کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایم قامى كەركوك : نەجات حسن شێرپەنجەى لەشى پارتیە لەكەركوك

Monday, 23/02/2009, 12:00


دواى ئەوەى لەلەماوەى دووساڵى ڕابردوو قایم قامى ناوەندى كەركوك كەئەندامى لقى 3ى پارتیە لەكەركوك بەمەبەستى بەشداریكردن لەكۆبونەوەى فراوانى لقى3ى پارتى دەیەوێت بەشدارى ئەوكۆبوونەوەیە بكات لەكاتى چوونە ژوورەوەى بۆناوهۆڵى كۆبوونەوەكە بەرپرسى لقى3 نەجات حسن ڕاستەوخۆبە قایم قامى كەركوك احسان گلى دەڵێت دەتوانى بڕۆیتە دەرەوە ئەم كۆبونەوەیە تایبەتە بەئەندامانى لق احسان گلى لەوەڵامدا دەڵێمنیش ئەندامى لقم نەجات حسن پێى دڵێ ئەگەر نەچیتە دەرەوە بەپێشمەرگەكانى لق دەڵێم بتكەنە دەرەوە لەوكاتەدا قایم قامى ناوەندى كەركوك لەكۆبونەوەكە دەر دەچێتە دەرەوە ، پاش ئەم ڕووداوە بەرپرسى لقى3 و قایم قامى ناوەندى كەركوك دەبنە هاو كێشەداروناكۆكى دەكەوێتە نێوانیانەوە ، لەم ماوەیەى ڕابردووپارێزگارو جێگرى پارێزگارو سەرۆكى ئەنجوومەنى پارێزگاروجێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى پارێزگا بەمەبەستى بەشداریكرن لە كۆنفرانس و كۆنگرەى جیاجیا سەردانى چەند ووڵاتى ئەوروپى دەكەن احسان گلى قایم قامى ناوەندى كەركوك دەبێتە پارێزگارى كەركوك و دەسەڵاتى تەواوى دەبێت لەهەمووئاستەكاندا ، نەجات حسن بەرپرسى لقى3 ى پارتى ئەمە بە فرسەتێك دەزانێ پەیامێكى توندو فەرمانداریانە وەك ئەمر ئاڕاستەى قایم قامى كەركوك دەكات بۆ پێدان و سودمەندبوونى نەجات حسن لەچەند بوارێكدا كە ئەمە شتانە نەزانراون تائێستا قایم قام لەبەرامبەر داواكەى نەجات حسن وەستاوەوهەموو داواكانى ڕەتكردۆتەوە وپەیامى نەخێرى ئاڕاستەى نەجات حسن كردووە ، دواى ئەوەى پەیامەكە دەگاتە نەجات حسن ڕاستەوخۆ تەلەفۆن دەكات بۆ قایم قامى كەركوك پێى دەڵێت ئەمە كەى ئەوەندە خاوەن بڕیاربوویتە تا بڕیارى من جێ بەجێ نەكەیت و قسەى سوكى پێ دەڵێت لەبەرامبەردا احسان گلى قایم قامى ناوەندى كەركوك پێى دەڵێ بڕۆ هەى پاشخۆڵ پیس بڕۆدەستى على تەڕەزان و ابو خەتاب و جودەت ئاغاى احمد ئاغا وبەهجەت توركە ماچ بكە دەیان قسەى ترى پێ دەڵێ وهەرلەوشەڕە تەلەفۆنەدا احسان گلى بەنەجات حسن دەڵێ ئەگەر پیاوى لەلقى 3 دەرچۆ دەرەوە بزانم قۆندەرەكانت لەدەم دەكەم و كەرامەتت بشكێنم و هەرلەو شەڕەتەلەفۆنەدا قایمقام بە بەرپرسى لقى3ى پارتى دەڵێ تۆ بویتەتە سەرتان و لەخوێنى پارتى لەكەركوك دەرناچیت ، تا نوسینى ئەم هەواڵە گرفتەكە بەردەوامى هەیە ئەم هەواڵە لەلایەن یەكێك لە پاسەوانە نزیكەكانى قایم قامى كەركوكەوە پێمان ڕاگەیانراوە لەڕووداو پێشهاتى زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە .
  كەركوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە