لە كەركوك بازرگانێكی عەرەب دوای رفاندنی دەكوژرێت
Thursday, 13/10/2011, 12:00
سەبارەت كوشتنی بازگانێكی عەرەب، هۆبەی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك رێكەوتی 10\10\2011 پێی راگەیاندین :
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی (8/10/2011) لە گەرەكی (قوریە)ی شاری كەركوك چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵسان بە رفاندنی بازرگانێكی عەرەب بە ناوی (سەبهان محەمەد كنێد) پاش رفاندنی كەس وكاری ئەو بازرگانە دەزگا ئەمنیەكانیان ئاگادار كردەوە بۆیە هێزەكانمان دوای چاودێریەكی وردو بە پێی چەند زانیاریەك توانیان شوێنی ئەو بازرگانە دەست نیشان بكەن ودوای وەرگرتنی رەزامەندی لە دادوەری لێكولینەوەی كەركوك لە هەڵمەتێكدا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس لە گەرەكی (دۆمیز)ی شاری كەركوك هێزەكانمان چوونە ئەو ماڵە كە ئەو بازرگانەی تیا حەشار درابوو بەڵام بەر لە گەیشتنی هێزەكانمان ئەو باندە هەڵسابوون بە كوشتنی ئەو بازرگانە بۆیە بە كوژراوی لەو ماڵە دۆزرایەوە بەڵام دواتر هێزەكانمان توانیان دوو كەس لە ئەندامانی باندەكە دەستگیربكەن بە ناوەكانی (ع.م.ع)و(م.ع.ا) كە یەكێكیان خاوەنی ماڵەكەیە دەستیان هەیە لە رفاندن وكوشتنی ئەو بازرگانە.
دوای دەستگیركردنیان رەوانەی دادگا كران.
شایەنی باسە ئەو بازرگانە بڕی (200) ملیون دینار عێراقی پێ بووە لە كاتی رفاندنی لەلایەن ئەو باندەوە ئەو بڕە پارەیە براوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست