کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی لە کەرکوک دوور دەخرێتەوە

Tuesday, 30/01/2024, 20:48


بە پێ سەرچاوەیەك دوای هەلبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك، بەنهێنی 4 كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نیوان پارتی و سونەكان و توركمانەكانی كەركوك كراوە، بەسەرپەرشتی هەواڵگری میتی توركی و، دواتریش بە هۆی محمەد تەمیم جیگری سەرۆكوەزیران بۆ گەیاندن، راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت سەردانی بارزانی كردبوو لە سەری رەش و، بە پێ سەرچاوەكە راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك دوور دەخریتەوەو لە بەغداد پۆستێكی تری پێ دەدریت و، ئاسانكاری بۆ دەكریت دۆسیەگەندەلی یەكانی سفر بكریتەوە و، هەروەها بە پێ سەرچاوەكە پارتی و توركمان و سونەكان پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگارو جێگری پارێزگار ڕێككەوتوون بە نۆبەت بیت بۆ ماوەی 4 سال، تا هەڵبژاردنێكی تربە ڕێوە ببەن..!
واتە رێككەوتنیك دەكریت بە دەوری هەر نەتەوەیەك سەرۆكایەتی پارێزگار وەربگریت بۆ ماوەیەكی و بەوشیوەیە كەركوك برا بەش كراوە لە نێوان پارتی و سونە و توركمانەكان...
لەلایەكی تریشەوە فواد حسین ئەندامی دانوستكاری پارتی ئاشكرای كردووە، كە بریار دراوە نەوتی كەركوك بە ریگەی توركیادا جارێكی تر  هەناردە بكریت...
بۆ زانیاریتان تا دوو رۆژ پیش ئیستا  ئەم زانیاریانە  لە سەرچاوەیەكی نزیكی دانوستانەكان وەرگیراوەو، لە هەر پیشهاتێكی نر ئاگادارتان دەكەمەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە