نەجات حسن : ئەو فڕۆكەیەى مستەفاقایتەوەنى و حسیب ڕۆژبەیانى سوارى بوونە لەئاسمان تایەكەى پەنچەرەوباڵەكەى شكاوە .
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
كەركوك
لە ژوورەكەى خۆى و لەبەردەم ژمارەیەك لەبەرپرسى ناچەكان و چەند كادیرێكى پارتى نەجات حسن بەئاشكرا هێرشى توندى كردبووە سەر كەمال كەركوكى و بە كەمال تەزویروگۆج و چەند ناوناتۆرەیەكى دیكەى لێ نابوو بە بێ ئەوەى هیچ موناسەبەیەك هەبێت بۆ باسكردنى ناوى كەمال كەركوكى خالید ئەحمەد یەك لەو بەرپرسى ناوچانە بوو كە لاى سەرچاوەى هەواڵەكە دركاندووەیەتى گوایە هەر لەو دانیشتنەدا نەجات حسن ووتوویەتى ئەوەى دژى من لەم شارە پێ خوار دانێ وەك كەمالە گۆچ ئەیسوتێنم و ...... هەروەها نەجات حسن ئەوەشى ووتبوو كە تەنها ئەوەى پشتیان بە كەمال كەركوكى بەستبووە بریتیى بوون لە مستەفاقایتەوەنى و حسیب ڕۆژبەیانى بەدەم بەرزكردنەوەى دەنگى و پێكەنینەوە ووتبووى كەمال خۆى تەواو نیە و بۆخۆى ڕاخوایە لەناو پارتى كەچى مستەفاقایتەوەنى و حسیب ڕۆژبەیانى خۆیان بەو برادەرە هەڵواسیوە من وەك ئەوەى ئەبینم ئەم دوو پرۆفیشناڵە سوارى تەیارەیەكى باڵ شكاو تایە پەنچە ربووبن ، هەر لەو دانیشتنە نەجات حسن ئەوەى دووبارە كردبووەوە ئەوە خەونە كەمال كەركوكى ئەیبینێ و ئەو قلە خورمایەى كەمال كەركوكى خواردوەیەتى ناوكەكەى دەمێكە لەگیرفانى منە و خەونەكەى كاكە د. كەمال و حسیب ڕۆژبەیانى و مستەفاقایتەوەنى زۆر بەیەك دەچن چونكە لەم كۆنگرەیە نە كەمال دەر ئەچێ بۆ سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى و نەكەسیش دەنگى بۆ دەدات بۆیە ئەبێت بڕواتەوە بۆ ئەو شۆنەى كەلێى هاتووە شوقەیەك بەكرێ بگرێت باشترە .
تێبینى : ئەم گرفتانە بەردەوامن و لە داهاتوو ڕونكردنەوەو بابەتى زیاترى لەسەر دەنوسرێت .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست