پێشوازیه‌کی سارد له مالیکی له باکوری عێراقدا ڕه‌خنه و گله‌یی پاش سه‌ردانێک بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه
Thursday, 13/08/2009, 12:00
شاری هه‌ڵه‌بجه و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح پاش زیاتر له بیست ساڵ له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌ددام حوسێنه‌وه ، بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شوێنی ئه‌م کاره‌ساته‌ی کرد. به‌ڵام بێ داوای لێبوردنکردن.
ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی سه‌ردانی شاری کاره‌ساتباری هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد، ئه‌وێ بۆ تاوانبارانی رژێمی پێشوی سه‌ددام وه‌ك هیچ شوێنێکی تری کوردستان نییه. مه‌زه‌نده ده‌کرێت که 5000 کورد له بیست و یه‌ک ساڵێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه بوونه قوربانی هێرشی کیمیایی.
کاتێک مالیکی له پێشنیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگی ڕۆژی دووشه‌ممه دا گه‌یشته شوێنی یاده‌وه‌ری قوربانییان، وه به رزگاربوان و نه‌وه‌ی دوای قوربانییه‌کان گه‌یشت، ئه‌مان چاوه‌ڕوانی زۆریان لێی ده‌کرد. له وتاره نیوسه‌عاتییه‌که‌یدا ناوبراو به‌ڵێنی یارمه‌تی و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی پێدان، که تا ئێستاش زۆر که‌س به ئاسه‌واری ئه‌و کاره‌ساته‌وه ده‌ناڵێنن.
< ئێمه هه‌مومان عێراقین> به حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه مالیکی ڕای خۆی له‌سه‌ر رژێمی پێش‌و و حزبی به‌عس ده‌ربڕیت. ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه، که ئه‌و ئارام نابێت تاوه‌کو هه‌موو تاوانکارانی کاره‌سات دادگایی نه‌کرێن. له کاتێکدا سه‌ددام حوسێن ده‌مێکی زۆره له سێداره دراوه، به‌ڵام دادگایی‌کردنی یاریده‌ده‌ره‌کانی هێشتا وا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆکوه‌زیرانه شیعه‌که وتاره‌که‌ی خۆی بۆ گوێگره کورده‌کانی له‌وێدا چڕکرده‌وه، که (ئێمه هه‌موومان عێراقین)، بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی ئه‌تنی ده‌بێت هه‌موو پێکه‌وه وڵاته‌که‌مان بنیاتبێینه‌وه. ئه‌و پاش که‌مێک کۆتایی به وتاره‌که‌ی هێناو له ناو کۆمه‌ڵێک له پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌کانیدا هۆڵه‌که‌ی جێهێشت. یه‌ک له گوێگرانی ریزی پێشه‌وه‌ی ئاماده‌بووان له جێی خۆی هه‌ستا و به ده‌نگێکی بڵند وتاره‌كه‌ی ناوبراوی به قسه‌ی به‌تاڵ وه‌سف کرد. ئه‌و وتی که ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بێت کرداریی بکرێنه‌وه.
ئه‌و که‌سه ڕه‌خنه‌گره وه‌ک خه‌ڵکانێکی تری هه‌له‌بجه له‌م پێشنیوه‌رۆیه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که مالیکی به ناوی حکومه‌تی عێراقه‌وه داوای لێبوردن له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته بکات. ئه‌مه ئیبراهیم هه‌ورامی سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری ئه‌و شاره گوتی. به‌ڵام مالیکی خۆی شیعه‌یه، ئه‌و له وتاره‌که‌یدا وایپیشاندا که ئه‌و نوێنه‌ری شیعه‌کانه، که ئه‌وانیش خۆیان به قوربانی ده‌ستی ڕژێمی پێش‌و ده‌زانن. له کاتێکدا ئه‌و وه‌ک نوێنه‌ری به‌غدا بۆ هه‌ڵه‌بجه هاتوه. هه‌ورامی ئه‌مه‌ی گوت.
په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نزمترین ئاستیدایه. ململانێ له‌سه‌ر ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان وه‌ک شاری نه‌وتاوی که‌رکوک و هه‌روه‌ها کۆنتراکتی کورده‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وت وای کردوه گرژی دروست ببێت. سه‌ره‌ڕای یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی بودجه‌ی هێزی چه‌کداری کوردستان. ئه‌و ناکۆکییانه له نێوان هه‌ردوولادا به گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێستای حکومه‌تی عێراق داده‌نرێت.
رۆژی یه‌کشه‌ممه مالیکی بۆ یه‌که‌م جار پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کورده‌کان به‌یه‌کگه‌یشتن. ئه‌م (بارزانی) بۆ چه‌نده‌مین جار دووپاتی ئه‌وه‌ی کرده‌وه، که له مافه‌کانیان له سه‌ر که‌رکوک دانابه‌زن. پاش کۆبونه‌وه‌که، که جه‌لال تاڵه‌بانی (کوردی) سه‌رۆکی عێراق میانگیری کردن، هه‌ردوولا رایانگه‌یاند، که گفتوگۆکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
توڕه‌یی له حکومه‌تی خۆیان له هه‌ڵه‌بجه‌دا که په‌ستی و توڕه‌ییه‌کی زۆر له ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تی کوردیی هه‌یه. سیاسییه‌کان ته‌نها له ساڵرۆژی کاره‌ساته‌که یان سه‌ردانی گه‌وره لێپرسراوێکدا بیری ئه‌مانیان ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مه قسه‌ی نوێنه‌ری زۆربه‌ی که‌سوکاری قوربانییان له دانیشتوانی شاره‌که‌یه، که 63 له نزیکه‌کانی خۆشی له کاره‌ساتی کیمیابارانه‌که تێداچونه.
توڕه‌یی و ناڕازیی خه‌ڵکانی شار به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته پێش سێ ساڵ ته‌قییه‌وه و کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکانی ناڕازی مۆنۆمێنت و جێگای یاده‌وه‌ری قوربانییانی کاره‌ساته‌که‌یان تێکوپێکدا. ئه‌مڕۆ جارێکی تر چاککراوه‌ته‌وه و له‌و کاته‌وه هه‌ندێک شه‌قام نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه. هه‌موو یارمه‌تی و کۆمه‌که‌کان ته‌نها بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه کوردییه‌کانه. ئه‌مه یه‌کێکی تر له دانیشتوانی شاره‌که گوتی، که نایه‌وێت ته‌نها وه‌ک قوربانی لێیان بڕوانرێت.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی نۆیه تسیوریخه تسایتونگ (nzz) ئه‌ڵمانیزمانی سویسریدا ڕۆژی 4/8/2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.nzz.ch/hintergrund/dossiers/irak_die_zerrissene_nation/irak_usa_krieg_und_besatzung/khler_empfang_fr_maliki_im_nordirak_1.3271441.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست