبستى كڕین و بینینی هەیكلی خانووەیەك لە گەڕەكى معەوقین دەكوژرێت، دەركەوت خاوەن نوسینگەكە بە كوژراوی پاشماوەی 20چەقۆ بەجەستەیەوە دەبینرێت، شایانى باس كردنە كاتژمێر 5 ئێوارە كوشتنى اسماعیل عەلی ئاشكرا دەبێت، كاتێك لەلایەن كەس و كارییەوە پرسیاری هۆكاری دواكەوتنی بۆ ماڵەوە دەكرێ بەڵام لەلایەن دراوسیەكی نووسینگەكە ئاگادار دەكرێنەوە كە كاتژمێر 11 پێش نێوەڕۆ بەمەستی فرۆشتنی خانوو لە گەل دووكەسی نەناسراو سەردانی گەڕەكی معەوقینی كردووە.
لێكۆلینەوە لە لەلایەن پۆلیسی بنكەی مقداد بە هۆكاری كوشتنەكە دەستی پێكردوە، خاوەن نووسینگەكە لە نەتەوەی توركمانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست